بۆ ئافره‌ته فێمێنیسه‌كانی وڵاتم
چۆمان هه‌ولێری
ماف و داخوازی و ئازادی ئافره‌تان له‌نێو كۆمه‌ڵگا، ورده ورده له چوارچێوه‌ی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه‌و جێگای بایه‌خ و هه‌ڵوه‌سته‌ی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانه‌و هه‌میشه‌ش ئاراسته‌كان به‌لایه‌نی باشی گۆڕانكاریدا بووه، به‌ڵام كام گۆڕانكاری و كام داخوازی و كام ماف و كام هه‌نگاوی شارستانی و مۆدێرین؟ ...
ئه‌م پرسیارانه تا نووكه ئه‌وانه‌ی به‌دوای پرسیاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌خۆیان و پراكتیزه‌كردنی كاره‌كانیان نه‌كردووه و ده‌نا ئه‌وه زیاتر له 16 ساڵه داوا ده‌كه‌ن و رێكخراوی بۆ داده‌مه‌زرێنن و سیمینار و وۆركشۆپاتی بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی، وه‌ک بینیومانه، زه‌ڕه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا نه‌بووه؛ نه‌ك كۆمه‌ڵگا بگره ئه‌قڵێتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای خودی پرسیاره‌كاندا ده‌ڕۆن.
من نازانم و ناگه‌مه قه‌ناعه‌تی ته‌واو كه دوای ئه‌وه‌نده ساڵ و ئه‌وه‌نده سه‌رفیات، كوا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو بایه‌خ و راكه راكه، كورد گوته‌نی: دنیایه‌ك ئافره‌تی فێمێنیستمان هه‌یه، دنیایه‌ك درووشمیان هه‌یه، دنیایه‌ك پاره و ئیمكانیات هه‌یه، ئه‌ی بۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه؟
راسته گۆڕینی ئه‌قڵێتی كۆمه‌ڵگایه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گران و درێژخایه‌نه، به‌ڵام له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌جێنداكان شكست ده‌هێنێت ده‌بێت بزانین كام كونج و كام درز ئیشكالیه‌تی تێدایه، ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام تواناكانی رێبه‌رانی ئافره‌ت ته‌نیا بۆ خۆ دروستكردن و پاره په‌یداكردنه، بینیمان یاخیبووه‌كان چۆن له‌به‌رده‌م پاره‌و پله‌دا چۆكیان داداو هه‌موو وشه‌كانی خۆی كرده قوربانی ساتێك له خۆشگوزه‌رانی.
له‌م ماوه‌یه‌دا بابه‌تێكم نووسی به‌ناوی (بۆ دوعا مه‌گرین) له‌م بابه‌ته‌دا باسی هه‌موو ئه‌و زوڵمانه‌م كرد كه له ئافره‌تی كورد ده‌كرێت، ئافره‌تێكی سرف فێمینیست ئی‌مێڵێكی بۆ كردم، ده‌پرسێ: تۆیه‌ك تازه به‌ده‌ر ده‌كه‌ویت و رێنماییمان ده‌كه‌یت!! چۆن كار بكه‌ین؟ خوایه ده‌بێت ئه‌م ئافره‌تانه چۆن بن؟
من پێمگوت: قوربان مه‌ترسه لێشاوی پاره‌و پله به من ناگات بۆ خۆت سه‌غڵه‌ت كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌م رووداوانه نه‌پێچێته‌وه و نه‌پرسێ، باشه ئێوه‌ی فێمێنیست و گۆڕانگاری عه‌قڵێت و به‌رنامه‌كانتان فلسێك ناهێنێت.
دیاره حكوومه‌تی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م پرسه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، خوایه قه‌ت نه‌مكه‌یته ئه‌و جۆره ئافره‌تانه... ئامین.
له : رینیسانسه وه
"دوعا"ی تاریکستان
تیشکه محه‌مه‌د پوور
پرچت هێشوه به‌رد
هێشوه بلۆک ده‌گرێ
جه‌سته‌ت له‌ژێر ته‌رزه‌ی به‌رددا
ڕه‌نگی تارا سوره‌که‌ی دایکت
خوێنی کچێنی کچانی وڵاته‌که‌ت
ڕه‌نگی رۆژاوابوون ده‌گرێ،
ده‌سته‌کانت له خاک ده‌سووی
خاک، بۆنت پێوه ده‌کات
له‌خۆت ده‌گرێ،
به‌رد له هه‌یبه‌تان
له شه‌رمان
بێزارییان
ڕه‌نگی گوڵاڵه‌ی له‌شت
دڵت
رۆحت
ده‌گرێ.
ئای لێ وای لۆ
له مه‌رگستان
تاریکستان و
پیاوستاندا
هه‌ستانه‌وه‌ت زۆر ئه‌سته‌مه
گیرسانه‌وه‌ت به به‌رۆکی ژیاندا
زۆر ده‌گمه‌نه،
ڕانه‌کانت له شانی پڕ غروری
سه‌ربازانی وڵاتێکی ئازاد ده‌چن
له به‌رامبه‌ر له‌شکری
تاشه به‌رد
تاشه پیاو
تاشه تاریکی و
تاشه شه‌ودا
ڕاده‌چڵه‌کن،
ڕانه‌کانت
له روباری دیجله و فرات و
نیل ده‌چن
ڕانه‌کانت
ده‌سته‌کانت
پێیه‌کانت
پرچه‌کانت
له وڵاتی میزۆبۆتامیا ده‌چن.
ئای لێ وای لۆ
پرچت گوڵی به‌رد ده‌گرێ
جه‌سته‌ت گوڵه‌به‌رۆژه
په‌نجه‌کانیشت ترێ،
ڕوتکراییته‌وه له به‌رگ
له گوناه و
تاریمایی،
چه‌ند گوناهن
تارماییه‌کانی تاریکستان
تۆ جوانتر ده‌بی
له رووتییدا،
روونتر ده‌بی
له رۆحتدا،
گه‌وره‌تر
له غرورتدا،
ره‌هاتر
له فڕینتدا،
چه‌ند گوناهن به‌رده‌کانی به‌ردستان.
له : رینیسانسه وه
2 شیعری :به‌رزان هه‌ستیار
۱
|
دوعا " ی پێغه‌مبه‌ر
| |
| نوێژ ئه‌كه‌م عیشق ببارێت ، نوێژ ئه‌كه‌م ماچ ڕێژنه بكات ، نوێژ ئه‌كه‌م خوا غه‌زه‌ب له پۆشته‌ییمان بگرێت .... نوێژ ئه‌كه‌م عیشق ببارێت ،
۲
بۆ وا حه‌په‌ساویت "دوعا " گیان ، ناشێت به نیاز بیت خودا له عه‌رشی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌ور ، گرمه بكات و به موعجیزه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه هه‌ڵوه‌رێنێت...
بۆ وا حه‌په‌ساویت "دوعا " گیان ، ناشێت به نیاز بیت خودا له عه‌رشی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌ور ، گرمه بكات و به موعجیزه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه هه‌ڵوه‌رێنێت كه په‌یتا په‌یتا به كه‌یفێكی سازه‌وه به‌رد بارانی كریستاڵی ڕۆحت ئه‌كه‌ن ؟! كه‌سه‌كه‌م ، چاوه‌كانت بۆ وا ئه‌بڵه‌ق بوون ! ده‌ی پێم بڵێ تۆی فریشته له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوانیی چیت له‌و ده‌عبا گۆشت خۆرانه ئه‌كرد !؟ ئه‌تویست ساباتێكت بۆ چێ كه‌ن ، تا كوڵمی ئه‌و كیژۆڵه‌ی عیشقه‌ت ، گڕه نه‌یبات ؟! یان له شه‌سته بارانا چه‌ترێك بۆ به‌ژنی باریكت هه‌ڵده‌ن ، نه‌با ، ڕه‌هێڵه ، كراسی سپی ئه‌و بووكی ئه‌وینه‌ت ته‌ڕ بكات !؟ نا " دوعا " گیان ، نا ، تۆ گوناهبارترین و یاخیترین مه‌خلووقی ئه‌م كه‌ونه بێ سه‌ر و به‌ره‌یه بوویت ، خودا نه‌یویست تاعوونێك به‌رده‌یته نێو عه‌بده‌كانی و به "عیشق " ئالووده‌یان كه‌یت و هه‌موو ساته‌كانیان پڕ بێت له له‌زه‌تی خودایی و ڕووناكیی كۆڵانه‌كانی به‌هه‌شت بڕژێته سه‌ر به‌رپێیان ؛ ئه‌وانه‌ش عه‌بدی ڕووڕه‌شن " دوعا " گیان ، لاوازن ، وه‌ك تاڵه موویه‌ك ئه‌پسێن ، ئیتر چۆن خۆیان له‌به‌ر له‌شكری پۆشته‌و په‌رداخی عیشقا ڕائه‌گرن. عیشق .. عیشق .. عیشق ، گه‌ر بیانهێشتایه فریای خوێندنی سوره‌تی عیشق بكه‌ویت ، هه‌موو ئه‌و زه‌به‌لاحانه له " كن فیكون "ێكدا ئه‌بوونه گه‌رد و تۆزی سه‌ر پێڵاوه‌كانت . "دوعا " ، من ڕۆحم وه‌ك جه‌سته به‌فرینه‌كه‌ی تۆ ، نه‌ك شه‌ڵاڵی خوێن ، به‌ڵكو شه‌ڵاڵی شه‌رمه ، شه‌رمێك كه پێم ئه‌ڵێت ،تۆ چی ئه‌كه‌یت له جه‌نگه‌ڵستانی ئه‌و وه‌حشانه‌دا ! چی ئه‌كه‌یت له ژێر ئاسمانێكا كه خونچه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی تێدا نه‌ماوه بۆنی خوێن نه‌یژاكاندبێت ّ؟! " دوعا " گیان ، من له‌وه بێ ده‌سه‌ڵاتترم بێم و چ نه‌بێت برینێكت ژیر كه‌مه‌وه ، چڵی ژانێكت ڕزگار كه‌م ؛ ئه‌مه زه‌مه‌نی له‌خاچدانی خوداوه‌ندیشه ، نه‌ك به‌شه‌رّ ! ئه‌مه زه‌مه‌نی ئه‌و تارماییانه‌یه ، سه‌رێكیان هه‌یه‌و هه‌زار ده‌به‌نگیی ، دوو چاویان هه‌یه و سه‌رزه‌مینێك شه‌وه‌زه‌نگ ، دوو ده‌ستیان هه‌یه‌و سه‌دان چه‌قۆ ، دوو قاچیان هه‌یه و هه‌زاران پێڵاوی گه‌وره بۆ كوشتنی ساته وه‌نه‌وشه‌ییه‌كان، گه‌وره هێنده‌ی گاشه به‌ردی ڕقی ناخیان له خۆشه‌ویستیی . گه‌وره‌م " دوعا " ، ئیتر من له‌مڕۆ به دواوه عه‌وداڵی تیلماسكێك له كراسه دڕاوه‌كه‌ی به‌رت ئه‌بم له كاتی شه‌هیدبوونتا ، ئه‌ڵوه‌دای تاكێ له پێڵاوه‌كانت و وه‌ك مه‌زنتریت یادگاری نێو ئه‌م كه‌ونه به‌د فه‌ساڵه هه‌ڵیان ئه‌گرم و پێنج فه‌رزه تێر.. تێر.. تێر.. تێر .. تێر بۆنیان ئه‌كه‌م . تاڵێ له قژی وه‌ریویشت بۆ موفه‌ڕك هه‌ڵئه‌گرم و سوێندی هه‌موو عاشقانیشی پێ ئه‌ده‌م به‌ر له‌وه‌ی بچنه یه‌كه‌م ژوانێ ، بێنه لای تۆ و ده‌ستێك به سه‌ر و قژی كۆرپه‌ی بێ نازی زامه‌كانتا بێنن و چاوی ته‌ڕی هاوارێكت بسڕنه‌وه . " دوعا " من ئه‌ڕۆم ، دره‌نگه ، تۆش ماندوویت و حه‌ڤده ساڵه نه‌خه‌وتوویت ، حه‌ڤده ساڵه، گوێ له ژاوه ژاوی پیاوه بێ هه‌یبه‌ته‌كان ئه‌گریت ، حه‌ڤده ساڵه ، به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره ئه‌چیته لێواری خه‌ره‌ندی مه‌رگ و دێیته‌وه ، بنوو شه‌هیده ژیكه‌ڵه‌كه , بنوو ، با منیش ڕووم بێت به دزی تۆوه تریفه داوه‌ت بكه‌مه سه‌ر خاكی مه‌زارت .
سه رچاوه : کلاوروژنه |
ڕه‌شماڵ :
ماوه‌یه‌ک له مه‌وبه‌ر له سه‌ر سایتی کابرایه‌کی گه‌نج دا خوێندمه‌وه ( با ناوه‌که‌ی شاراوه بمێنێته‌وه، پێم وایه خۆی قسه‌ی خۆی بناسێته‌وه) که ناوکاکڵی قسه‌کانی ئه‌وه بوو که ژن زۆر له‌وه‌ی که بیری ده‌کرده‌وه خراپترن و هه‌روه‌ها وا فێرکراوه که به چاوی زه‌عیفه‌یه‌ک چاو له ژن بکا و ناتوانێ باوه‌ڕ بکا که ژن له‌وه زیاتر بن. ئه‌م کابرایه له‌وه ده‌چوو زۆر شانازی به خۆی و ئه‌م جۆره تێڕوانین و باوه‌ڕه‌ی بکات و دڵنیاشم که شانازی پیاوانه‌ی وای کارتێکردبوو که له‌و په‌ڕی بێئاگایی دا ئه‌م قسانه‌ی نووسیبوو.
ژن کوشتن هه‌ر له بناغه‌ی بیر و باوه‌ڕێکی وه‌هاوه ده‌ست پێده‌کات. که‌سێک که تێڕوانینێکی وه‌های هه‌بێ سه‌باره‌ت به ژن، ئاکامه‌که‌ی له کوشتن دا کۆتایی پێ دێت، وه‌کوو کوشتنی دڕندانه‌ی ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی (دوعا) له سه‌ر شه‌قام ده‌یکوژن و ئه‌وانی دیش ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن و که‌سانێکیش فیلمی لێ هه‌ڵده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌و هه‌موو به نێو ئینسانه، ویژدانێکی زیندوو هه‌بێ که ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ و به‌رگری له کوشتنی بکات. ئه‌وه ده‌بێ چ جه‌سته‌یه‌کی مێردووی پڕ له قین بێ که بتوانێ چاوی له کاره‌ساتێکی ئاوا بێت و وه‌ده‌نگ نه‌یات.
ده‌بێ ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی شانازی به پیاوبوونی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، ئێستا زۆر خه‌نی بووبێتن و ته‌ژی له هه‌ستی به‌رزی پیاوانه بووبێتن. له نێوان ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ی سه‌ر شه‌قام دا وێژدانێکی مرۆڤدۆستانه نه‌بیندرا که دژایه‌تی خۆی دژ به‌م بێشه‌رمیه و دڕه‌نده‌ییه نیشان بدات. بێزم لێتان دێته‌وه بۆ بیر‌و باوه‌ڕتان، بۆ فه‌رهه‌نگی بێنرخی پیاوانه‌تان ته‌ناته‌ت بێزم نایات سه‌یرتان بکه‌م.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش که به‌رده‌بارانی ئه‌و دوو ژنه فارسه‌که‌م بینی، تروسکه هیوایه‌کی کزم له ناو دڵ دا هه‌بوو که کورد ئێستا وا دڕه‌نده نیه، به‌ڵام ئێستا کورد گۆی هه‌موو دڕه‌نده‌ییه‌کی بردۆته‌وه و له ڕیزی یه‌که‌م دایه، پیرۆزتان بێ پیاوانی کوردی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک.
ئه‌گه‌ر کوردن، جا چ موسۆڵمان، چ جووله‌که و ئیزه‌دی و خاچپه‌ره‌ست، بگرین بۆ خۆتان که یاسای به دیل گرتنی تاقمێکی کۆمه‌ڵگا له فه‌رهه‌نگی زانا و نه‌زانه‌که‌تان دایه، بگرین بۆ خواکه‌تان که فه‌لسه‌فه‌ی دینه‌کانی و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی له کۆمه‌ڵگا به مه‌رجی ژێرده‌ست خستن و زه‌وتکردنی مافی ژیان له تاقمێکی کۆمه‌ڵگایه، بگرین بۆ دایکه‌کانتان که کوڕانی وه‌ک ئێوه په‌روه‌رده ده‌که‌ن که له دوا ڕۆژ خوێنی خۆشک و ژن و دایکیان بڕێژێن، بگرین بۆ نه‌زانی خۆتان که شانازی به کوشتنی مرۆڤه‌کانه‌وه ده‌که‌ن، بگرین بۆ خۆتان که فه‌رهه‌نگی قسه‌کردن له لای ئێوه شتێکی نه‌ناسراوه، بگرین بۆ خواکه‌تان یان خواکانتان که په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کسانی و مرۆڤایه‌تی لایان گیرناکه‌وێ.
کورد له سه‌ر شه‌قام ژن ده‌کوژن و که‌سێک دژایه‌تی ناکا، یانی ژن کوشتن له لای کوردان بۆته یاسا.
له : ڕه‌شماڵ - ه وه
دوعا.....
له و کاته وه که ریژنه بارانی چاوه کا نت دای دا و چاوی پر له داخوازت بو هه موو لایه ک راداشت، بی بروا و په شوکاو و زه نده ق چوو ئاگات له و به رده بارانه بوو که به سه ر تدا ده باری، هه‌ر له و کاته وه که که وتییه به ر شه پ و داهینانی پیلاقه و بلووکه سمیته کان جه سته ی میرمنالانه ی تویان ده نگاوت، هه ر له و کاته وه برینه قووله کان ژان و ئازاریان بو ده کردی به دیاری بو تاوانیکی نادیار، له و کاته وه تو دوعات کرد: بمگه نی! ده ستیک به هانای من بگا! یان خودا ، ئه و له و سه ره ی کاریک بکا! ...هه ر له و کاته وه تویان نه سه لماند. هه ر له و کاته وه که هیشتا نه هاتبوو یه سه ر دنیا تویان نه سه لماند. هه رله وکاته وه دایکت دوعای کرد تا کوری بی توی نه سه لماند. هه ر له و کاته وه بابت ناوی دوعای نایه سه ر تو ، توی نه سه لماند. هه ر له و کاته وه یه که م نه شئه ی خوشه ویستی توی به زاند تویان نه سه لماند. هه ر له و کاته وه ده ستیان له پرچی نای و له مه یدان نیوه ی جه سته تیان چال کرد تویان نه سه لماند. تو دوعا بووی دوعایه کی گه مژانه بو ئه وه ی هه رمنالیک که له ولاتی تو له دایک بوو کور بی و کچ نه بی! تو دوعا یه ک بووی بو نه فرینی به شه رییه ت، بو راگویزتنی به چه پله ریزانی شه یتانه کانی جه حه نده م بو سه ر جه سته ی به حه شتی ت. تو دوعایه ک بوو ی بو ئازاری بی برانه وه ی کچ بوون! ئیستا جه سته ی بی گیانی تو له ژیر خاک‌دا ئارامی گرتووه ، هه موو پرسیاره کانت ده گه ل خوت ناشتووه، برینه کانت به ساریز نه کراوی سه ریان ناوه ته وه و خه ریکی پشوویه کی ده ده ی .له دوعا و هه ر چی نیشانه کانی کچینیته رزگاریت هاتووه. له ئه هریمه نه دلپیسه داوین پیسه کان، له چلکاو خوره ، ژین زلکاوه کان. له کون و رزیوه بیر گه وجه کان. تو ته نانه ت له به حه شتی ئه وانیش بی نیازی و جی فرینی تو پانایی ئاسمانی دله پرخوینه کانی مه یه ...دوعا گیان به دوعا...
له:maryamghazi.blogfa.com
دۆعا بو به قوربانی ناموس په‌ره‌ستی
له شاری موسڵ له باکۆری ڕۆژئاوای عێراق، کچێک که‌وته به‌ر شاڵاوی چه‌ند که‌سێک و کۆژرا. هه‌واڵه‌که زۆر سه‌یر نایه‌ته به‌ر چاو، چونکه کۆشتنی مروڤ به تایبه‌تی له عێراق زۆر ئاسایی بۆته‌وه. به‌ڵام وه‌ختێک بۆت ده‌ر‌ده‌که‌وێ که کوژراوه‌که ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوه، له نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایینی یه‌زیدی بوه و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ش کوژراوه که کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمانی خۆش ویستوه، به ڕۆژی ڕوناک و به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه جل و به‌رگیان له به‌ر داکه‌ندوه و به خشت و بلوک و به‌رد له‌ت و په‌تیان کردوه، ئه‌م جار ئاره‌قێکی سارد ده‌نیشێته له‌شته‌وه و ده‌چیه نێو فیکره‌وه و بیر له هه‌زاران کچی لاوی وه‌ک دۆعا و داهاتوی ئه‌وان ده‌که‌یه‌وه
ئه‌م جینایه‌ته به ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دڵ‌ڕه‌شی یه‌خسیری بیری پیاومه‌زنی و ناموس په‌ره‌ستی و ئایین و به به‌ر‌چاوی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه‌وه ڕوی داوه، له ئێران سه‌نگسار بۆته یاسا و ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌با، له عێراق جینایه‌تکارانی دڵ‌ڕه‌ش به بێ ترسی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یکه‌ن و به‌رده‌وام دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه له دژی ژنان ژیانی ئێستا و داهاتومان تاڵ ده‌کا. سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م شه‌پۆله دژی ژنه به سه‌ر هه‌مومان‌دا له ژن و له پیاو و منداڵ باڵ ڕاده‌کێشێ
ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان بێزاری خۆی له‌و کرده‌وه‌یه ده‌رده‌بڕێ و داوا له هه‌مو مرۆڤێکی شه‌ره‌فمه‌ند ده‌کا که له دژی پیاومه‌زنی، ناموس په‌ره‌ستی ڕاوه‌ستن
ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان
دۆعا بو به قوربانی ناموس په‌ره‌ستی
|
له شاری موسڵ له باکۆری ڕۆژئاوای عێراق، کچێک که‌وته به‌ر شاڵاوی چه‌ند که‌سێک و کۆژرا. هه‌واڵه‌که زۆر سه‌یر نایه‌ته به‌ر چاو، چونکه کۆشتنی مروڤ به تایبه‌تی له عێراق زۆر ئاسایی بۆته‌وه. به‌ڵام وه‌ختێک بۆت ده‌ر‌ده‌که‌وێ که کوژراوه‌که ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوه، له نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایینی یه‌زیدی بوه و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ش کوژراوه که کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمانی خۆش ویستوه، به ڕۆژی ڕوناک و به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه جل و به‌رگیان له به‌ر داکه‌ندوه و به خشت و بلوک و به‌رد له‌ت و په‌تیان کردوه، ئه‌م جار ئاره‌قێکی سارد ده‌نیشێته له‌شته‌وه و ده‌چیه نێو فیکره‌وه و بیر له هه‌زاران کچی لاوی وه‌ک دۆعا و داهاتوی ئه‌وان ده‌که‌یه‌وه ئه‌م جینایه‌ته به ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دڵ‌ڕه‌شی یه‌خسیری بیری پیاومه‌زنی و ناموس په‌ره‌ستی و ئایین و به به‌ر‌چاوی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه‌وه ڕوی داوه، له ئێران سه‌نگسار بۆته یاسا و ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌با، له عێراق جینایه‌تکارانی دڵ‌ڕه‌ش به بێ ترسی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یکه‌ن و به‌رده‌وام دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه. په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه له دژی ژنان ژیانی ئێستا و داهاتومان تاڵ ده‌کا. سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م شه‌پۆله دژی ژنه به سه‌ر هه‌مومان‌دا له ژن و له پیاو و منداڵ باڵ ڕاده‌کێشێ ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان بێزاری خۆی له‌و کرده‌وه‌یه ده‌رده‌بڕێ و داوا له هه‌مو مرۆڤێکی شه‌ره‌فمه‌ند ده‌کا که له دژی پیاومه‌زنی، ناموس په‌ره‌ستی ڕاوه‌ستن ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان له : zananm.com |

لێم گه‌ڕێن...