قه‌ندیل

 قه‌ندیل .......

شیعری: شێرکۆ بێکه‌س ‌

 

 

 

 

 

 



ئه‌سپێک له‌به‌ردی خودایه‌و
حیله‌ی له‌ هه‌وره ‌برووسکه‌و
ڕه‌نگی له‌ ڕه‌نگی شه‌فه‌ق و
یاڵی له‌گڕ !.
هاتن و چوون..
شه‌وه‌زه‌نگ له‌دوای شه‌وه‌زه‌نگ
"ئه‌سکه‌نده‌ر" له‌دوای تاعون و
"هۆلاکۆ" له‌دوای دۆزه‌خ و
ئه‌ژدیها له‌دوای "جه‌نگیزخان"و
دێویش له‌دوای "ته‌یموری له‌نگ"
نه ڕامیانکردو نه‌ جڵه‌و !.


ادامه نوشته

تصويري ماندگار در تاريخ/

ادامه نوشته

3 كورتیله‌ چیرۆك


كه‌ریم تاقانه (سویدـ سوێدرهامن)‌

ادامه نوشته

ساتێک له‌گه‌ل مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادى

ساتێک له‌گه‌ل مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادى





















ئا: هادى محه‌مه‌دى
ئاماژه‌: بێگومان زۆربه‌ى رووناکبیرانى رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رۆمانى "کلیدر" به‌رهه‌مى ڕۆماننووسی ئێرانی "محمود دولت ابادى" یان خوێندۆته‌وه‌، نووسه‌ر له‌م به‌رهه‌مه‌یدا به‌وپه‌ڕى پسپۆڕى و لێزانییه‌وه‌ تیپۆلۆژى هه‌موو جۆریک له‌ مرۆڤه‌کان له‌رووى ده‌روونناسى و کۆمه‌ڵناسییه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌کات. "کلیدر" هه‌موو جۆره‌ تیپێکى سایکۆلۆژیک و سۆسیۆلۆژیکى تێدایه‌: "گول محه‌مه‌د" هێماى رێبه‌رێکى جه‌ماوه‌رى و کاریزماتیکه‌، "سه‌تار پینه‌چى" هێماى شوڕشگێڕێکى و پڕۆفیشناڵه‌، "خان عه‌مو" که‌سێکى رنده‌، "قوربان قووچ" که‌سێکى خاراو، سارد و گه‌رم چێشتووه‌ هه‌روه‌ها هێماى سۆز و ئه‌مه‌گناسییه‌، "قه‌دیر" و "نادعه‌لى" نموونه‌ى دوو که‌سێتى ناده‌ربه‌ست و هه‌رچى و په‌رچین، "شه‌یدا" که‌سێکى به‌ره‌ڵا و بێئه‌خلاق و شوال په‌ڵیته‌، "بۆلقه‌یس" شێره‌ ژنێکى خاراو و به‌ئه‌زموونه‌، "ماراڵ" شۆڕه‌ ژنێکى شۆخ و دڵته‌ڕه‌، "باب قولى" که‌سێکى فێڵباز، به‌رژه‌وه‌ندخواز، شه‌ریکى دز و ره‌فیقى قافڵه‌یه‌، "عه‌باسجان" که‌سێکى ئێجگار بێشه‌خسییه‌ت، خوێنتاڵ، نه‌فره‌ت لێکراو، جاسووس و سیخوڕه‌.

 

ادامه نوشته

ژیان و به‌رهه‌م

رووناکی ترانسترۆمێر؛ ژیان و به‌رهه‌م


چه‌ند وته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ژیان و به‌رهه‌م
تووماس ترانسترۆمێر له‌ شاری ستۆکهۆلم، پازده‌ی ئاپریلی هه‌زارونۆسه‌دووسیویه‌ک هاتۆته‌ جیهان . ترانسترۆمێر له‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دووپنجاوچواره‌وه‌ هه‌تا دووهه‌زاروچوار، هه‌ژده‌ ده‌فته‌ری شیعری به‌ چاپ گه‌یاندووه‌. ناوبراو یه‌کێکه‌ له‌ شاعیره‌ ناوداره‌کانی سوێد که‌ شیعره‌کانی به‌ گه‌لێک زمان  وه‌رگێڕدراون. له‌و ماوه‌یه‌دا بیستوودوو جار خه‌ڵات کراوه‌ و چه‌ند جاریش ناوزه‌د بووه‌ بۆ خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی نۆبێل. له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا "شاعیر" گرفتاری خوێنڕێژی مێشک هاتووو ه‌و به‌و هۆیه‌ش لای‌ ڕاستی به‌ ته‌واوی له‌ کار که‌وتووه‌. لێره‌دا وێرای وه‌رگێرانی ئه‌و هه‌ڵسنگاندنه‌ی خواره‌وه‌، بۆ ناساندنی ئه‌و شاعیره‌ به ‌"خوێنه‌ری کورد" چه‌ند شیعریشم وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی.

        له‌ سوێدییه‌وه‌: رۆژدین راد

ادامه نوشته

ئۆردوگای ئه‌ڵتاش  ڕۆمادی شانازییه‌کی مێژوویی

ئۆردوگای ئه‌ڵتاش( ڕۆمادی) شانازییه‌کی مێژووییه‌ بۆ گه‌لی کورد! وه‌ڵامێک بۆ کاک کامه‌ران شه‌ریفی.

عارف باوه‌جانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌کی سه‌رماوه‌زی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به‌ 22.11.2007 زایینی،له‌ ماڵپه‌ڕی (4 یا بۆ ڕۆژهه‌ڵات) نووسینێکم به‌رچاو که‌وت به‌ ناوی له‌ کۆنه‌ چه‌کداره‌کان سیاسه‌ت فێر به‌، له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ ناوی کامه‌ران شه‌ر‌یفی به‌ پێویستم زانی که‌ وڵامێکی بۆ ئاماده‌ بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ر له‌و‌ نووسینه‌ چه‌واشه‌ نه‌کرێت.

کاک کامه‌ران دیاره‌ ده‌یه‌وێ دڵسۆزیی خۆی له‌ پێوه‌ندی به‌و قه‌یرانه‌ی که‌ له‌ نێۆ پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ نیشان بدات، به‌ڵام ناوبراو به‌ پێنووسه‌ تیژه‌که‌ی که‌ سووكایه‌تی له‌ نووکه‌که‌ی ده‌بارێ به‌ ڕوونی به‌ خۆێنه‌ر ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌و ته‌نیا مه‌به‌ستی له‌که‌دارکردنی که‌سانێکه‌ که‌ به‌شێكیان زیاد له‌ 25 ساڵ ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و گه‌نجایه‌تییان به‌ ئاواره‌یی له‌ ئۆردووگای زۆره‌ ملی پڕکردۆته‌وه‌،

ادامه نوشته

دووشیعری کوورت

 

 

دووشیعری کوورت

1

هه‌ستی من ...

 

من

هه‌ست ده‌که‌م له‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌دا

ژیانم کۆتایی دێت،

به‌ پارچه‌ شێعرێکی سارد و  بێ به‌زه‌یی .

هه‌رچه‌نده‌ مانوو بم له‌ گه‌ڵ ژیان دا

زۆر بێ کۆتایی بوو

به‌ڵام به‌ پێکه‌نینێکی گاڵته‌جاڕه‌وه‌  ماڵئاوایی لێکردم به‌ بێ به‌زه‌یی  !

2

چی ده‌بینم ..؟؟

 

من له‌م شاره‌دا بێ تۆیی ده‌بینم و

سێبه‌ری ته‌نیایی  خۆمم وون کردووه‌ و

به‌ دووای سێبه‌ری تۆ دا وێڵم  و یادی ڕۆژانی تۆ ده‌بینم .

هه‌نگاو ده‌نێمه‌ سه‌ر

یاد و ڕۆژانی له‌ ده‌ست چووم

له‌ گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانم دا بزر ده‌بیت لێم .!!

 

 

 

                                                                     شیعری: ئارش بێ به‌خت