بۆ ئافره‌ته فێمێنیسهكانی وڵاتم
چۆمان هه‌ولێری
ماف و داخوازی و ئازادی ئافره‌تان له‌نێو كۆمه‌ڵگا، ورده ورده له چوارچێوه‌ی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه‌و جێگای بایه‌خ و هه‌ڵوه‌سته‌ی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانه‌و هه‌میشه‌ش ئاراسته‌كان به‌لایه‌نی باشی گۆڕانكاریدا بووه، به‌ڵام كام گۆڕانكاری و كام داخوازی و كام ماف و كام هه‌نگاوی شارستانی و مۆدێرین؟ ...
ئه‌م پرسیارانه تا نووكه ئه‌وانه‌ی به‌دوای پرسیاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌خۆیان و پراكتیزه‌كردنی كاره‌كانیان نه‌كردووه و ده‌نا ئه‌وه زیاتر له 16 ساڵه داوا ده‌كه‌ن و رێكخراوی بۆ داده‌مه‌زرێنن و سیمینار و وۆركشۆپاتی بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی، وه‌ک بینیومانه، زه‌ڕه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا نه‌بووه؛ نه‌ك كۆمه‌ڵگا بگره ئه‌قڵێتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای خودی پرسیاره‌كاندا ده‌ڕۆن.
من نازانم و ناگه‌مه قه‌ناعه‌تی ته‌واو كه دوای ئه‌وه‌نده ساڵ و ئه‌وه‌نده سه‌رفیات، كوا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو بایه‌خ و راكه راكه، كورد گوته‌نی: دنیایه‌ك ئافره‌تی فێمێنیستمان هه‌یه، دنیایه‌ك درووشمیان هه‌یه، دنیایه‌ك پاره و ئیمكانیات هه‌یه، ئه‌ی بۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه؟
راسته گۆڕینی ئه‌قڵێتی كۆمه‌ڵگایه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گران و درێژخایه‌نه، به‌ڵام له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌جێنداكان شكست ده‌هێنێت ده‌بێت بزانین كام كونج و كام درز ئیشكالیه‌تی تێدایه، ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام تواناكانی رێبه‌رانی ئافره‌ت ته‌نیا بۆ خۆ دروستكردن و پاره په‌یداكردنه، بینیمان یاخیبووه‌كان چۆن له‌به‌رده‌م پاره‌و پله‌دا چۆكیان داداو هه‌موو وشه‌كانی خۆی كرده قوربانی ساتێك له خۆشگوزه‌رانی.
له‌م ماوه‌یه‌دا بابه‌تێكم نووسی به‌ناوی (بۆ دوعا مه‌گرین) له‌م بابه‌ته‌دا باسی هه‌موو ئه‌و زوڵمانه‌م كرد كه له ئافره‌تی كورد ده‌كرێت، ئافره‌تێكی سرف فێمینیست ئی‌مێڵێكی بۆ كردم، ده‌پرسێ: تۆیه‌ك تازه به‌ده‌ر ده‌كه‌ویت و رێنماییمان ده‌كه‌یت!! چۆن كار بكه‌ین؟ خوایه ده‌بێت ئه‌م ئافره‌تانه چۆن بن؟
من پێمگوت: قوربان مه‌ترسه لێشاوی پاره‌و پله به من ناگات بۆ خۆت سه‌غڵه‌ت كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌م رووداوانه نه‌پێچێته‌وه و نه‌پرسێ، باشه ئێوه‌ی فێمێنیست و گۆڕانگاری عه‌قڵێت و به‌رنامه‌كانتان فلسێك ناهێنێت.
دیاره حكوومه‌تی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م پرسه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، خوایه قه‌ت نه‌مكه‌یته ئه‌و جۆره ئافره‌تانه... ئامین.
له : رینیسانسه وه
لێم گه‌ڕێن...