دووشیعری کوورت
1
هه‌ستی من ...
من
هه‌ست ده‌که‌م له‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌دا
ژیانم کۆتایی دێت،
به پارچه شێعرێکی سارد و بێ به‌زه‌یی .
هه‌رچه‌نده مانوو بم له گه‌ڵ ژیان دا
زۆر بێ کۆتایی بوو
به‌ڵام به پێکه‌نینێکی گاڵته‌جاڕه‌وه ماڵئاوایی لێکردم به بێ به‌زه‌یی !
2
چی ده‌بینم ..؟؟
من له‌م شاره‌دا بێ تۆیی ده‌بینم و
سێبه‌ری ته‌نیایی خۆمم وون کردووه و
به دووای سێبه‌ری تۆ دا وێڵم و یادی ڕۆژانی تۆ ده‌بینم .
هه‌نگاو ده‌نێمه سه‌ر
یاد و ڕۆژانی له ده‌ست چووم
له گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانم دا بزر ده‌بیت لێم .!!
شیعری: ئارش بێ به‌خت
+ نوشته شده در ساعت توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت
|
لێم گه‌ڕێن...