دۆعا بو به قوربانی ناموس په‌ره‌ستی
له شاری موسڵ له باکۆری ڕۆژئاوای عێراق، کچێک که‌وته به‌ر شاڵاوی چه‌ند که‌سێک و کۆژرا. هه‌واڵه‌که زۆر سه‌یر نایه‌ته به‌ر چاو، چونکه کۆشتنی مروڤ به تایبه‌تی له عێراق زۆر ئاسایی بۆته‌وه. به‌ڵام وه‌ختێک بۆت ده‌ر‌ده‌که‌وێ که کوژراوه‌که ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوه، له نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایینی یه‌زیدی بوه و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ش کوژراوه که کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمانی خۆش ویستوه، به ڕۆژی ڕوناک و به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه جل و به‌رگیان له به‌ر داکه‌ندوه و به خشت و بلوک و به‌رد له‌ت و په‌تیان کردوه، ئه‌م جار ئاره‌قێکی سارد ده‌نیشێته له‌شته‌وه و ده‌چیه نێو فیکره‌وه و بیر له هه‌زاران کچی لاوی وه‌ک دۆعا و داهاتوی ئه‌وان ده‌که‌یه‌وه
ئه‌م جینایه‌ته به ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دڵ‌ڕه‌شی یه‌خسیری بیری پیاومه‌زنی و ناموس په‌ره‌ستی و ئایین و به به‌ر‌چاوی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه‌وه ڕوی داوه، له ئێران سه‌نگسار بۆته یاسا و ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌با، له عێراق جینایه‌تکارانی دڵ‌ڕه‌ش به بێ ترسی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یکه‌ن و به‌رده‌وام دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه له دژی ژنان ژیانی ئێستا و داهاتومان تاڵ ده‌کا. سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م شه‌پۆله دژی ژنه به سه‌ر هه‌مومان‌دا له ژن و له پیاو و منداڵ باڵ ڕاده‌کێشێ
ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان بێزاری خۆی له‌و کرده‌وه‌یه ده‌رده‌بڕێ و داوا له هه‌مو مرۆڤێکی شه‌ره‌فمه‌ند ده‌کا که له دژی پیاومه‌زنی، ناموس په‌ره‌ستی ڕاوه‌ستن
ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان
لێم گه‌ڕێن...