من و تۆ و دووری
کــوێســــــتان عــومـــــه‌ر زاده
به‌خێرایی ده‌سته‌کانمان
له‌سه‌به‌ته‌ی دڵی با کرده‌وه و
فڕین
له بێگوناحترین به‌یانیدا
من و تۆ له رووحی یه‌کدا
خه‌مبار خه‌مبار
مه‌ستی
له ئاوێنه‌ی دڵی یه‌کدا
جێده‌هێڵین
خه‌یاڵ ده‌که‌ین به په‌یژه‌ی ته‌مه‌ن
له دووری یه‌ک
هه‌رچی بوو له‌نێوانمان
وه‌ک ئاوچۆڕا
هه‌ناسه‌مان له بۆنی هه‌ناسه‌کانی
خواوه نزیک
لێوه‌کانمان ته‌زین گرتنی
په‌نجه‌کانمان
وه‌رین ماره‌ی بڕین
من و تۆ له‌دووری یه‌ک
دڵمان خاڵییه له‌شنه‌ی با
تۆ دواجار
له‌گه‌ل بیده‌نگیدا
ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌که‌ی
منیش به‌خه‌یاڵی
گه‌رمای رووحته‌وه سه‌ما ده‌که‌م
به‌خێرایی تۆ
که‌وتیه ژێر سێبه‌ری مردن و
مینش
به‌تاڵ به‌تاڵ
به‌دیار په‌پووله‌کانی دڵته‌وه
مامه‌وه
تۆ شه‌وان به‌خێرایی
له نێو خه‌ونه‌کانما
چاوه‌ڕوانیم ده‌شۆیت
تێرم ده‌که‌ی
له سۆزی گه‌رمی هه‌ناسه‌ت
دواجار
من و تۆ و ودوری
له بێ‌مروه‌تی دا
بێده‌نك ده‌بین
له : رینیسانس-ه وه
لێم گه‌ڕێن...