چەند شێعرێکی ئاگر
۱
ڕۆژێک دێت
دەمکەیتە قووربانی چاوەجوانەکانت و
خوێنم دەڕێژیتە نێو کانی ئاوی چاوەکانت
لەسەر گۆناتەوە وەک شەرابی سوور دێتە خوارەوە و
لەسەر لێوت دەچێتە نێو دەمتەوە بە خۆشی چاوت دەیخۆیتەوە
بە مەستی دەدەیتە ژێر قاقای پێکەنین و نامناسیتەوە .!
۲
راستیی
کوانێ ڕاستیی ؟
بۆ کوێ چوو ڕاستیی ؟
پێکەنینی درووست کراو هەنگاوی پێجەوانە
دانیشتن بە پشت دا ...
بە ڕاستیی تا کەی ؟
بۆ ناتوانن خۆتان بن و بە بێ چاویلکە بڕواننە جیهانی سەربەستیی
یا بە کوێریی لە دایک بوون و نابینن ڕاستیی ..
ئای ...
چەن خۆشە مەست بیت و پێبلەنیت بە ڕاستیی
6/2/1384/
پلوور
۳
ئەمە چ عەسرێکە لەم عەسرەدا
زمانەکان بەسراون بە تاوانی سەربەستیی دیل کراون !
۴
شیعر
چەند ژوانە شیعر ...
شیعر ئیلهامێکە
شاعیر بورکانێکە شێعرەکانی خەزانێکە ...
چەند شێعرێک لە دیوانی : خان فاتی
شێعری : ئاگر ئازەرمیدۆخت
+ نوشته شده در ساعت توسط عهبدوڵا ئازهرمیدۆخت
|
لێم گهڕێن...