ژیان و به‌رهه‌م
له سوێدییه‌وه: رۆژدین راد
چه‌ند وته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ژیان و به‌رهه‌م
تووماس ترانسترۆمێر له شاری ستۆکهۆلم، پازده‌ی ئاپریلی هه‌زارونۆسه‌دووسیویه‌ک هاتۆته جیهان . ترانسترۆمێر له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دووپنجاوچواره‌وه هه‌تا دووهه‌زاروچوار، هه‌ژده ده‌فته‌ری شیعری به چاپ گه‌یاندووه. ناوبراو یه‌کێکه له شاعیره ناوداره‌کانی سوێد که شیعره‌کانی به گه‌لێک زمان وه‌رگێڕدراون. له‌و ماوه‌یه‌دا بیستوودوو جار خه‌ڵات کراوه و چه‌ند جاریش ناوزه‌د بووه بۆ خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی نۆبێل. له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا "شاعیر" گرفتاری خوێنڕێژی مێشک هاتووو ه‌و به‌و هۆیه‌ش لای ڕاستی به ته‌واوی له کار که‌وتووه. لێره‌دا وێرای وه‌رگێرانی ئه‌و هه‌ڵسنگاندنه‌ی خواره‌وه، بۆ ناساندنی ئه‌و شاعیره به "خوێنه‌ری کورد" چه‌ند شیعریشم وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
توماس ترانسترۆمێر (له دایکبووی هه‌زارونۆسه‌دووسیوه‌یه‌ک). شیعر ده‌توانێت هه‌تا ئه‌وپه‌ر ئۆبژێکتیڤ و نائایینی بێت به‌لام کاری به‌رده‌وام له سه‌ر کلاسیکی نهێنی ئامێز (پر له ڕاز) بکات . خاڵی ده‌رچوونی گرینگ له‌وه، هێژا ئێکه‌هارت عارفێکی ئالمانی سه‌ده‌کانی ناوینه. ئێمه لێره به نووسه‌رێک ده‌گه‌ین له ڕێره‌وی شیعری ئایینی که ڕیشه‌کانی له رووناکی ڕازداری سه‌ده‌کانی ناویندایه.
یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی شیعری ترانسترۆمێر حه‌ڤده شیعر بوون. (هه‌زاروونۆسه‌دوپنجاوچوار). له کتێبه‌کانی سه‌ره‌تادا (نهێنییه‌کان به ڕێگاوه) هه‌زاروونۆسه‌دوپه‌نجاوهه‌شت ( نیوه‌ی ئاسمان) هه‌زاروونۆسه‌دوشێستودوو، شیعر وه‌ک تێگه‌یشته‌نێکی بێکۆتا ناوزه‌د ده‌کات. تێگه‌یشتن و یه‌کگرتنێک له هه‌وڵدان دژی نه‌ریته‌کان و ناشه‌خسیه‌کان، له هه‌مانکاتدا له‌ڕیشه‌هه‌ڵکێشانی ڕاز وێنه‌ی (منێکی تر). دواتر ترانسترۆمێر ئاوازێکی تری نه‌ریتانه و ئاشقانه‌ی (من) به‌کار دێنێت، که نموونه‌یی‌یه و ده‌نگێکه که بۆ هه‌موومان ده‌ئاخڤێت. ونبوونی من ده‌توانێت هۆکارێک بێت له شیعره‌کاندا:
مه‌زنییه که هه‌ستده‌که‌م چۆن شیعره‌کانم گه‌وره ده‌بن
کاتێک که خۆم ده‌ڕژێمه یه‌ک
ئه‌و گه‌وره ده‌بێت، جێگه‌م ده‌گرێت
من بۆ که‌نار ڕاپێچ ده‌کات
من له ژینگه‌م وه‌ده‌رده‌نێت
لێره شیعر کۆتایی دێت
به‌و شێوه‌یه هیچکات شاعیر له ناو نووسراوه‌کانیدا نادۆزینه‌وه که که‌سایه‌تییه‌کی بورژوایی هه‌یه و خاوه‌نی ترۆمبێل و خانووه. خۆ سڕینه‌وه بابه‌تێکی کلاسیکی ڕازوێنه‌یه له ناو ئه‌هلی عیرفاندا و له گه‌لێک شیعردا گۆرانکاری به سه‌ردا دێت. وه‌ک ئه‌وه که کاتێک وه‌سفی نه‌هامه‌تیه‌ک ده‌کات کاتی سه‌فه‌ر به ترۆمبێل:
ناوم، کچه‌کانم، کاره‌که‌م
ون بوون وته‌نیا بێده‌نگی مایه‌وه له پشتمه‌وه
گه‌لێکی دوور؛ من بێ‌ناو بووم
وه‌ک مندالێک له حه‌ساری قوتابخانه
ده‌و‌ردراو به دووشمه‌نان
به‌رامبه‌ریشم ترافیکێک به رووناکی مه‌زنه‌وه
ئه‌وه مه‌رگه- ره‌نگیشه شێوه‌یه‌کی تر له ژیان بێت ـ که پێده‌گات. خرۆشی ژیانکردنی رووناکی بابه‌تێکی کلاسیکیه له نێو عار‌فاندا و‌ئێستا ش ئێمه، به مودێرنترین شکلی خۆی پێوه‌ند ده‌دات، به‌لام ده‌توانێت ده‌رباره‌ی ترسی له‌ده‌ستدانی که‌سایه‌تیش بێت کاتیک غیره‌تی به جێهێشتنی خۆت هه‌بێت.
به‌لام کاتێک چاوم به "من" که‌وت
ونبووم "من" و بۆشایی‌یه‌ک مایه‌وه
وه به ناو بۆشایی‌یه‌که‌دا به‌ربوومه‌وه وێنه‌ی ئالیس
ترانسترۆمێر شیعر له ده‌وری نیوه بازنه‌یه‌ک، له ( باریکه ڕێگاکان ) دا له سه‌ر سه‌مبوله‌کانی ترادیسیون بنیاد ده‌نێت. له به‌شی یه‌که‌می شیعره‌که‌دا هه‌تاو و بێده‌نگی له ئارادایه. ده‌گه‌ل ئه‌وه‌دا که شیعره‌که ده‌رباری پیاسه‌یه‌کی رۆژانه‌یه که پێشانده‌رو ناسێنه‌ری شێوه‌یه‌کی کلاسیکی ژیانه لای په‌روه‌ردگار. له به‌شی دووهه‌مدا مرۆڤ ده‌بینرێت له ناوه‌ندی تایه‌یه‌کدا یان مندالێک؛ ئه‌وه‌ش سه‌مبولێکی گشتی رۆژهه‌لاتییه:
تایه پان ده‌بێته‌وه بی مه‌ودا و ده‌سوورێت
لێره له‌و ناوه‌نده، ڕاده‌وستێت
تا ڕاده‌یه‌ک خامۆش
ناوه‌ندی تایه یان چه‌رخ، پێکهاتووه له هه‌تاو و بێده‌نگی . به ده‌وری نیوه‌بازنه‌دا لاواز ده‌بێت باقی جیهان . هه‌وه‌ڵ هه‌رای ناسازی ترافیک ون ده‌بێت . به تێپه‌رین له ناوه‌ند، ئه‌شق و ئاویش ون ده‌بن. له‌و په‌ر، له ناوه‌ندی مه‌ندالێن کامیکاز ** بوونی هه‌یه، فرۆکه‌وانه‌کانی خۆکوووژ. له به‌شی سێهه‌می شیعره‌که‌دا بێده‌نگی ده‌سه‌لاتی زیاتر ده‌بێت به‌لام به تینی تیشکی خۆر ئالۆز ده‌کرێت و له لایه‌ن سێبه‌ری قورسه‌وه داده‌پۆشڕێت. گوتوویانه که رووناکی ناوه‌وه‌ی ساتێک له شیعره‌کاندا، پێویسته وه‌ک ده‌مێک له ژیان یان کاتێک که هه‌موو شت به‌رده‌بێته‌وه شوێنی خۆی ده‌رک بکرێن. هه‌ر وه‌ک ره‌وانناسی ئه‌مریکایی ئابراهام ماسلۆ ( هه‌زارونۆسه‌دووحه‌وت – حه‌فتا ) ئه‌وه به پیک ئیسپرنسیس ***ناوزه‌د ده‌کات.
ده‌نگه ده‌نگی خوایی له لیریکه سه‌ره‌تایه‌کانی ترانسترۆمێردا وه‌ک هێزێکی گرێ‌دراو و په‌یوه‌ست وه‌سف ده‌کرێت. له کتێبه‌کانی دواتریدا، عارف کاراکته‌ری خۆی ده‌گۆرێ و زیاتر جیهانگیر ده‌بێت. له شیعرێکی ده‌سپێکیدا، (کۆتایی) دیمه‌نێکی به‌ر‌فراوانتر له جیهان ده‌بینرێت، که له‌وێدا فریشته‌کانی خوا "به سه‌ر مه‌راسیمێکی به خاکسپاردندا تێده‌په‌رن به‌لام له که‌ناره‌وه". له مه‌یدانی سه‌رکێشدا (هه‌زاروونۆسه‌دووهشتاوسێ) له شیعری ( کاریلۆن )دا دیمه‌نێکی به‌رفراوانی گه‌لێک بێروحمتر له "سفه‌تی خوایی" وێنه ده‌کرێت:
چۆن پشته‌وی حه‌ساره‌که‌یان هه‌ڵچنیوه، من ناتوانم وێنه‌ی بکه‌م. ئێستا فریشته‌کانی خوا، له دوای دوکتۆرێکی ده‌ستله‌رزۆک ده‌نێرن، که عیلاجێکی نووسیوه و که‌س ناتوانێت شیبکاته‌وه؛ به‌لام ده‌سخه‌تی ده‌ناسرێته‌وه ... خاچی مه‌سیحی وه‌ک له‌نگه‌رێکه، زه‌وی وه‌ک قوولیی ده‌ریا، ژیانی ئێمه له‌و ژێره هاونرخه به شتێکی نه‌ناسراو، جیهانێکی واقیعیتر:
له سه‌ر قه‌له‌وێڵه‌که‌م ڕاکشاوم به ده‌ستی والاوه
من له‌نگه‌رێکم که خۆم ژێر زه‌وی خستووه‌و
هه‌ر واش ده‌مێنمه‌وه
ئه‌و سێبه‌ره قورسه که به بڵینداییدا تێده‌په‌رێت
ئه‌و مه‌زنه نه‌ناسراوه که من به‌شێکم لێی و
دڵنیاشم ئه‌و
گرینگتره له من.
مه‌تافۆره‌کانی ترانسترۆمێر بوێرانه، به ناوه‌رۆک و ترسێنه‌رن. ئه‌و ته‌کنیکی مه‌تافۆره‌کانی به‌رده‌وام گه‌شه پێده‌دا و مه‌تافۆره‌کانی ڕێگنار تۆرسیس *ی به مۆدێل و ئیدیال وه‌ر ده‌گرێت.
گه‌لێک هه‌نگاو
هێماکان سپاردران به خاک
روو به ره‌و ژوور
زه‌وی شێلدرا
به تاییوه‌و که‌وش
به هه‌زار پێ
به ده‌یان هه‌زار هه‌نگاوی قورسی گومانداران
له خه‌وندا هه‌نگاوم نا
من به ره‌و ژێر
له هیلالی رووناکی خۆم
بۆ ژێر زه‌وی
چ پاڕانه‌وه‌یه‌كی به جۆش
چ ئاره‌زوویه‌کی به توانا!
چ هیوایه‌کی گه‌وجانه!
وه له سه‌رووی من
هه‌نگاوی به ملوێنان گومانکار
کایه‌ی دوایین
شۆڕ ده‌بمه‌وه وێنه‌ی له‌نگه‌ر به ناو قوڵایی زه‌ویدا و
به‌ند ده‌کرێن ئه‌و شتانه‌ی پێویستم نین.
ئه‌خلاقی ته‌پیوه و هه‌ڵچوو
شه‌وقی ته‌سلیم.
جه‌لاده‌کان به‌رد ده‌هێنن، خوا ده‌نووسێت له پشتی چه‌و.
بێده‌نگی هۆده‌یه‌ک.
قه‌نه‌فه‌کان ئاماده‌ی هه‌ڵفرینن کاتی مانگه شه‌و.
منیش به هێواشی ده‌ڕژێمه ناو خۆمه‌وه
به ناو دارستانێک له به‌تاڵی ئه‌شیایی شه‌ر
چاوه‌کانی مانگی ده‌ستکرد
زه‌وی ره‌قه، ئاوێنه‌یه‌ک بوونی نییه.
ته‌نیا گیانه مه‌زنه‌کان
ده‌توانن شه‌وق ده‌نه‌وه له‌وێ:
مانگ و وه‌رزی سه‌هۆلبه‌ندان.
نیزیکبه‌وه له ته‌متوومان!
ئه‌ی هه‌وری قورس، شه‌قامه‌کانی به گرژه
بارانی به هاژه‌ی رووحه‌کان و
خانووه سه‌ربازییه‌کانی تێکچڕژاو .
نهێنیه‌کانی ده‌م ڕێگا
تیرێژی خۆر
سیمای که‌سێکی ئه‌نگوت که خه‌وتبوو
ئه‌و خه‌ونێکی تازه‌تر ژیا
به‌لام وه‌خه‌به‌ر نه‌هاته‌وه .
تاریکایی
سیمای که‌سێکی ئه‌نگوت که رۆیشت
له نێوان ئه‌وانه‌ی له ژێر
تیرێژی بێسه‌برو به توانی خۆردا بوون .
تاریک بوو له پڕ
وه‌ک له به‌ر بارانێکی به خووڕ
من له هۆده‌که‌یدا وه‌ستا بووم که جێگه‌ی ته‌واوی کاته‌کان بوو
له مووزه‌ی په‌پووله‌کان .
به‌لام هێشتا هه‌تاو به تینه وێنه‌ی رابردووه‌و
به قه‌له‌می بێسه‌بری نیگاری جیهانی ده‌کرد .
سه‌فه‌ر
له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا
له نێوان تێکه‌ولێکه‌ی دروشمه‌کان و
رووناکیی بێروحی ته‌ماشاچیدا
شه‌مه‌نده‌ه‌فه‌ر هات و هه‌لیگرتن
سیماکان و جانتاکان .
نیزیک له تاریک بوون، دانیشتبووین
وێنه‌ی په‌یکه‌ر له غوورفه‌کاندا و
به‌ربووینه‌وه ناو بۆشایی .
ناچاری ، خه‌ون ، ناچاری .
له سه‌ر شۆسته، له ژێر ئاستی ده‌ریا
هه‌واڵی تاریکی ده‌فرۆشران
خه‌ڵکیش له هاتوچۆدا بوون
غه‌مگین، بێده‌نگ
له ژێر بۆشایی تابلۆکان .
شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌گه‌ل خۆیدا ده‌یبرد
پۆشاکی ده‌ره‌کی و رووحه‌کان.
نیگاکان به هه‌موو لایه‌کدا ئاراسته
بۆ سه‌فه‌رێک به ناو چیادا
به‌لام هێشتا هیچ نه‌گۆڕاوه .
کاتی نیزیکبوونه‌وه له رووبه‌ر
زه‌رگه‌ته‌کانی ئازادی هارووژان
ولات باڵه‌کانی لێکدا جارێک و
خامۆش بوو
له ژێر ئێمه‌ش جیهانێک له سه‌وزایی
له رووی شۆسته‌ش
گه‌ردو تۆزێکی به سام .
وێستگه‌ی دواین!
من له‌ودیو وێستگه‌کانه‌وه رۆیشتبووم .
هیندێک زیاتر .
خانوه‌کان، ڕێگاکان، ئاسمانه‌کان
که‌نداوی شین، چیاکان
ده‌ربیجه‌کانیان واڵا کرد.
رۆشناکی نیوه‌ی ئاسمان
نادلێری به کۆتا دێنێت مه‌ودای خۆی
په‌شیمانی به کۆتا دێنێت مه‌ودای خۆی
داڵ به کۆتا دێنێت هه‌ڵفرین.
رووناکی به جۆش هه‌ڵده‌ڕژێت
ته‌نانه‌ت جندۆکه‌کانیش پێکێک ده‌نۆشن.
تابلۆیه‌کانمان له کاتێکدا دێن، که
کاتی سه‌هۆلبندانی هونه‌ری حه‌یوانه سووره‌کانه.
هه‌ر شت ده‌ست به بینینی ده‌وروبه‌ر ده‌کات
ئێمه‌ش ده‌ڕژێینه ناو سه‌ده‌کانی خۆری.
هه‌ر مرۆڤێک ده‌رگایه‌کی کراوه‌یه
که ده‌ڕواته ناو هۆده‌یه‌ک بۆ هه‌مووان .
ئه‌و زه‌وییه بێ‌کۆتایی ژێر ئێمه .
ئه‌و خوناوه که ده‌دره‌وشێته‌وه له مابه‌ینی داره‌کان .
ده‌ریاچه‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌که به رووی زه‌ویدا .
سه‌رچاوه‌کان:
1. ئه‌ده‌بیاتی سوێدی کتێبی شه‌شه‌م له نووسینی لاش لۆنروود و سه‌وێن دڵبلانس
2. دیوانی تووماس ترانسترۆمێر، سه‌رجه‌می شیعره‌کانی له ساڵی هه‌زاروونۆسه‌دوپنجاوچواره‌وه هه‌تا نه‌وه‌دوشه‌ش .
*ڕێگنار تۆرسیس: شاعیر‌و نووسه‌ری سوێدی
**کامیکاز: به‌و فه‌رۆکه‌وانه خۆکوژانه‌یان ده‌گووت که له شه‌ری دووهه‌می جیهانیدا به فرۆکه‌کانیانه‌وه خۆیان به رووی دووژمندا ده‌ته‌قانده‌وه.
***پیک ئیسپرنسیس: ئه‌وپه‌ری ژیانکردنی ئه‌زموون
له:renesanas
لێم گه‌ڕێن...