چه ند نمونه یه ک له دیوانه شیعری :

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌م شاره‌دا تێده‌په‌ڕن و ڕووتی ڕووتن


مکزیک/2007


 

"1"
لێم گه‌ڕێن...
ئه‌ڕۆم:
به‌ره‌و "من"تر
به‌ره‌و "خوا"تر
به‌ره‌و "کیتابی پیرۆز"تر..
به‌ره‌و "ژن"تر!

"2"
وێده‌چێ:
چی ئافره‌تی ده‌وروبه‌رمه‌..
ڕووت ڕووتی بکه‌مه‌وه‌!
زۆر وێده‌چێ!
ڕووت ڕووتیان ده‌که‌مه‌وه‌..
ئه‌گه‌ریش:
ته‌وربارانم که‌ن، وه‌کو شه‌یتان
ڕووت ڕووتیان ده‌که‌مه‌وه‌..
ئه‌گه‌ریش:
له‌خاچم ده‌ن وه‌کو مه‌سیح
ڕووت ڕووتیان ده‌که‌مه‌وه‌...
ئه‌گه‌ریش:
له‌سه‌ر ده‌ستانم گێڕن، وه‌ک په‌یامبه‌ر!

"3"
باوکم ئه‌ڵێ:
ــ کوڕم، له‌ده‌می مناڵه‌کانم گرتۆته‌وه‌..
هانێ پاره‌، بڕۆ..
ژنێک بێنه‌
بۆ ماڵ
ژن پێویسته‌،
زۆر پێویسته‌!!
ژن بۆ پیاو
وه‌ک ئاوده‌سته‌!
تێناگه‌م..
بۆ تێناگه‌ن:
ژن و ئاوده‌ست..
وه‌ک خودا و کوفر
ززز... ۆۆۆ... ررر
جیاوازن..
جیاواز!

"4"
شه‌وێک..
من و
سێ ژن
دلێرانه‌..
گڕمان به‌تاریکیی و شه‌وه‌وه‌ نا..
*
یه‌که‌میانم
ماچباران کرد
دووه‌میانم
له‌ناخ و ده‌مارم دا
کرده‌ خودا
سێیه‌میشیان:
له‌کۆشم دا توایه‌وه‌...
له‌کۆشیدا توامه‌وه‌!
*
سبه‌ینێ
له‌دادگادا
بۆ ئیسپاتی وته‌که‌ی من:
"کاره‌که‌م هه‌ڵه‌ نه‌بووه‌ تا تاوان بێت"
شایه‌تیان ویست!
*
شایه‌تی من:
شۆڕه‌ژنێکی
ده‌ستبه‌سه‌ر و
کچۆڵه‌یه‌کی دیلی حه‌ساری بیره‌کانی باوکی و
ئافره‌تێکی
زمان بڕراو چاو ترسێنراو بوون...
به‌شایه‌تیان وه‌رنه‌گرتن!
*
های خه‌ڵکینه‌..
کێ ئه‌یه‌وێ
شایه‌تی بۆ من بدات که‌:
کارێ پیرۆزم کردووه‌!؟

عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

شاري ريازي

هيلي خه‌وتوو له‌گه‌ل مندالاندا رفيق بوو. مندالانيش هيلي خه‌وتوويان خوش ئه‌ويست. چونكوو هه‌ركات ماموستاي قوتابخانه مندالاني جه‌ريمه د‌ه‌كرد، هيلي خه‌وتوو بارستاي جه‌ريمه‌كه‌ي كه‌م ده‌كرده‌وه. جاريكيان ماموستا منداليكي جه‌ريمه كرد و وتي: «ئه‌بي ده ده‌قيقه له ‌سه‌ر لاقيك راوه‌ستي.» هيلي خه‌وتوو ناوبژي كرد و جه‌ريمه‌كه‌ي هاورده سه‌ر پينج ده‌قيقه. هه‌ر وه‌ها ده‌سته‌يه‌ك له مندالان، هيلي خه‌وتوويان له دايكيان ئه‌‌شارده‌وه و ئه‌ترسان گه‌ر به جيره‌كه‌يان بزانيت، به‌شيكي لي بقرتينيت.

 

به‌ياني زوو هيلي خه‌وتوو هه‌ستس كرد ميرووله‌يه‌ك سه‌ر گوناي ئه‌زي، پر به‌خوي راچله‌كا. به‌لام نا... ميرووله نه‌بوو، تكه فرميسكيك بوو له‌سه‌ر گوناي ره‌ق هه‌لاتبوو. هيلي خه‌وتوو سه‌يريكي ده‌ور و به‌ري خوي كرد، تيگه‌يشت روژ بووه‌ته‌وه.

 

هه‌رچه‌ند خور به زه‌رده‌خه‌نه‌ي سه‌ر ليوي هه‌موو ولاتي روون كردبووه‌وه به‌لام هيلي خه‌وتوو خه‌مين و دل په‌شيو بوو. له‌رووي ناچاريه‌وه هه‌ستا سه‌ر پي و به‌ره‌و كووچه و كولانه‌كاني شاري ريازي به‌ريكه‌ويت.

(شاري ريازي، شاري ئيمه‌يه و له نيو كتيبي ريازيدايه. په‌ره‌كاني ئه‌و كتيبه‌ش ده‌بيته شه‌قامه‌كاني شاري ريازي.)

 

له: http://www.khadiw.blogfa.com

 


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

مکزیک/2007
له :artsama.blogspot.com
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 گاندی

 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

نیاز عه‌بدوڵلا
که‌ ده‌تبینم
که‌شتى یه‌ نووقم بووه‌کانى
ژێر ده‌ریاى هیوام
سه‌ر ده‌رده‌هێنن
له‌وێوه‌ ڕووه‌ و
شیرینترین ده‌ریا
ده‌ڕۆن و
بۆ سه‌وزترین دوورگه‌ش ده‌گه‌ڕێن

له : رینیسانس - ه وه

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

کوشتنی ئافره‌تی کورد له‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا


حشمه‌ت خوسره‌وی
له‌ سه‌رده‌می به‌ جیهانیکردندا‌و له‌ به‌رده‌م هه‌زاره‌ی سێهه‌م، هه‌ر رۆژه‌ له‌ گۆشه‌یه‌کی کوردستاندا کۆتایی به‌ هه‌ناسه‌کانی ئافره‌تێکی کورد دێت. هه‌ڵبه‌ت کوشتن ‌و توندوتیژی دژی ئافره‌تی کورد ته‌نیا له‌ بازنه‌یه‌کی لۆکاڵیدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵکو په‌لوپۆی ڕانیووه‌‌ بۆ ناو شه‌قامه‌ ئازاده‌کانی وڵاتانی رۆژئاوایش.

له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ ژنان بوونه‌ته‌ هێزێکی گرنگی فکری‌ و رۆشنبیری بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی شارستانیه‌ت، له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ کورد هه‌وڵی به‌ ئه‌قڵانیکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی ده‌دا‌، که‌چی به‌شێکی گرنگ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ واته‌ ژنان بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی ناموسپه‌ره‌ستی، نێرپه‌ره‌ستی ‌و دینگه‌رایی بۆ ڕاگرتنی شه‌ره‌فی"خێل"و "ئه‌شیره‌" .

ژنی کورد به‌ به‌رچاوی یاسا ‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆکی کوردییه‌وه‌ ده‌کوژرێ ‌و به‌ردباران ده‌کرێ که‌چی ئێمه‌ هێشا له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کانمانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و سیناریۆیه‌ ڕه‌شه‌ ده‌که‌ین که‌ چلۆن سه‌رۆک خێڵ ‌و سه‌رۆک ئه‌شیره‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ یاساو ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه‌، جیهادی کوشتنی ئافره‌تی کورد ده‌ده‌ن. بێگومان بکوژان که‌سانێکن که‌ تاکوو قوڵایی ناخی خۆیان له‌ گوتاری دیندا قاڵ بوونه‌ته‌وه‌. به‌ باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ کۆمه‌ڵگای کورد پێوێسته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌وڵبدرێت مه‌نتالیتیه‌تی پیاوی کورد که‌ به‌ فه‌ره‌نگی ناموسپه‌ره‌ستی ‌و پاتریارکی (باوکسالار)ی گۆشکراوه‌، گۆڕانیکی قوڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رووی سایکۆلۆژییه‌وه‌ تێدا دروستبکرێت. ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ جگه‌ له‌ ویژدان هه‌موو شتێکیان هه‌یه‌، له‌ رووی سایکۆلۆژییه‌وه‌ نه‌خۆشن. ئه‌گینا چ یاسایه‌ک جگه‌ له‌ دین نه‌بێت ئاوا رێگای داوه‌ که‌ وه‌کو ئاوی خواردنه‌وه‌ ئافره‌تی کورد به‌ بیانوی "شه‌ره‌ف" ی پیاو تیرۆربکرێ؟

 

له: رینیسانس -ه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |



ROJ TV
Roj TV
(Website) (Live)

MMC TV
MMC TV
(Website) (Live)

Radio Mezopotamya
Radio Mezopotamya
(Website) (Live)

Kurdistan TV
Kurdistan TV
(Website) (Live)

Kurdsat
Kurdsat
(Website) (Live)

Rojava TV
Rojava TV
(Website) (Live)

Komala TV
Komala TV
(Website) (Live)

Tishk TV
Tishk TV
(Website) (Live)

Rojhelat TV
Rojhelat TV
(Website) (Live)

Radio Nawa
Radio Nawa
(Website) (Live)



نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

شه وی یه که می هاوسه ری  یه کێکه له گرنگترین و ناخۆشترین و خۆشترین و پڕ له دڵه ڕاوکه ترینشه وه کانی ژیانی مرۆڤ له به ر ئه وه ی که :  

 

له:هاوسه ران - ه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

خۆرهه‌ڵات نیوز: image

له‌ژێر چاودێری سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان و به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یادی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی فستیڤاڵی کۆماری کوردستان، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کرایه‌وه‌.

 

له‌ رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ى ئه‌م  ڤستیڤاڵه‌دا که‌ که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان به‌شداربوون، کۆمه‌ڵێک چالاکی جۆڕاوجۆر به‌ڕێوه‌ چوو.

 

سه‌رتا رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فستیڤاڵ به‌ ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له‌ یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێکردو پاشان "فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی"، وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان له‌ وتارێکدا به‌خێرهاتنی میوانانی فستیڤاڵه‌که‌ی کرد و تیشکی خسته‌ سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و فستیڤاڵه‌.

 

دوابه‌دوای وتاره‌که‌ی وه‌زیری رۆشنبیری، په‌یامی به‌ڕێز "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان، له‌ لایه‌ن "عومه‌ر فه‌تاح" جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ بارزانی خوێندرایه‌وه‌و له‌ درێژه‌دا په‌یامی "جه‌لال تاڵه‌بانی"، سه‌رکۆماری عێراق، له‌ لایه‌ن "مه‌لا به‌ختیار" ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بووان کرد.

 

هاوکات په‌یامی هه‌ر یه‌ک له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و په‌یامی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی "پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د" له‌لایه‌ن" عه‌لی قازی" خوێندرایه‌وه‌.

 

له‌ بڕگه‌یه‌کی تری رێوڕه‌سمه‌که‌دا"جاک وێلێر" له‌ وتارێکی کورتدا تیشکی خسته‌ سه‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی کۆماری کوردستان و...

 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌م فستیڤاڵه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، بڕیاره‌ سبه‌ێ کۆمه‌ڵێک وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ پێشکه‌ش بکرێ.

 

 

له:www.xorhelatnews.com

   
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ‌ 1326ی‌ هه‌تاوی (1947.3.30 زایینی) ‌دا پێشه‌وا قازی‌, حه‌مه‌حوسێن خان‌ سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌ قازی‌( برای‌ پێشه‌وا) به‌ دوای‌ حوكم دران له‌دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد, واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه 2ی‌ رێبه‌ندانی‌ 1324هه‌تاوی(1946.1.22زایینی) دا كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌ راگه‌یه‌ندرابوو, له‌ سێداره‌ دران ‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ له‌سه‌ر شان‌و پیلی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌ڕه‌فی‌ مه‌هاباد له‌ گۆرستانی‌ مه‌لا جامی‌ به‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ نیشتمان سپێردران.

سەرچاوە : kakah.blogfa.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

شةرمة كضيَك

لةبةر دار تةونةكةيدا

سؤمايي داهات

شؤرة كوريَك

ئةلفبآ نةخويَندو

بوو بة شوان

لة طةرووي تيني كوورةدا

عارةقيان رشت

خشتيان ثيَذا

مزطةوت و مةنارةيان ليَدا

سيَبةري خستةوة بؤ مندالآني بآسةران

ثيَرة ثياويَك

لة طؤرِةثاني برسيَيةتى دا هاتة هاوار

كووضة و كؤلآن

شةقام

كؤشك و تةلار

سةيارة، مةنارة

دةست رةنجمن

طشت كةرةسةي ئةم بازارة

فرؤشتم بؤ نان

ض دنيايةكة

بةذاني بآ نانيةوة

خويَن ئةرِيَذن

كؤشك ئةثيَذن

ذين ئةنيَذن

لة برسي يةتي ذيانيَكةوة

بةذاني ذنيَكةوة

منالَيَك هاتة دنيا

جيَذنيان طرت

شار هةذا

لةطشت دنيا بوو بة هةرا

بوو بة ئةيار

بوو بة جةذني

طؤضان لة دةست

قةلَةم لة مست

هةذار، جووتيَر

طشت كريَكار

يةك دةنط

هاوارمان كرد

بورذواكان

ئةى خويَن ريَذة ضاو بةرسييةكان

سةدان سالَة

خواني رةنطينتان بةرهةمي

عارةقةي نيَو ضاوانمانة

سةدان سالَة

خويَني ئيَمة

شةرابي نيَو دةفري شايي

لةسةر كورسي نةفرةتتانة

بة هةناسةي هةنسكي ماندوويم

طؤظةندو سةماو شايلؤغانتانة

سةدان سالَة

رةنجي ئيَمة

دولاري بن طيرفانتانة

سةدان سالَة

رةنجي ئيَمة

جل و بةرطي مندالَتانة

سةدان سالَة

بة رووباري خويني ئيَمة

ئاشي سةرمايةتان دةطةرِآ

سةدان سالَة

كولَةنطي ئيَمة

بؤ لةتآ نان زةوي ئةدرِآ

بة طازةرةي ثشتي ئيَمة

سةفةرتان بؤ ئاسمان كرد

لة بةرهةمي رةنجي ئيَمة

ولآتةكانتان هةلَقرضاند

ئةفسانةى ناوي خواتان

كردة دةسكرد

ئةو دةستةي دانةويَلَةي ئةضاند

ئةو فلَضةي ثؤستالَي ئيَوةي ئةسرِيةوة

ئالآى بةرزة

قةلآتان ديَنيَتة لةرزة

هاواري ئيَمة

لةم ثةرِةو تا ئةو ثةرِي عةرزة

لة ئةفريقايى قولةرِةشا

لة ئةمريكاي سوورة ثيَسا

لة ولآتةكةي طيظارا

لة كوردستاني زامدارا

لة طشت جيهان                                                                                 

طشت كريَكار                                                                                       

ريَز دةطرين لة يةكي ئةيار

كريَكارين، كريَكارين                                                               

باوةرِي بةرزي ئةيارين               ثيَشكةشة بة هةموو   كريَكاراني جيهان و

لة سةر بيري ئينساني                      بة تايبةت هةذاراني مالَ لة كؤلَي كؤلآن لةثآ

بة قةفي زرِةي زنجيرمان

دادةرِيَذين ياساي يةك بوون و يةكساني

 -----------------------------

له :www.kaziwe2.blogfa.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

دیمانه‌ له گه‌ڵ قادر عه‌زیز سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نه سیاسیی كوردستان

 

Image

قادر عه‌زیز: ئه‌ركی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌ كه‌مكردنه‌وەی دەستێوەردانی حزبه‌كان دەبێت له‌ كاری حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا

 

له‌ دوورەوە بۆ به‌دواچوون سه‌ بارەت راگه‌یاندنی دامه‌زرانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌لایه‌ن كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، به‌پێوستمان زانی ئه‌م دیدارە كورته‌ دەگه‌ل كاك قادر عه‌زیز سكرتێری گشتی حزبی زەحمه‌تكێسانی كوردستان سه‌بارەت به‌ بریارلێدانی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سازدەین.. بۆ ئه‌وەی له‌نزیكه‌وە ئاگاداری وردەكارییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوە بین، كه‌ له‌لایه‌ن خودی لایه‌نه‌ به‌شداربووەكانی حكومه‌تی كوردستان به‌ گرینگ دادەنرێت و لای هه‌ندێكی تریش پرسی دروست كردووە. بێگومان زۆر جێگه‌ی بایه‌خه‌ كه‌ دەرگا بۆ گشت لایه‌نه‌ كان دەكرێته‌وە به‌شداری له‌ پێكهێنانی بریاری سیاسی له‌كوردستاندا بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیشدا پێنگاڤێك بهاوێژرێت بۆ دوور خستنه‌وەو كه‌مكردنه‌وەی خۆسه‌پێنی حزبه‌كان له‌ سه‌ر كاروباری دەزگا رەسمییه‌كانی كوردستاندا.. هه‌رچه‌ندە ئه‌مه‌ سه‌رەتایه‌و هه‌نگاوەكانی داهاتوو رێرەوی سیاسی روداوەكان دیاری دەكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ كان وریاو كارا بن دەكارن زۆر كاری چاك و كاریگه‌ر له‌م رێگایه‌وە ئه‌نجام بدەن..

له:klawrojna.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

عبدالله به گی هه ورامان

ناوی عبدالله كوري حمه شفيع به گ،له بنه ماله ی به گ زاده كانی حه سه ن سانی هه ورامانی ته خته ، له سالی 1930به فه رمانی شای ئيران له گه ل چه ند هاوری يه ك ، له به ندی خانه ی ئه سفه هان ماوه ی ده سال ،به ند كراوه زوربه ی هونراوه كاني ، له به ندی خانه دا ووتووننی له م هونراوه يه دا باسی خه ويك كه له به ندی خانه دا ديويه تی ده كا:

 

ياران هام سه ران ئيمشه و خاوي ديم

جه زندانی تار عه جه ب خاوی ديم

ئازادی وه ته ن هه ورامانم دی

ئيلاخانی چول كوسالانم دی

وه نه وشه ی وه ش بو چنور جه هه ردان

ئامانه خاوم په ی باروده ردان

ریحان په لش دیز شه ست په ر جه باخان

سوسه ن وئه سرین شه وبوی ئیلاخان

به رزه لنگ جه کو چنورجه کاوان

سه وزیو میرغوزار هارهی به فراوان

چه نی هام سه ران نیشته بیم وه شاد

به که یف و ئاهه نگ غه م مه دام وه باد

گوش به سه دای ساز چه م به نیگاوه

جه قاوه خانه ی رای که مالاوه

لیو به پیاله ی عه قیق ره نگه وه

گاهی پربه شه وق گا به خه نده وه

گاه نگای کوسار به رزی ئیلاخان

گانگای خه زان ،گانگای زه ردان

جه ی عه یشو نیشات جه ی خه وی به تال

زیندانیم ئه سله ن نامان جه خه یال

هه رپاسه م زانا ن ویم شه هریارم

چه رخی چه پ کردار نه دان ئازارم

پاسه م مه زانا شای خاوه ن به ختم

نه زانام مه زلوم حه پسی به دبه ختم

وه ختیوه بیداربیم ته ماشا که ردم

ئاژان وزیندان نه زه رئاوه ر  دم

چه نده مه دهوش بیم ته واسامه وه

عه قل و فام و هوش نه مه ن لامه وه

سه د موقابل بی باری خه مانم

وه سو ئاماوه سوته ی زامانم

غه یر جه ئیشو نیش جه فای روژگار

هیچ سودی وجه فاو نه دیم جه رووی کار

زامی کونه و نه و تازه که رده وه

زار زارمه نالام وه ده م ده رده وه

یاره ب هه رکسیو که روش نه هات بو

زام زه ده ی ته قدیر رووی سه ربیسات بو

که شتی نگینش هه رسه رنگونه ن

نه گیجاوی گیج رودی جه یحونه ن

موره ی ئیقبالش دووشه ش ناورده ن

چه نی به دبه ختی مامه لش که رده ن

خوردو خوراکش ژاراوی زه رده ن

خاوی شیرینش هه ر ئیشو ده رده ن

یاره ب به حاجه ت ره سولی حه بیب

خاکی غه ربیبم نه که ری نه سیب(1)

 

واته : له م هونراوه یدا ئه لیت له زیندانا له خه وما وا مه ده زانی رویشتومه ته وه هه ورامان وه له ناو دوست وبرادا دانیشتووم،زور به ختیار بووم به لام که خه به رم بووه وه له ناکاوا خوم له زیدانا دی وه پاسه وانه کان له ده رو پشتما بوون زامانی دئیرینم هاتنه وه ئیشو ئازار،وه ده ست له سه ر ئه ژنو دانیشتم.

 له :هــــــه يــــــا ت

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

یوسف ئه حمه د مه نتك

 

له سه ر ده می ده ره به گا یه تی دا، سێ چینی كۆ مه ڵا یه تی له كۆ مه لگا دا به پا یه ی كا ر یگه ر ده ژمێر دران له تێڕوا نینی سیا سه ت مه دا ران ئه ما نیش بر یتی بوون له : كه نیسه و چینی خا نه دانا ن وها ووڵا تیان، به ڵا م له سه ده ی نۆزده داله به ر یتا نیا زا نرا چینێكی تر ڕۆ ڵ و ده سه ڵا تی هه یه له مه سه له كۆ مه ڵا یه تیه كا ن وده سه ڵا تی سیا سی ئه و یش چا په مه نی بوو، كه ڕۆ ژنا مه نو سانن وه ك چینێكی هه ستیار ئا گا دا رن له مه سه له سیا سی و كۆ مه ڵا یه تیه كان به وه ی كه نز یكن له ژیا نی ڕۆژا نه ی خه ڵك ، وه كو ڕ ێ نیشا نده ر ێك توا نیان بیسه لمێنن كه قه له م له شمشێر به هێز تره ،له په ر له ما نی به ر یتا نیا شو ێنێكی تا یبه ت به هه وا لنیران دا نرا بوو كه لێ ی دا ده نیشتن به پا یه ی جوا ره می ئه م ووڵا ته دا ده نرا ن ، له و كا ته وه ڕۆ ژنا مه وا نی به ده سه ڵا تی چوا ره م نا و ده بر ێ ، ئه م دان پیا نا نه ش له سا لی 1828 له لا یه ن مێژوو نو س و سیا سه ت مه دا ر ی ئینگلیز ی ( تۆ ما س ما كا وڵا ی ) بوو شو ێنی هه وا لنێرا نی له په ر له مان ئا ما ژه پێكر د.

له :dengekan.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

له:sardasht.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

با هه‌ر بڵێین سه‌دام دیکتاتۆر بوه‌ و خه‌ڵک بێزی لێ ده‌که‌ن. به گوێره‌ی هه‌واڵی الشرق الاوسط "مه‌نسوور الشێیبانی" شاعیری سعوودی له‌ "ره‌غد" کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق خوازبێنی کردوه‌.  

 

جائه‌م شاعیره‌ عه‌قڵ بۆگه‌نه‌ سێ خه‌ونی خۆیی له‌م پێوه‌ندی ژن و مێردایه‌تیانه دا به‌م چه‌شنه‌ ده‌خاته‌ روو . ئه‌م شاعیره‌ ده‌ڵێیت هیوام ئه‌وه‌یه‌ کاتێ که ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی ئێمه‌ سه‌ری گرت!!!!! سێ منداڵم لێی بێت. یه‌کێکیان عێراق ئازاد بکات. ئه‌وی دیکه‌یه‌ن فه‌له‌ستین ئازاد بکات. ئه‌وی دیکه‌یشیان ببێته‌ خزمه‌تکاری ملک عه‌بدوڵا پادشای عه‌ربستان.

 

ئه‌مه‌ش له‌ رۆشن بیره‌ عه‌ره‌به‌کانیش که‌ ده‌یان هه‌وێت چاره‌نووسی منداڵه‌کانیان خۆیان دابینی بکه‌ن.... و به‌س بۆ شه‌ڕاشۆیی به‌خاوه‌نیان ده‌که‌ن. خۆ له‌ مه‌یاندا به هه‌ڵه‌ی نه‌گووتوه‌ که‌ تا ده‌ییان کوڕ و کوڕه‌زای عه‌ره‌ب بێته‌ سه‌ر گۆیی زه‌وی........ هێشتا نه‌ک عێراق و فه‌له‌ستین به‌ڵکو ته‌واوی موسڵمانان هه‌ر وه‌ها له‌ ژێر چه‌تری چه‌وسانه‌وی بۆگه‌نی خۆیاندا رۆژ ڕه‌شیه‌کانیان ده‌بژێرن.  

 

له‌ سه‌ده‌ی 21دا  رۆشن بیرێکی عه‌ره‌ب ده‌یهه‌وێت منداڵه‌که‌ی بکات به خزمه‌تکاری پادشای عه‌ربستان. زینده‌ به‌ چاڵ کردنی منداڵانیان هه‌ر درێژی هه‌یه‌. یان لانی که‌م؛ له‌ خۆێنی گه‌مژه‌ییان دا هه‌ر ماوه‌.

 

 

                          ئه‌مه‌ش له‌ عه‌ره‌بێکی‌ هه‌ست ناسک

له :http://www.peyv.blogfa.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

له نێو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ موسڵمانه‌کان دا هه‌موویان شانازیان به‌ رابردویانه‌وه‌یه‌ و که‌س ناڵێ ئه‌ی ئه‌مڕۆ چیمان بۆ مێژوو جێ هێشتوه؟؟؟؟؟؟‌

ته‌واوی موسڵمانان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که شوێن بیرۆکه‌ی دونیا ئاخر و قبر و قیامه‌ت که‌وتوون؛ ئیتر شوێن پێشکه‌وتن و زانیاری و زانست ناکه‌ون . بۆیه‌ له‌ سه‌ده‌ی پازده‌ به‌م لاوه‌ له نێو موسڵمان دا به‌ ده‌گمه‌ن که‌سانێک هه‌ڵکه‌وتبن که داهێنه‌ر و خاوه‌ن بیرۆکه‌یه‌ک بن که له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ریان بو بێت .

فارسه‌کان  هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌بوو عه‌لی سینا و رازی و ملا صدرا  و ………..

کورده‌کانیش شانازی به‌که‌سانێکه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هیچیان بۆ کورد نه‌کردوه‌ وه‌ک سه‌لاح الدین ئه‌یووبی و که‌ریم خانی زه‌ند و موزه‌فه‌ر په‌رته‌و ماه‌ و....

 

به‌رده‌وام موسڵمانه‌کان له دروشم دا خۆیان ده‌پارێزن له ‌غه‌یره‌ موسڵمان و پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌لایان دا بچێت و یان شوێن خوو ره‌وشتی ئه‌وان بکه‌وێت ئه‌وا کافر بوه‌ و جێگای جه‌هه‌نه‌مه‌ .

 به‌ڵام خۆ موسڵمانان بیریان له‌وه‌ نه‌کردوه‌ته‌ه‌و که ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و غیره‌ موسڵمانانه نه‌بوایه‌ن؛ ئێمه‌مانان ناوی کامپیوتریشمان نه‌ده‌بیست ره‌نگی گلۆپ و وزه‌ی کاره‌بامان نه‌ده‌بینی ، ده‌نگی رادیو و ته‌له‌فیزیونمان نه‌ده‌بیست......

که‌ئه‌و ‌(با بڵێین )غه‌یره‌ موسڵمانانه‌!!!!!!! شتێک ئه‌دۆزنه‌وه‌ یان داهێنانێک ده‌که‌ن  موسڵمانان ده‌ڵێین ئه‌وه‌ خۆ له‌ ناو قورعانه‌که‌ی خۆمان دا ئاماژه‌ی پێ دراوه‌ !!!!!!!!  

ده‌ی با ئاماژه‌ی پێ درابێت مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ چاوی دیتن و عه‌قڵی داهێنانمان  ببێت .

 به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا شتێک که‌ ئێستا له‌ ئیسلام ماوه‌ته‌وه‌ ؛ سه‌ربڕین و ئاواره‌یی و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ناو خۆیی ئیسلام و شه‌ڕ و کوشتاری عومه‌رییه‌کان و عه‌لییه‌کانه ....

 

له : http://www.peyv.blogfa.com/

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

سانسۆڕ و خۆ سانسۆڕی خوشکی چکۆله ی ئینکیزاسیونه

سانسۆڕ چیه‌؟

سانسۆڕ به‌ کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێک یا خۆ ڕێکخراوێکی ته‌ئسیردانه‌ر، یا خۆ سیسته‌مێکی یاسایی ده‌کوترێت که‌ ناوه‌رۆکی بڵاوکراوه‌ێک کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، یا گوتارێکی نابه‌دڵ ونه‌خوازراو بخه‌نه‌ ژێر فشار و یا ئه‌وه‌ی که‌ هه‌مو حه‌ول و ته‌قه‌لاێک بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌س نوسراوه‌ یا بیروبڕوا یا گوتارێکی خوازراو بڵاو بکریته‌وه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ سانسۆریان ده‌خرێنه‌ سه‌ر زۆرتر هه‌واله‌کان، بۆچونه‌ هونه‌ریه‌کان و بیر و بڕوا سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌‌کان و هتد له‌ خۆ ده‌گرن.

له‌ هێندێک له‌ وڵاته‌ دێمۆکڕات و ئازاده‌کانی جیهان به‌ تایبه‌ت ئوروپایه‌کان سانسۆر قه‌ده‌غه‌یه و وه‌ک به‌ندێکی یاسایی له‌ ناو یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌کانیان داندراوه‌ و حکومه‌تی یاسامه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ پشتیوانی و گاڕانتی و زه‌مانه‌تی نه‌بونی سانسۆڕ له‌ وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. بۆ نمونه‌ له‌ وڵاتی ئاڵمان مافی ده‌ربڕینی بیر و بڕوا و هاوکات قه‌ده‌غه‌ بونی سانسۆڕ به‌ پێی ئاڕتیکێڵی 5 له‌ به‌ندی 1ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته زه‌مانه‌ت کراوه‌ و ئه‌و به‌نده‌ له‌ کتێبی یاسای ئاڵماندا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ هاتوه‌ و ده‌ڵێ:

 له : http://www.peyv.blogfa.com/


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

له : yangomartict.blogfa.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

دكتۆرای شانازی درا به‌هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌دۆنیس و شاهین و رِیمۆند

 

Peyamner PNA:

زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ لۆبنان برِوانامه‌ی دكتۆرای شانازی به‌خشی به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌دۆنیس و یوسف شاهین و ئه‌ندریه‌ ریمۆند له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و كاره‌ زۆرو به‌رزانه‌ی كه‌ له‌ بواره‌كانی شیعر، سینه‌ما و مێژوو ئه‌نجامیان داوه‌.    
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی دكتۆر (جۆن واتربوری) رایگه‌یاند كه‌ برِوانامه‌ی دكتۆرای شانازی وه‌ك رێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی كه‌ له‌ بواره‌كانی هونه‌ر، شیعر، سینه‌ما و مێژوو خزمه‌تگوزاری گشتی و كاری چاكه‌ رۆڵێكی دیاریان ده‌بێت و خزمه‌تی گه‌وره‌ به‌و بوارانه‌ ده‌كه‌ن.
یوسف شاهینی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی میسری كه‌ به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیه‌كه‌ی له‌ رێوره‌سمه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ به‌ ئامێری ڤیدیۆ تۆماركرابوو و گوتی "فیلمێكم به‌رهه‌م هێنا به‌ ناوی (ئاژاوه‌) كه‌ ده‌سه‌ڵاتی میسری قه‌ده‌غه‌ی كرد و له‌ سه‌ر ئه‌م فیلمه‌ خرامه‌ زیندانه‌وه‌".
هه‌روه‌ها گوتیشی "هه‌ر جارێك ده‌سه‌ڵاتی میسری فشاریان بۆ هێنابام روم له‌ لوبنان ده‌كرد، ئێره‌ تاكه‌ شوێنێك بوو كه‌ رووم تێده‌كرد".
ئه‌دۆنیس كه‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ به‌یروت به‌ (شاعیری شكۆدارو پێشه‌نگی نوێگه‌ری شیعر له‌ جیهانی عه‌ره‌بی) وه‌سفی ده‌كات له‌ وته‌یه‌كدا له‌ رێوره‌سمی وه‌رگرتنی دكتۆرای شانازی گوتی "به‌خشینی ئه‌م بروانامه‌ شانازیه‌ به‌من دوومانای هه‌یه‌ یه‌كێكیان رێزگرتنه‌ له‌ شیعری عه‌ره‌بی نه‌ك به‌ته‌نها له‌من. دووه‌میان رێزگرتنه‌ له‌و ژینگه‌ رۆشنبیری و مرۆییه‌ی كه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ دروستی كردووه‌".
واتربوری له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌سی سێیه‌می پێشكه‌ش كرد كه‌ (ئه‌ندریه‌ ریمۆند)ـه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی "ریمۆند كۆڵه‌كه‌یه‌كه‌ لو كۆڵه‌كه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و عوسمانییه‌كان و ئه‌فریقیای باكوره‌ و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نیستیتۆی جیهانی عه‌ره‌بی له‌ پاریس، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌ و یه‌كه‌م به‌رێوبه‌ری ئه‌م ده‌زگایه‌یه‌".

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

RMMK

بیانیه تحلیلی

جمهوری اسلامی در نحوه رفتار و برخوردش با مردم کرد، تجدید نظر کند

 

براساس اعلام وکلای سه روزنامه نگار کرد؛ رویا طلوعی روزنامه نگار و فعال حقوق زنان، اجلال قوامی روزنامه نگار و عضو هیات تحریریه چند نشریه در کردستان و سعید ساعدی روزنامه نگار آزاد سنندجی، به اتهام اقدام علیه نظام و امنیت ملی کشور از طریق شرکت فعال بویژه در تجمع غیر قانونی در تاریخ هشتم و دهم مرداد سال 1384در مقابل استانداری کردستان، فعالیت تبلیغی علیه نظام و به نفع گروههای مخالف نظام، و اهانت به مقام رهبری، هریک به ترتیب به 6 سال، 3 سال و 2 و نیم سال حبس محکوم شده اند. این احکام گرچه بدوی است، اما با توجه به فضای غیر مدنی و میلیتاریستی حاکم بر کردستان و حضور و نفوذ افرادی خشن و بیگانه با حقوق بشر در منطقه، این احتمال وجود دارد که محاکم تجدید نظر نیز این احکام را تایید کنند. این درحالی است که وکلای این سه روزنامه نگار، حضور آنها در تجمعات را کسب خبر اعلام کرده اند که از وظایف اطلاع رسانی آنهاست. این وکلا، دیگر اتهامات انتسابی را، اتهامهای کلی، مبهم و غیر مستند ذکر کرده اند.

له :
http://www.rmmk.ne


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

عارف‌عه‌زیزی

 شیوه‌نێك بۆ دوعا

Sunday, 06 May 2007

له ناو ئێمه‌ی کلتوور په‌ره‌ست عه‌شق تاوانێ گه‌وره‌یه
له نێو ئێمه‌ی عه‌شیره‌تی کوشتنی ئافره‌ت سه‌وره‌یه!

ئه‌وه‌ی لامان ده‌ست ناکه‌ون، ڕه‌حم و به‌زه‌یی و ویژدانه
ئه‌وه‌ی لامان بێ قابیلن،مرۆڤ و هه‌ست و ژیانه

له : ارانه وه
ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

  
 پێشكه شه به شه هیدی رێی ئه وین دۆعا  
   
              
هه تا كه ی شاگۆڵی جوانی له شاری تۆ ‌ئه خنكێنن؟ 
 
هه تا كه ی هه وری بێ تۆیی به باڵای شار ئه بارێنن؟
                                 
پرێسكه پرێسكه        
              
چه وساوه بوونت به سه ردا ئه سه پێنن
                                         
هێدی هێدی
 
تاڵ تاڵی پرچت بۆن ئه كه نوو
 
له دواییشدا ئه یخنكێنن
                        
ده نگت ئه برن ،نیگات ئه چڕن
                      
سه ر رێگه ت بزمار رێژ ئه كه ن
 
حه زه كان
      
له گۆ ڕستانی دڵتا ئه نێژن
 
تووی ده یان رق ، نه فره ت له دڵتا ئه چه قێنن
 
كه چی ئه بێ هه ر مه زه بی بۆ بازاری سه رخۆشیان؟
 
ده به سیه تی
       
ئێستا هاتوون سه نگسارت كه ن
 
به رانبه ر تیر به لای لایه شه ‌ڕناكرێ
 
هۆ هاواری پاكترین ئه وینی وڵاته ته مگرتوه كان 
                                      
  لێره ...
 
          گوێ پڕ هاوار
 
                    زار به ره ڵڵا  
 
                         شه ره ف نه وی
 
                                    چاوان ئاوس            
                     
زریكه ی تۆش بڕوا به تاوانباریته
 
هه سته سه ر پێ
 
ئه ڵقه ی داب و نه ریت بچڕه
          
ئه و ئاڵایه ی له سه ر گۆ ڕت
 
به تاوانی بێ نامووسی هه ڵیانداوه
  
بیكه درۆشم بۆ رزگاریت
 
بۆ گه یشتن به و مافانه ی حه رامن لێت
 
هه سته سه رپێ
 
دوا چیرۆكی ئه م گۆ ڕستانه ساز كراوه
           
بێ تۆ و ئازاد بوونت ژانه
    
                          «ئێستا وڵات گو ڕستانه»
 
                                                         عه ‌تا یه زدانی/ سه قز
 
له : چاوه روان - ه وه
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

                                               کانون نویسندگان ایران

 بیانیه‌ی کانون نویسندگان ایران درباره‌ی سرکوب ها و تنگناهای‌ اخیر

به پاس حرمت فرارسیدن اول ماه می، روز جهانی کارگر، کانون نویسندگان ایران تبریک خود را به همه‌ی کارگران ایران و جهان تقدیم می‌دارد و خواهان آزادی فوری محمود صالحی، از دستگیر شدگان سقز دراول ماه می (اردیبهشت) سال ۱۳۸۳ و دیگر کارگران، معلمان، دانشجویان، زنان، فعالان اقوام مختلف و روزنامه‌نگاران زندانی است، هم‌چنین خواستار پایان گرفتن احضارها و سرکوب‌هاست. کانون نویسندگان ایران آرزومند جهانی به دور از جنگ، جهل و گرسنگی و خواستار آزادی، رفاه و برابری انسان‌هاست ...

 

کانون نویسندگان ایران با صدای رسا می‌گوید:

 

از جان مردم چه می‌خواهید؟ این همه گرفت و گیر،احضار،حبس و شکنجه و آزار برای چیست؟ این همه سانسور وآزادی‌کشی چرا؟ مردم را آسوده بگذارید!

 

نویسندگان مستقل را که جز برای زندگی و عشق و امید و آزادی نمی‌نویسند خفه می¬کنید؛ زنان مبارز این مرز و بوم را که چیزی جز حقوق راستین خود نمی‌خواهند به بند می‌کشید؛ کارگرانی را که جز احقاق حقوق پایمال شده‌ی خود چشم داشتی ندارند سرکوب می‌کنید؛ روزنامه‌نگاران آزاده را به زندان می‌افکنید؛ معلمانی را که در پی دستیابی به حقوق واقعی و انسانی خویش‌اند تهدید و بازداشت می‌کنید. آزادی انتخاب پوشش را که ابتدایی‌ترین حق هر انسان‌ است، از زنان گرفته‌اید. دانشجویان را از فعالیت آزادانه اجتماعی مانع می‌شوید و ...

 

در ادامه این همه سرکوب، برای ناشران مستقل به هر بهانه خط و نشان می‌کشید؛ به گور جان‌باختگان راه آزادی هم رحم نمی‌کنید و حتی از ویران کردن آثار تاریخی و میراث فرهنگی مردم ایران و جهان، از جمله مجموعه تاریخی پاسارگاد نیز نمی‌هراسید.

 

چرا؟ این همه سرکوب و بی‌خردی برای چیست؟

 

به پاس حرمت فرارسیدن اول ماه می، روز جهانی کارگر، کانون نویسندگان ایران تبریک خود را به همه‌ی کارگران ایران و جهان تقدیم می‌دارد و خواهان آزادی فوری محمود صالحی، از دستگیر شدگان سقز دراول ماه می (اردیبهشت) سال ۱٣٨٣ و دیگر کارگران، معلمان، دانشجویان، زنان، فعالان اقوام مختلف و روزنامه‌نگاران زندانی است، هم‌چنین خواستار پایان گرفتن احضارها و سرکوب‌هاست.

 کانون نویسندگان ایران آرزومند جهانی به دور از جنگ، جهل و گرسنگی و خواستار آزادی، رفاه و برابری انسان‌هاست. 
 
 
 
                                                                                     کانون نویسندگان ایران
                                                                                       6 اردیبهشت 1386
 
له : مریوان - ه وه
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

جه‌مشید به‌هــــرامی  

 دۆعــــــا گیـــــــــان!

هه‌ر وه‌کوو باران دڵۆپه‌کانت دیتنین

شاری کووژاوه‌ی ده‌نگت دیتنین

برین وه‌ک هه‌سته‌کانی شاعیره‌

برینه‌کانم وه‌ک ئاسمانگت دیتنین

له‌و دیو حه‌ساره‌کانی لار و لوێر

خشپه‌کانت،هه‌ڵفڕینت دیتنین.

 

له : ده نگ


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

کووڕه‌ ده‌لاچن منیش ده‌یکه‌م به‌ قه‌شمه‌ری،من---> سکرتێرجه‌می بێ ده‌سه‌ڵات!!<--- ئه‌م نووسراوه‌ی خواره‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌م به‌ هه‌موو بێ ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبیه‌کان که‌ به‌ دڵێکی پاکتر له‌ ئاوێنه‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ نه‌ته‌وه‌ به‌شخوراوه‌که‌یان له‌ سه‌نگه‌ره‌ جیاوازه‌کاندا خه‌ریکی خه‌باتن و هیچکات به‌رژه‌وه‌ندی تاکی---> وه‌ک به‌رپرسه‌ حیزبیه‌کان!!<--- ناده‌ن به‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌گه‌یاندا.

له:http://qeshmer.blogfa.com/


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

دانیشتوان!

ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یرده‌كا و هه‌ڵده‌په‌ڕێ!

له‌ چۆپی تاگاوانی !

بنه‌ماڵه‌ی بووك و زاوا!!!

دانیشن شاواش ناكه‌م!

گوێگرن!

پاش ئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا، له‌م لاوله‌و هه‌ر رۆژه‌ بینه‌ری راگه‌یاندنی حیزبێكین و هه‌ركام له‌ سكرتێره‌كان بۆ خۆیان بوونه‌ته‌ خاوه‌ن كه‌پكه‌به‌ و ده‌ب ده‌به‌یه‌ك. ئه‌منیش بیرم لێكرده‌وه‌ و بینیم، ئه‌توانم منیش بۆ خۆم حیزبێك بم. باوه‌ڕ بكه‌ن ده‌توانم. ره‌نگه‌ بڵێن چون؟ چونی ناوێ. من چیم له‌ حه‌زه‌رتی مازوو كه‌متره‌، ها، پێم بڵێن؟ خۆ من وه‌ك هێندێ له‌ سكرتێره‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ سووتی ناده‌م.

بۆیه‌ زۆری له‌سه‌ر ناڕۆم و وه‌ك هێندێ كه‌س (حه‌زره‌تی كامیل) درێژ دادڕی ناكه‌م و لێره‌و "حیزبی قه‌شمه‌ريی نه‌قرتی" (ح ق ن) راده‌گه‌یه‌نم و هیوادام بتوانم شان به‌ شان ئێوه‌ و به‌یارمه‌تی به‌شدار بوانی ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌، گوندی چه‌ند پارچه‌ی قه‌شمه‌ر ئاوا رزگار بكه‌ین و له‌م پێناوه‌دا ئه‌م و ئه‌و ب ....

پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێم بنه‌مای ئه‌م حیزبه‌ی من كه‌ بۆ خۆم هه‌مه‌ كاره‌م، له‌سه‌ر "ده‌غه‌ڵیسم"ه‌. ده‌غه‌لیسم كه‌ به‌م زووانه‌ ره‌نگه‌ له‌ لایه‌ن راوێژكارانمه‌وه‌ مانیفسته‌كه‌ی بنووسرێ، مه‌كته‌بێكی سیاسی فیكرییه‌ بۆ زیان كردن، گوشين، قه‌پ گرتن، تڕاندن و....

هه‌روه‌ها لێره‌شه‌وه‌، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س بۆ پته‌وتركردنی خه‌باتی گونده‌ پارچه‌پارچه‌ كراوه‌كه‌مان پێشنیار ده‌كه‌م كه‌ پێكه‌وه‌ "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی قه‌شمه‌رئاوا" پێكبێنین و له‌ كویخاو حه‌زره‌تی مازوو به‌ دوو حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ و... داواكارم بۆ كاری هاوبه‌ش بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌.

ئه‌من سكرتێرێكه‌م كه‌ زۆر سه‌رم قاڵه‌، له‌مه‌و به‌ دوا له‌ گه‌ڵ "حه‌زره‌تی كامیل" ته‌ره‌فن و هه‌ر كه‌س لار بجووڵێته‌ له‌ پێشدا ده‌ێتڕێنین جا ده‌یقرتێنین.

چایه كه‌م بۆ تێكه ن!

"نه‌قرتی"

سكرتێری گشتيی "حیزبی قه‌شمه‌ريی نه‌قرتی" (ح ق ن)

14/6/2007

 له:http://qeshmer.blogfa.com/

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 


 
ستیڤان شه‌مزینانى-سلێمانی

 

Image

تا دیَت رِه‌وشى ئه‌منى كه‌ركووك رِوو له‌خراپى ده‌كات، ریَكخراوى ئه‌لقاعیده‌ و گروپه‌ ئیسلامییه‌كانى  چه‌شنى (التوحيد والجهاد) و (أنصار السنة) ...

  له : http://www.klawrojna.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

شۆرش غه‌فوورى


به‌ده‌م گریانه‌وه‌ حه‌زم له‌ باوه‌شته‌
به‌ده‌م پیَكه‌نینه‌وه‌ حه‌زم له‌ ماچه‌،
بیرت نه‌چیَت فریشته‌ بچكۆله‌كه‌م
ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌ گریام
بزانه‌ دڵه‌ بچووكه‌كه‌م حه‌زى له‌ باوه‌شته‌،
ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌ پیَكه‌نیم 
بزانه‌ لیَوه‌ تینوه‌كانم حه‌زى له‌ ماچه‌.


له : رینیسانسه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

سارۆ عه‌لى

له‌ ئیَواره‌یه‌كى ته‌ماویدا
به‌ ئه‌سپاییه‌وه‌ پیاسه‌یه‌ك
به‌نیَو دار سنه‌وبه‌ره‌كانى كه‌راخ شار ئه‌كه‌م،
ئاخر حیكمه‌تى پیاسه‌و دارسنه‌وبه‌ر له‌ ته‌نیاییاندایه‌
له‌و ورده‌ ئازارانه‌دایه‌ كه‌ ئاواره‌یه‌كى زه‌مه‌ن
په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كا...

له:  رینیسانسه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

Leyla Feriqi

 

 

 

 

 

 

 

له : http://www.chra.tv/web


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 له : ژنانی مه ریوانه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 ئاری ره‌فیق -هه‌ولێر

 

سلاَو .. هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان سلاَو
منداڵه‌ رِووتورِه‌جاڵه‌كانی شار و
كورِه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ .. سلاَو

  سلاَو .. هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان سلاَو
منداڵه‌ رِووتورِه‌جاڵه‌كانی شار و
كورِه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ .. سلاَو
سلاَو هه‌ڵه‌بجه‌
پایته‌ختی ولاَتی
 خویَن و
خه‌فه‌ت ،
كیشوه‌ری دایكانی پیر و شه‌كه‌ت.

له : کلاوروژنه وه

 


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

به چ زمانێک بتدوێنم؟
به زمانی ناسکی لایلایه؟
یان ئاوازی که‌وه‌کانی نیشتیمانم؟

   کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی - هۆڵندا

له : کلاوروژنه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |



نیاز عه‌بدوڵڵا؛ شه‌ممه‌ 2/6/2007 هه‌ولێر

به‌داخه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا، مێ وه‌ک ئاژه‌ڵ و به‌روبوومه‌کانی ته‌ماشاده‌کرێت و به‌مه‌ش به‌مرۆڤبوونی لێ ده‌سه‌ستێندرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م مافه‌ ئاساییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌شى لێ زه‌وت ده‌کرێت. مافی دایکایه‌تیشى به‌پێى پرۆسه‌ ئاسایى و ڕێچکه‌ مرۆڤانه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ناچێت .نێر له‌ پێناسه‌ى هه‌ر مێیه‌کى ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا که‌سێکی ماندووه‌،ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌وه‌ى ئه‌رکى به‌خێوکردنى خێزان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و هه‌میشه‌ بژێوى ژیانی مێ دابینده‌کات.

  

 

له :  رینیسانسه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی

قوبادى جه‌لى زاده

                                                           ۱


به‌ر (( ماڵ ) ى گوڵ ، چۆڵ ... ، هه‌موومان باوه‌شمان كردۆته‌وه‌ ، بۆ چه‌قۆ !
گه‌له‌رى په‌پوووله‌ ، چۆڵ ..، هه‌مومان ده‌ستمان راخستووه‌ ، بۆ زریان !


به‌ر (( ماڵ ) ى گوڵ ، چۆڵ ... ، هه‌موومان باوه‌شمان كردۆته‌وه‌ ، بۆ چه‌قۆ !
گه‌له‌رى په‌پوووله‌ ، چۆڵ ..، هه‌مومان ده‌ستمان راخستووه‌ ، بۆ زریان !
ێالۆنى دوعا ، چۆڵ ... ، هه‌موومان سه‌ره‌مان گرتووه‌ ، بۆ به‌رد !

له‌وىَ له‌ به‌عشیقه‌ ، دڵى پیاویَك خاڵى نیه‌ له‌ رق .!
له‌وىَ له‌ به‌عشیقه‌ ، چاوى پیاویَك خاڵى نیه‌ له‌ خویَن !
له‌وىَ له‌ به‌عشیقه‌ ، ده‌ستى پیاویَك خاڵى نیه‌ له‌ به‌رد !

ئه‌ى خاك :

ئه‌م رق ه‌ مان لىَ بستیَنه‌وه‌ و .. ئه‌ستیَره‌ مان به‌رىَ .
ئه‌م خویَن ه‌ مان لىَ بستیَنه‌وه‌ و .. زه‌یتوون مان به‌رىَ .
ئه‌م به‌رد انه‌مان لىَ بستیَنه‌وه‌ و .. عیشق مان به‌رىَ !

                                                     ۲

به‌ردیَك له‌سه‌ر سینه‌ى دوعا هه‌ڵده‌گرم و .. ده‌یكیَشم به‌ سه‌لیبى كڵیَساكان !
به‌ردیَك له‌سه‌ر دڵى دوعاهه‌ڵده‌گرم و .. ده‌یكیَشم به‌مناره‌ى مزگه‌وته‌كان !

 

به‌ردیَك له‌سه‌ر سینه‌ى دوعا هه‌ڵده‌گرم و .. ده‌یكیَشم به‌ سه‌لیبى كڵیَساكان !
به‌ردیَك له‌سه‌ر دڵى دوعاهه‌ڵده‌گرم و .. ده‌یكیَشم به‌مناره‌ى مزگه‌وته‌كان !
به‌ردیَك له‌سه‌ر سه‌رى دوعاهه‌ڵده‌گرم و .. ده‌یكیَشم به‌ په‌نجه‌ره‌ى حوجره‌ى میر !

دیواریَكى بڵند له‌به‌رد هه‌ڵدیَنم ، تا ئیتر ، پیَغه‌مبه‌ریَكم
لیَوه‌ دیار نه‌بىَ !
دیواریَكى بڵند له‌به‌رد هه‌ڵدیَنم ، تا ئیتر
، كتیَبیَكى پیرۆزم
لیَوه‌ دیار نه‌بىَ !
دیواریَكى بڵند له‌ به‌رد هه‌ڵدیَنم، تا ئیتر
خودایه‌كم
لیَوه‌ دیار نه‌بىَ !

(( ئه‌من دوعایه‌كى ده‌كه‌م ئه‌نگۆ بڵیَن ئامین ))
هه‌ر كه‌سانه‌كى تاڵیَك قژى خاوى دوعایان ئالۆسكاندووه‌ ،
قژى دوعاببیَت به‌ په‌تیَكى خنكیَنه‌رو
بچیَته‌ گه‌ردنیانه‌وه‌ .
هه‌ر كه‌سانه‌كى له‌قه‌یه‌كیان له‌ جه‌سته‌ پاكیزه‌كه‌ى دوعاداوه‌ ،
خه‌نجه‌رى شیَرپه‌نجه‌یان به‌ر جه‌رگ و هه‌ناوى كه‌وىَ .
هه‌ركه‌سانه‌كى به‌ردیَكیان به‌سه‌رى پرِ له‌ سه‌روه‌رى دوعادا كیَشاوه‌ ،
گورچیله‌یان پرِ بیَت له‌ پلووكه‌ به‌ردى ژه‌هر .

                                                                

                                                ******************

میر گوتى :
جوانترین به‌رد ئه‌و گاشه‌ به‌ردانه‌ن ،
كه‌ له‌ فیچقه‌ى خویَنى ( دوعا ) كاندا سوور دبن !

 

میر گوتى :
جوانترین به‌رد ئه‌و گاشه‌ به‌ردانه‌ن ،
كه‌ له‌ فیچقه‌ى خویَنى ( دوعا ) كاندا سوور دبن !
میر گوتى :
پیرۆززترین به‌رد ئه‌و به‌رده‌ ره‌شانه‌ن ،
كه‌ له‌ كه‌لله‌سه‌رى ( دوعا ) كاندا ووردو خاش ده‌بن !
میر گوتى :
سه‌نگینترین به‌رد ئه‌و تاشه‌به‌ردانه‌ن ،
كه‌ بۆ گۆرِى ( دوعا ) كان ده‌یانكه‌ین به‌ كیَل !

دوعا گوتى:
ئیَوه‌ به‌رد له‌ ته‌یره‌ن ئه‌بابیله‌ ده‌خوازنه‌وه‌ ،
تا رِه‌وه‌ پۆرِى جوانیی پىَ ره‌جم كه‌ن !
به‌رد له‌ مه‌رقه‌دى چاك و پیران قه‌رز ده‌كه‌ن ،
تا گڵۆپى كۆلاَنه‌كانى عیشقى پیَ بشكیَنن !

ئیَوه‌ به‌رد ده‌خه‌نه‌ هه‌موو كانیله‌یه‌ك ، كاتىَ تیایدا مانگ رووت ده‌بیَته‌وه‌ .
به‌رد ده‌گرنه‌ لق و پۆپى هه‌ر دارتویَك ، كاتىَ دووگیان ده‌بىَ به‌ شیرینى !
به‌رد داویَنه‌ نیَڵه‌ نیَڵى هه‌ر چرایه‌ك ، كاتىَ شه‌لاَڵ ده‌بىَ له‌ بینین !

دارلاستیكه‌كانتان ، هه‌میشه‌ پرِن له‌ به‌رد ،
هه‌ڵفرٍین ده‌كوژن !
قۆچه‌قانیه‌كانتان ، هه‌میشه‌ پرِن له‌ به‌رد ،
هۆشیارى ده‌كوژن !
چنگتان ، هه‌میشه‌ پرِن له‌ به‌رد ،
په‌پووله‌ ده‌كوژن !

قه‌لاَتى ئازادى ده‌رِووخیَنن و ... به‌رد ده‌دزن !
باڵه‌خانه‌ى یه‌كسانى كاول ده‌كه‌ن و... به‌رد ده‌ده‌زن !
ته‌لارى مافى مرۆڤ ویَرا ده‌كه‌ن و .. به‌رد ده‌دزن !

به‌به‌رد هیَللانه‌ى فیمینیسته‌كان ، تیَك و مه‌كان ده‌ده‌ن !
به‌به‌رد باوه‌ش و بوكه‌ شووشه‌ ده‌تۆقیَنن !
به‌به‌رد شووشه‌ى شه‌ره‌فى دوعاكان ده‌شكیَن !

ئیَوه‌ ..
به‌رد ده‌كه‌ن به‌ ده‌ستارِوو ... مه‌مكى دوعاكانى پىَ ده‌هارِن !
به‌رد ده‌كه‌ن به‌ ئاون و ... دڵى دوعاكانى پىَ ده‌كوتن !
به‌رد ده‌كه‌ن به‌ باگوردیَن و ... چاوى دوعاكانى پىَ ده‌گیَرِن !

دوعا ده‌ڵىَ :
ئه‌و ده‌مه‌ به‌ردتان خۆشده‌وىَ :
كه‌ شاره‌ زه‌نگه‌سووره‌یه‌كى پىَ هار ده‌كه‌ن
كه‌باڵى چۆله‌كه‌یه‌كى پىَ هه‌لاج ده‌كه‌ن !
كه‌ چاوى چرایه‌كى پىَ ده‌ریَژن .
كه‌ گه‌ردنى گوڵیَكى پىَ لار ده‌كه‌نه‌وه‌ !

ئیَوه‌ پرِن له‌ كه‌ڵه‌كه‌ به‌رد ..
ئاته‌شگه‌كان ، پرِن له‌ به‌رد .
كڵیَساكان ، پرِن له‌به‌رد .
مزگه‌وته‌كان ، پرِن له‌ به‌رد .
دیوه‌خانه‌كان ، پرِن له‌ به‌رد .
گیرفانه‌كانى میر ، پرِن له‌ به‌رد !

 

 

 

له : کلاوروژنه وه
 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

تصویر:Childwarsawghetto.jpg
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 


چۆمان هه‌ولێری

ماف و داخوازی و ئازادی ئافره‌تان له‌نێو كۆمه‌ڵگا، ورده‌ ورده‌ له‌ چوارچێوه‌ی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه‌و جێگای بایه‌خ و هه‌ڵوه‌سته‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانه‌و هه‌میشه‌ش ئاراسته‌كان به‌لایه‌نی باشی گۆڕانكاریدا بووه‌، به‌ڵام كام گۆڕانكاری و كام داخوازی و كام ماف و كام هه‌نگاوی شارستانی و مۆدێرین؟ ...

ئه‌م پرسیارانه‌ تا نووكه‌ ئه‌وانه‌ی به‌دوای پرسیاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌خۆیان و پراكتیزه‌كردنی كاره‌كانیان نه‌كردووه‌ و ده‌نا ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 16 ساڵه‌ داوا ده‌كه‌ن و رێكخراوی بۆ داده‌مه‌زرێنن و سیمینار و وۆركشۆپاتی بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی، وه‌ک بینیومانه‌، زه‌ڕه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا نه‌بووه‌؛ نه‌ك كۆمه‌ڵگا بگره‌ ئه‌قڵێتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای خودی پرسیاره‌كاندا ده‌ڕۆن.

من نازانم و ناگه‌مه‌ قه‌ناعه‌تی ته‌واو كه‌ دوای ئه‌وه‌نده‌ ساڵ و ئه‌وه‌نده‌ سه‌رفیات، كوا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو بایه‌خ و راكه‌ راكه‌، كورد گوته‌نی: دنیایه‌ك ئافره‌تی فێمێنیستمان هه‌یه‌، دنیایه‌ك درووشمیان هه‌یه‌، دنیایه‌ك پاره‌ و ئیمكانیات هه‌یه‌، ئه‌ی بۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه‌؟

 راسته‌ گۆڕینی ئه‌قڵێتی كۆمه‌ڵگایه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گران و درێژخایه‌نه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌جێنداكان شكست ده‌هێنێت ده‌بێت بزانین كام كونج و كام درز ئیشكالیه‌تی تێدایه‌، ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌سته‌، به‌ڵام تواناكانی رێبه‌رانی ئافره‌ت ته‌نیا بۆ خۆ دروستكردن و پاره‌ په‌یداكردنه‌، بینیمان یاخیبووه‌كان چۆن له‌به‌رده‌م پاره‌و پله‌دا چۆكیان داداو هه‌موو وشه‌كانی خۆی كرده‌ قوربانی ساتێك له‌ خۆشگوزه‌رانی.

له‌م ماوه‌یه‌دا بابه‌تێكم نووسی به‌ناوی (بۆ دوعا مه‌گرین) له‌م بابه‌ته‌دا باسی هه‌موو ئه‌و زوڵمانه‌م كرد كه‌ له‌ ئافره‌تی كورد ده‌كرێت، ئافره‌تێكی سرف فێمینیست ئی‌مێڵێكی بۆ كردم، ده‌پرسێ: تۆیه‌ك تازه‌ به‌ده‌ر ده‌كه‌ویت و رێنماییمان ده‌كه‌یت!! چۆن كار بكه‌ین؟ خوایه‌ ده‌بێت ئه‌م ئافره‌تانه‌ چۆن بن؟

من پێمگوت: قوربان مه‌ترسه‌ لێشاوی پاره‌و پله‌ به‌ من ناگات بۆ خۆت سه‌غڵه‌ت كردووه‌، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌م رووداوانه‌ نه‌پێچێته‌وه ‌و نه‌پرسێ، باشه‌ ئێوه‌ی فێمێنیست و گۆڕانگاری عه‌قڵێت و به‌رنامه‌كانتان فلسێك ناهێنێت.

دیاره‌ حكوومه‌تی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م پرسه‌ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، خوایه‌ قه‌ت نه‌مكه‌یته‌ ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه...‌ ئامین.

                                          له : رینیسانسه وه

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |



تیشکه‌ محه‌مه‌د پوور

پرچت هێشوه‌ به‌رد
هێشوه‌ بلۆک ده‌گرێ
جه‌سته‌ت له‌ژێر ته‌رزه‌ی به‌رددا
ڕه‌نگی تارا سوره‌که‌ی دایکت
خوێنی کچێنی کچانی وڵاته‌که‌ت
ڕه‌نگی رۆژاوابوون ده‌گرێ،
ده‌سته‌کانت له‌ خاک ده‌سووی
خاک، بۆنت پێوه‌ ده‌کات
له‌خۆت ده‌گرێ،
به‌رد له‌ ‌هه‌یبه‌تان
له‌ شه‌رمان
بێزارییان
ڕه‌نگی گوڵاڵه‌ی له‌شت
       دڵت
             رۆحت
                      ده‌گرێ.

ئای لێ وای لۆ
له‌ مه‌رگستان
تاریکستان و
پیاوستاندا
هه‌ستانه‌وه‌ت زۆر ئه‌سته‌مه‌
گیرسانه‌وه‌ت به‌ به‌رۆکی ژیاندا
زۆر ده‌گمه‌نه‌، ‌
ڕانه‌کانت له‌ شانی پڕ غروری
سه‌ربازانی وڵاتێکی ئازاد ده‌چن
له‌ به‌رامبه‌ر له‌شکری
تاشه‌ به‌رد
تاشه‌ پیاو
تاشه‌ تاریکی و
تاشه‌ شه‌ودا
ڕاده‌چڵه‌کن،
ڕانه‌کانت
له‌ روباری دیجله‌ و فرات و
نیل ده‌چن
ڕانه‌کانت
ده‌سته‌کانت
پێیه‌کانت
پرچه‌کانت
له‌ وڵاتی میزۆبۆتامیا ده‌چن. 

ئای لێ وای لۆ
پرچت گوڵی به‌رد ده‌گرێ
جه‌سته‌ت گوڵه‌به‌رۆژه‌
په‌نجه‌کانیشت ترێ،
ڕوتکراییته‌وه‌ له‌ به‌رگ
              له‌ گوناه و 
              تاریمایی،
چه‌ند گوناهن
تارماییه‌کانی تاریکستان
تۆ جوانتر ده‌بی
له‌ رووتییدا،
روونتر ده‌بی
له‌ رۆحتدا،
گه‌وره‌تر
له‌ غرورتدا،
ره‌هاتر
له‌ فڕینتدا،
چه‌ند گوناهن به‌رده‌کانی به‌ردستان.

 

له : رینیسانسه وه


نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

۱

 دوعا " ی پێغه‌مبه‌ر

 

نوێژ ئه‌كه‌م  عیشق ببارێت ،
نوێژ ئه‌كه‌م ماچ ڕێژنه‌ بكات ،
نوێژ ئه‌كه‌م خوا غه‌زه‌ب له‌ پۆشته‌ییمان بگرێت ....

نوێژ ئه‌كه‌م  عیشق ببارێت ،
نوێژ ئه‌كه‌م ماچ ڕێژنه‌ بكات ،
نوێژ ئه‌كه‌م خوا غه‌زه‌ب له‌ پۆشته‌ییمان بگرێت ....
بۆ ئه‌وه‌ی ڕووت.. ڕووت بسووڕێینه‌وه‌ ،
نوێژ ئه‌كه‌م  ئه‌م كه‌ونه‌ هه‌مووی لێك ئاڵێت ،
نوێژ ئه‌كه‌م  به‌ به‌ر چاوی " حه‌رام "ه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ....
ڕه‌حه‌ت بین ،
نوێژ ئه‌كه‌م " دوعا " ببێت به‌ یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ری ژن

 

 

۲  

  

Image

بۆ وا حه‌په‌ساویت  "دوعا " گیان ، ناشێت به‌ نیاز بیت خودا له‌ عه‌رشی خۆیه‌وه‌ وه‌ك هه‌ور  ، گرمه‌ بكات و به‌ موعجیزه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ هه‌ڵوه‌رێنێت...

 

بۆ وا حه‌په‌ساویت  "دوعا " گیان ، ناشێت به‌ نیاز بیت خودا له‌ عه‌رشی خۆیه‌وه‌ وه‌ك هه‌ور  ، گرمه‌ بكات و به‌ موعجیزه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ هه‌ڵوه‌رێنێت  كه‌ په‌یتا په‌یتا به‌ كه‌یفێكی سازه‌وه‌  به‌رد بارانی كریستاڵی ڕۆحت ئه‌كه‌ن ؟!

كه‌سه‌كه‌م ، چاوه‌كانت بۆ وا ئه‌بڵه‌ق بوون ! ده‌ی پێم بڵێ تۆی فریشته‌ له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕوانیی چیت له‌و ده‌عبا گۆشت خۆرانه‌ ئه‌كرد !؟ ئه‌تویست ساباتێكت بۆ چێ كه‌ن ، تا كوڵمی ئه‌و كیژۆڵه‌ی عیشقه‌ت ، گڕه‌ نه‌یبات ؟! یان له‌ شه‌سته‌ بارانا چه‌ترێك بۆ به‌ژنی باریكت هه‌ڵده‌ن ، نه‌با ، ڕه‌هێڵه‌ ، كراسی سپی ئه‌و بووكی ئه‌وینه‌ت ته‌ڕ بكات !؟ نا " دوعا " گیان ، نا ، تۆ گوناهبارترین و یاخیترین مه‌خلووقی ئه‌م كه‌ونه‌ بێ سه‌ر و به‌ره‌یه‌ بوویت ، خودا نه‌یویست تاعوونێك به‌رده‌یته‌  نێو عه‌بده‌كانی و به‌ "عیشق " ئالووده‌یان كه‌یت و هه‌موو ساته‌كانیان پڕ بێت له‌ له‌زه‌تی خودایی و ڕووناكیی كۆڵانه‌كانی به‌هه‌شت بڕژێته‌ سه‌ر به‌رپێیان ؛ ئه‌وانه‌ش عه‌بدی ڕووڕه‌شن  " دوعا " گیان ، لاوازن ، وه‌ك تاڵه‌ موویه‌ك ئه‌پسێن ، ئیتر چۆن خۆیان له‌به‌ر له‌شكری پۆشته‌و په‌رداخی عیشقا ڕائه‌گرن.

 عیشق .. عیشق .. عیشق  ، گه‌ر بیانهێشتایه‌ فریای خوێندنی سوره‌تی عیشق بكه‌ویت ،  هه‌موو ئه‌و زه‌به‌لاحانه‌ له‌ " كن فیكون "ێكدا ئه‌بوونه‌ گه‌رد و تۆزی سه‌ر پێڵاوه‌كانت . 

 "دوعا " ، من ڕۆحم وه‌ك جه‌سته‌ به‌فرینه‌كه‌ی تۆ ، نه‌ك شه‌ڵاڵی خوێن ، به‌ڵكو شه‌ڵاڵی شه‌رمه‌ ، شه‌رمێك كه‌ پێم ئه‌ڵێت  ،تۆ چی ئه‌كه‌یت له‌ جه‌نگه‌ڵستانی ئه‌و وه‌حشانه‌دا ! چی ئه‌كه‌یت له‌ ژێر ئاسمانێكا  كه‌  خونچه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی تێدا نه‌ماوه‌ بۆنی خوێن نه‌یژاكاندبێت ّ؟!

 " دوعا " گیان ، من له‌وه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتترم بێم و چ نه‌بێت برینێكت ژیر كه‌مه‌وه‌ ، چڵی ژانێكت ڕزگار كه‌م ؛ ئه‌مه‌ زه‌مه‌نی له‌خاچدانی خوداوه‌ندیشه‌ ، نه‌ك به‌شه‌رّ ! ئه‌مه‌ زه‌مه‌نی ئه‌و تارماییانه‌یه‌ ، سه‌رێكیان هه‌یه‌و هه‌زار ده‌به‌نگیی ، دوو چاویان هه‌یه‌ و سه‌رزه‌مینێك شه‌وه‌زه‌نگ ، دوو ده‌ستیان هه‌یه‌و سه‌دان چه‌قۆ ، دوو قاچیان هه‌یه‌ و هه‌زاران پێڵاوی گه‌وره‌ بۆ كوشتنی ساته‌ وه‌نه‌وشه‌ییه‌كان، گه‌وره‌ هێنده‌ی گاشه‌ به‌ردی ڕقی ناخیان له‌ خۆشه‌ویستیی . گه‌وره‌م " دوعا " ، ئیتر من له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ عه‌وداڵی تیلماسكێك له‌ كراسه‌ دڕاوه‌كه‌ی به‌رت ئه‌بم له‌ كاتی شه‌هیدبوونتا ، ئه‌ڵوه‌دای تاكێ له‌ پێڵاوه‌كانت و وه‌ك مه‌زنتریت یادگاری نێو ئه‌م كه‌ونه‌ به‌د فه‌ساڵه‌ هه‌ڵیان ئه‌گرم و پێنج فه‌رزه‌  تێر.. تێر.. تێر.. تێر .. تێر بۆنیان ئه‌كه‌م  . تاڵێ له‌ قژی وه‌ریویشت  بۆ موفه‌ڕك هه‌ڵئه‌گرم و سوێندی هه‌موو عاشقانیشی پێ ئه‌ده‌م به‌ر له‌وه‌ی بچنه‌ یه‌كه‌م ژوانێ ، بێنه‌ لای تۆ و ده‌ستێك به‌ سه‌ر و قژی كۆرپه‌ی بێ نازی زامه‌كانتا بێنن و چاوی ته‌ڕی  هاوارێكت بسڕنه‌وه‌ .

" دوعا " من ئه‌ڕۆم ، دره‌نگه‌ ، تۆش ماندوویت و حه‌ڤده‌ ساڵه‌ نه‌خه‌وتوویت ، حه‌ڤده‌ ساڵه‌، گوێ له‌ ژاوه‌ ژاوی پیاوه‌  بێ هه‌یبه‌ته‌كان ئه‌گریت ، حه‌ڤده‌ ساڵه‌ ، به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌ ئه‌چیته‌ لێواری خه‌ره‌ندی مه‌رگ و دێیته‌وه‌ ، بنوو شه‌هیده‌ ژیكه‌ڵه‌كه‌ , بنوو ، با منیش ڕووم بێت به‌ دزی تۆوه‌  تریفه‌ داوه‌ت بكه‌مه‌ سه‌ر خاكی مه‌زارت .


*  دوعا ، ئه‌و كیژۆڵه‌ عاشقه‌ یه‌زیدییه‌ بوو كه‌ له‌ 71/4 2007 به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ به‌ سه‌دان كه‌س   به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ شه‌هیدیان كرد .

سه رچاوه : کلاوروژنه      

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

ماوه‌یه‌ک له‌ مه‌وبه‌ر له‌ سه‌ر سایتی کابرایه‌کی گه‌نج دا خوێندمه‌وه‌ ( با ناوه‌که‌ی شاراوه‌ بمێنێته‌وه‌، پێم وایه‌ خۆی قسه‌ی خۆی بناسێته‌وه‌) که‌ ناوکاکڵی قسه‌کانی ئه‌وه‌ بوو که‌ ژن زۆر له‌وه‌ی که‌ بیری ده‌کرده‌وه‌ خراپترن و هه‌روه‌ها وا فێرکراوه‌ که‌ به‌ چاوی زه‌عیفه‌یه‌ک چاو له‌ ژن بکا و ناتوانێ باوه‌ڕ بکا که‌ ژن له‌وه‌ زیاتر بن. ئه‌م کابرایه‌ له‌وه‌ ده‌چوو زۆر شانازی به‌ خۆی و ئه‌م جۆره‌ تێڕوانین و باوه‌ڕه‌ی بکات و دڵنیاشم که‌ شانازی پیاوانه‌ی وای کارتێکردبوو که‌ له‌و په‌ڕی بێئاگایی دا ئه‌م قسانه‌ی‌ نووسیبوو.

ژن کوشتن هه‌ر له بناغه‌ی بیر و باوه‌ڕێکی وه‌هاوه‌‌ ده‌ست پێده‌کات. که‌سێک که‌ تێڕوانینێکی وه‌های هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌ ژن،‌ ئاکامه‌که‌ی له‌ کوشتن دا کۆتایی پێ دێت، وه‌کوو کوشتنی دڕندانه‌ی ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی‌ (دوعا) له‌ سه‌ر شه‌قام ده‌یکوژن و ئه‌وانی دیش ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن و که‌سانێکیش فیلمی لێ هه‌ڵده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی له‌ نێو ئه‌و هه‌موو به‌ نێو ئینسانه‌، ویژدانێکی زیندوو هه‌بێ که‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ و به‌رگری له ‌کوشتنی بکات. ئه‌وه‌ ده‌بێ چ جه‌سته‌یه‌کی مێردووی پڕ له‌ قین بێ که‌ بتوانێ چاوی له‌ کاره‌ساتێکی ئاوا بێت و وه‌ده‌نگ نه‌یات.

ده‌بێ ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی شانازی به‌ پیاوبوونی خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ن، ئێستا زۆر خه‌نی بووبێتن و ته‌ژی له‌ هه‌ستی به‌رزی پیاوانه‌ بووبێتن. له‌ نێوان ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ی سه‌ر شه‌قام دا وێژدانێکی مرۆڤدۆستانه‌ نه‌بیندرا که‌ دژایه‌تی خۆی دژ به‌م بێشه‌رمیه‌ و دڕه‌نده‌ییه‌ نیشان بدات. بێزم لێتان دێته‌وه‌ بۆ بیرو باوه‌ڕتان، بۆ فه‌رهه‌نگی بێنرخی پیاوانه‌تان ته‌ناته‌ت بێزم نایات سه‌یرتان بکه‌م.

ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش که‌ به‌رده‌بارانی ئه‌و دوو ژنه‌ فارسه‌که‌م بینی، تروسکه‌ هیوایه‌کی کزم له‌ ناو دڵ دا هه‌بوو که‌ کورد ئێستا وا دڕه‌نده‌ نیه‌، به‌ڵام ئێستا کورد گۆی هه‌موو دڕه‌نده‌ییه‌کی بردۆته‌وه‌ و له‌ ڕیزی یه‌که‌م دایه‌، پیرۆزتان بێ پیاوانی کوردی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک.

ئه‌گه‌ر کوردن، جا چ موسۆڵمان، چ جووله‌که‌ و ئیزه‌دی و خاچپه‌ره‌ست، بگرین بۆ خۆتان که‌ یاسای به‌ دیل گرتنی تاقمێکی کۆمه‌ڵگا له‌ فه‌رهه‌نگی زانا و نه‌زانه‌که‌تان دایه‌، بگرین بۆ خواکه‌تان که‌ فه‌لسه‌فه‌ی دینه‌کانی و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی له‌ کۆمه‌ڵگا به‌ مه‌رجی ژێرده‌ست خستن و زه‌وتکردنی مافی ژیان له‌ تاقمێکی کۆمه‌ڵگایه‌، بگرین بۆ دایکه‌کانتان که‌ کوڕانی وه‌ک ئێوه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ دوا ڕۆژ خوێنی خۆشک و ژن و دایکیان بڕێژێن، بگرین بۆ نه‌زانی خۆتان که‌ شانازی به‌ کوشتنی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ ده‌که‌ن، بگرین بۆ خۆتان که‌ فه‌رهه‌نگی قسه‌کردن له‌ لای ئێوه‌ شتێکی نه‌ناسراوه‌، بگرین بۆ خواکه‌تان یان خواکانتان که‌ په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کسانی و مرۆڤایه‌تی لایان گیرناکه‌وێ.

کورد ‌ له‌ سه‌ر شه‌قام ژن ده‌کوژن و که‌سێک دژایه‌تی ناکا، یانی ژن کوشتن له‌ لای کوردان بۆته‌ یاسا.

له : ڕه‌شماڵ - ه وه

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

له و کاته وه که ریژنه بارانی چاوه کا نت دای دا و چاوی پر له داخوازت بو هه موو لایه ک راداشت، بی بروا و په شوکاو و زه نده ق چوو ئاگات له و به رده بارانه بوو که به سه ر تدا ده باری، ههر له و کاته وه که که وتییه به ر شه پ و داهینانی پیلاقه و بلووکه سمیته کان جه سته ی میرمنالانه ی تویان ده نگاوت، هه ر له و کاته وه برینه قووله کان ژان و ئازاریان بو ده کردی به دیاری بو تاوانیکی نادیار، له و کاته وه تو دوعات کرد: بمگه نی! ده ستیک به هانای من بگا! یان خودا ، ئه و له و سه ره ی کاریک بکا! ...هه ر له و کاته وه تویان نه سه لماند. هه ر له و کاته وه که هیشتا نه هاتبوو یه سه ر دنیا تویان نه سه لماند. هه رله وکاته وه دایکت دوعای کرد تا کوری بی توی نه سه لماند. هه ر له و کاته وه بابت ناوی دوعای نایه سه ر تو ، توی نه سه لماند. هه ر له و کاته وه یه که م نه شئه ی خوشه ویستی توی به زاند تویان نه سه لماند. هه ر له و کاته وه ده ستیان له پرچی نای و له مه یدان نیوه ی جه سته تیان چال کرد تویان نه سه لماند. تو دوعا بووی دوعایه کی گه مژانه بو ئه وه ی هه رمنالیک که له ولاتی تو له دایک بوو کور بی و کچ نه بی! تو دوعا یه ک بووی بو نه فرینی به شه رییه ت، بو راگویزتنی به چه پله ریزانی شه یتانه کانی جه حه نده م بو سه ر جه سته ی به حه شتی ت. تو دوعایه ک بوو ی بو ئازاری بی برانه وه ی کچ بوون! ئیستا جه سته ی بی گیانی تو له ژیر خاکدا ئارامی گرتووه ، هه موو پرسیاره کانت ده گه ل خوت ناشتووه، برینه کانت به ساریز نه کراوی سه ریان ناوه ته وه و خه ریکی پشوویه کی ده ده ی .له دوعا و هه ر چی نیشانه کانی کچینیته رزگاریت هاتووه. له ئه هریمه نه دلپیسه داوین پیسه کان، له چلکاو خوره ، ژین زلکاوه کان. له کون و رزیوه بیر گه وجه کان. تو ته نانه ت له به حه شتی ئه وانیش بی نیازی و جی فرینی تو پانایی ئاسمانی دله پرخوینه کانی مه یه ...دوعا گیان به دوعا...

 

 

له:maryamghazi.blogfa.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

له‌ شاری موسڵ له‌ باکۆری ڕۆژئاوای عێراق، کچێک که‌وته‌ به‌ر شاڵاوی چه‌ند که‌سێک و کۆژرا. هه‌واڵه‌که‌ زۆر سه‌یر نایه‌ته‌ به‌ر چاو، چونکه‌ کۆشتنی مروڤ به‌ تایبه‌تی له‌ عێراق زۆر ئاسایی بۆته‌وه‌. به‌ڵام وه‌ختێک بۆت ده‌ر‌ده‌که‌وێ که‌ کوژراوه‌که‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوه‌، له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایینی یه‌زیدی بوه‌ و ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش کوژراوه‌ که کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمانی خۆش ویستوه‌‌، به‌ ڕۆژی ڕوناک و به‌ به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه‌ جل و به‌رگیان له‌ به‌ر داکه‌ندوه‌ و به‌ خشت و بلوک و به‌رد له‌ت و په‌تیان کردوه‌، ئه‌م جار ئاره‌قێکی سارد ده‌نیشێته‌ له‌شته‌وه‌ و ده‌چیه‌ نێو فیکره‌وه‌ و بیر له‌ هه‌زاران کچی لاوی وه‌ک دۆعا و داهاتوی ئه‌وان ده‌که‌یه‌وه‌

ئه‌م جینایه‌ته‌ به‌ ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دڵ‌ڕه‌شی یه‌خسیری بیری پیاو‌مه‌زنی و ناموس په‌ره‌ستی و ئایین و به‌ به‌ر‌چاوی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه‌وه‌ ڕوی داوه‌، له‌ ئێران سه‌نگسار بۆته‌ یاسا و ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌با، له‌ عێراق جینایه‌تکارانی دڵ‌ڕه‌ش به‌ بێ ترسی  ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یکه‌ن و به‌رده‌وام دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه‌.

په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه له‌ دژی ژنان‌ ژیانی ئێستا و داهاتومان تاڵ ده‌کا. سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م شه‌پۆله‌ دژی ژنه‌ به‌ سه‌ر هه‌مومان‌دا له‌ ژن و له‌ پیاو و منداڵ باڵ ڕاده‌کێشێ

ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان بێزاری خۆی له‌و کرده‌وه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێ و داوا له‌ هه‌مو مرۆڤێکی شه‌ره‌فمه‌ند ده‌کا که‌ له‌ دژی پیاومه‌زنی، ناموس په‌ره‌ستی  ڕاوه‌ستن

ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

له‌ شاری موسڵ له‌ باکۆری ڕۆژئاوای عێراق، کچێک که‌وته‌ به‌ر شاڵاوی چه‌ند که‌سێک و کۆژرا. هه‌واڵه‌که‌ زۆر سه‌یر نایه‌ته‌ به‌ر چاو، چونکه‌ کۆشتنی مروڤ به‌ تایبه‌تی له‌ عێراق زۆر ئاسایی بۆته‌وه‌. به‌ڵام وه‌ختێک بۆت ده‌ر‌ده‌که‌وێ که‌ کوژراوه‌که‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوه‌، له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایینی یه‌زیدی بوه‌ و ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش کوژراوه‌ که کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمانی خۆش ویستوه‌‌، به‌ ڕۆژی ڕوناک و به‌ به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه‌ جل و به‌رگیان له‌ به‌ر داکه‌ندوه‌ و به‌ خشت و بلوک و به‌رد له‌ت و په‌تیان کردوه‌، ئه‌م جار ئاره‌قێکی سارد ده‌نیشێته‌ له‌شته‌وه‌ و ده‌چیه‌ نێو فیکره‌وه‌ و بیر له‌ هه‌زاران کچی لاوی وه‌ک دۆعا و داهاتوی ئه‌وان ده‌که‌یه‌وه‌

ئه‌م جینایه‌ته‌ به‌ ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دڵ‌ڕه‌شی یه‌خسیری بیری پیاو‌مه‌زنی و ناموس په‌ره‌ستی و ئایین و به‌ به‌ر‌چاوی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه‌وه‌ ڕوی داوه‌، له‌ ئێران سه‌نگسار بۆته‌ یاسا و ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌با، له‌ عێراق جینایه‌تکارانی دڵ‌ڕه‌ش به‌ بێ ترسی  ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یکه‌ن و به‌رده‌وام دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه‌.

په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه له‌ دژی ژنان‌ ژیانی ئێستا و داهاتومان تاڵ ده‌کا. سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م شه‌پۆله‌ دژی ژنه‌ به‌ سه‌ر هه‌مومان‌دا له‌ ژن و له‌ پیاو و منداڵ باڵ ڕاده‌کێشێ

ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان بێزاری خۆی له‌و کرده‌وه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێ و داوا له‌ هه‌مو مرۆڤێکی شه‌ره‌فمه‌ند ده‌کا که‌ له‌ دژی پیاومه‌زنی، ناموس په‌ره‌ستی  ڕاوه‌ستن

ڕێکخراوی ژنانی مه ریوان

له : zananm.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

هه‌واڵ نیوز:

ئاسایشی شێخان دوو ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌ری ده‌ستگیر کرد
 

 ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 8/4/2007له‌ بازگه‌ی شێخان له‌ کاتێکدا دوو ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ناوه‌کانی (ئه‌حمه‌د رێکانی، سه‌لما عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د)له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و دهۆک ده‌چوون، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ پارتی چاره‌سه‌ری له‌دهۆک باره‌گای نییه‌، ده‌ستگیر ده‌کرێن و ره‌وانه‌ی ئاسایشی شێخان ده‌کرێن و به‌شێوازێکی ناشارستانییانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، دواتر به‌رێز ئه‌حمه‌د رێکانی ئازاد ده‌که‌ن و سه‌لما خان ڵای خۆیان ده‌هێلنه‌وه‌ و ده‌ڵێن؛ "ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌لما خانمان ڵای خۆمان هێشوه‌ته‌وه‌ تاوه‌کو فێر ببێت لێره‌ حکومه‌تێک هه‌یه‌، ئه‌و کچه‌ هیچ تۆمه‌تێکی له‌سه‌ر نییه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری باره‌گای له‌ دهۆک نییه‌، بۆی نییه‌ له‌وێ کاروخه‌بات بکات، ئێمه‌ خۆمان پاش که‌مێکی تر ره‌وانه‌ی که‌رکوکی ده‌که‌ین". شایانی باسه‌ تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌ کاتژمێر 6,30خووله‌کی ئێواره‌یه‌ سه‌لما خان ئازاد نه‌کراوه‌ و له‌ژێر چاودێری ئاسایشی شێخاندایه‌.   
 
 
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

شهین محمدی

قتل های ناموسی،سوژه ای برای گریه یا فریادی در راستای علاج

قسمت دوم

متاسفانه واقعیت جامعه مابیانگر تسلط فرهنگ مردسالار از یک طرف ونیزفرهنگ مستبدپروری ازطرف دیگراست.در این جامعه تسلط مرد برزن واحساس تملک جنس نرینه برجنس مادینه،به طوری ریشه دوانیده وتاروپودزندگی فردی واجتماعی رادر بر گرفته که انکار آن غیرقابل تصور است.نبایدفراموش کنیم که این نوع تسلط خود ریشه در فرهنگی دارد که جامعه ی ما گرفتارآن است.هرچندجامعه ماجزو جوامع شرقی است وبسیاری از پدیده های فرهنگی واجتماعی باید در این گستره بررسی وتحلیل شود،این فرهنگ هم نوعی فرهنگ سلطه پروری است.به طوری که افرادخود پذیرای تسلط دیگری هستندو با سلطه پذیری فرهنگی زمینه های تسلط فردبر فرد را ترویج ونهادینه می کنند.تسلطی که با نوع مدنی وقانونی آن متفاوت است.زیرا در تسلط قانونی ومدنی،افراد برابر وهمه ی آنها شرایط وزمینه های رسیدن به آن را دارا بوده وعلاوه بر آن چنین سلطه ای محدود،کوتاه مدت وغیرارثی است.لذا باید پذیرفت که تبعیض جنسی در جوامع شرقی تابع تبعیض های اجتماعی است که آحاد جامعه را در بر گرفته است.در هر صورت در جامعه ما هم هر چند گاهی خبر کشته شدن،شکنجه دادن،تحقیر کردن و...زنان به دلیل «ناموسی» می پیچدو به دنبال آن در بین اقشارمختلف مردم انعکاس متفاوت در پی دارد.رسانه ها،تشکل هاوگروهی دیگر به تقبیح این اقدامات پرداخته وآن را محکوم می کنند .اما در برابر، افراد سنتگر

له :zananm.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

زنان مریوان:

در میان خبرها واتفاقات عجیب وغریبی که این هفته در مریوان روی داد باز هم خودکشی زنان حرف اول را می زند وبسیار متاسفانه باز هم زنان این روند غیر اصولی وغیر منطقی را تنها راه مبارزه با مشکلات می دانند.و گویا این سریال تکراری پایانی ندارد.روز 23/1/86 خانم سارا (د) متاهل ودارای فرزند به دلیل اختلاف با شوهرش دست به خودسوزی زده ودچار 70 در صد سوختگی می شود.ودر روز 25/1/86 نیز خانم سیران (ت) که فقط یک ما از ازدواجش گذشته به دلیل اختلاف با شوهرش راهی خانه پدری شده اما چون از سوی خانواده خود مورد سرزنش قرار می گیرد و با اجبار به خانه شوهر برگردانده می شود خود را آتش زده ودچار60   در صد سوختگی می شود.

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح

 

نه‌به‌ز گۆران له‌شه‌وێکى دره‌نگدا له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت و پاش ئه‌شکه‌نجه‌دانێکى جه‌سته‌ى و ده‌رونى زۆر، له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر فڕێده‌درێت، ئه‌مه‌ ئه‌و په‌ڕى بێشه‌رمى و بێئه‌ده‌بى به‌رپرسانى  ده‌سه‌ڵاتى کوردیمان بۆ ده‌خاته‌ ڕوو، که‌بێده‌نگبوونى ئێمه‌ له‌ئاستیدا ڕێگه‌ خۆشکه‌ره‌ بۆ زۆر کارى دڕندانه‌ى تر، ئه‌گه‌رچى تائێستا ئێمه‌ نازانین نه‌به‌ز له‌لایه‌ن  چه‌کداره‌کانى  یه‌کێتییه‌وه‌ براوه‌ یان  چه‌کداره‌کانى  پارتى، ده‌ستى قه‌ڵه‌مه‌کانى به‌عسه‌ یان ئه‌و مسته‌شاره‌ ئه‌نفالچییانه‌ییه‌  که‌ئێستا  به‌ده‌م ئاهه‌نگ و سه‌ماوه‌ ده‌یانه‌وێت ساڵیادى ئه‌نفال پیرۆز بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ که‌سانێک بوون هێزێکیان هه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى پارتیش هیچ هێزێک له‌م هه‌رێمه‌دانییه‌، بۆیه‌ هه‌رکامیان بێت،  تاوانبارى سه‌ره‌کى ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌یه‌ که‌له‌م ئیماره‌ته‌ وێرانه‌ى من(هه‌ولێر) گاڵته‌ به‌چاره‌نووسى میله‌ت ده‌کات.

سه رچاوه :رینیسانس


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

هه‌وارێكی چۆل

كه سه‌ری پێداده‌كه‌م، بۆ ساتێك كۆنه وشه‌ كۆننه‌بوه‌كان ده‌لاوێنمه‌وه
ده‌ست به‌سه‌رو سیمایاندادێنم و
ته‌نیاییان ده‌ڕه‌وێنمه‌وه
هه‌موو وشه‌كان موڕه‌م لێده‌كه‌ن و نامناسنه‌وه
تێڕوانینیان هێنده نزه
برژانگه تۆزاویه‌كانیان گولله ئاسا وشه‌ تازه‌كانم ده‌ئه‌نگێونن

ئه‌و هزرانه‌ی لێره‌دا هه‌ڵپه‌ی ژین ده‌كه‌ن
ڕه‌گه‌كانیان له‌وێن
له‌ناو شه‌ره‌فنامه‌ و مه‌م و زین و ژانی گه‌ل
له ده‌شت و پێده‌شته تینوه‌كان
له بنار هه‌ڵگورد و قه‌ندیل و جودی و كۆیژه‌‌دا
له‌وێ له گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی ئاڤێستا ده‌ست له‌ملانن

ئه‌و هزرانه‌ی لێره‌دا په‌تێیان بوو
ده‌یانه‌ویست فێری داداو بابا ‌بن
له‌یه‌كه‌م نسكۆی خۆڕسكدا نه‌یانتوانی ڕاست بنه‌وه
چاڵه‌كان
له قوڵایی ده‌روونه‌كاندا لێدراون
كۆسپه‌كان
شه‌پۆڵی مۆدێرنه‌ن
خووی مێژوون
هێشتا فێری هورای ئاهه‌نگی له دایكبوون نه‌بوون
هێشتا شه‌رم له هه‌ربژی ده‌كه‌ن
هێشتا ئیلهامێكی بچكۆڵه‌ن، له هه‌ڵكشان ده‌ترسن

هه‌واری ئێره هه‌ر ده‌ڕوانێ و چاوه‌ڕێی قه‌تاره‌یه‌كی تازه‌یه
كه‌ل‌و په‌لی تازه‌ی هێنابێ
هه‌ر ده‌ڕوانێ و
بۆ كه‌رنه‌ڤاڵێكی زنیدو
بۆ وشه‌بارانێك، بۆ ڕه‌شبه‌ڵه‌كێكی نه‌ورۆزی هه‌نسك ده‌دا
هه‌واری ئێره بێ كه‌پر و ساباته
میوانه‌كان شێره به‌فرینه ئاسا خۆڕاناگرن
دێن و ده‌ڕۆن
هه‌شیانه یه‌ك جار بێ سوژده بردن له په‌رستگاكه‌ی
به‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی ڕوانین
موڕه‌یه‌كی له هه‌واره‌كه كردووه و تێپه‌ڕیوه

كه هه‌موو جارێ دێمه حزوری ئه‌و دیوه‌خانه ساردوسڕه
بۆ سه‌روچاوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێم
بۆ كانیه به‌هارێك
له نامۆیی كوچه‌و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر
له ته‌نیای و وه‌حشه‌تی وشه‌كان به‌ده‌ر
شتێكی تر نابینم
بیناكان، دیده‌كان شل بوون و توانای ڕوانینیان نه‌ماوه
كه ئه‌مجاره‌ش هاتم
ڕوانیم له هه‌موو شوێنێك هێشتا شه‌و بوو لێره‌ش تازه ڕۆژ ئاوا ده‌بوو
كه هاتم ته‌نیایی گووتی
بڕۆ ئێره كۆنه هه‌واره‌ و چیتر قیبله‌ی عاشقانی نیه
ئێره دورگه‌یه‌كی دوور ئاوه‌دانیه‌و
چیتر سه‌ره‌ڕێی قه‌تارچیه‌كان نیه
ئێره دوا مه‌نزڵه‌و چیتر ناڕوانێ
چیتر لێره نوێژی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام نادرێ
 
سه رچاوه :
 
روانـــين

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 


Ibrahim Melazade

(1)
ئێره ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی دروست كرد، كه خۆمی تیادا ببینم
له‌گه‌ڵ مۆرانه نامۆكانی زوو یا تازه هاتوو
ڕه‌هه‌ندێك هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه
كه منی ده‌تاوانده‌وه ناو خوه‌كان و
ئه‌وانیشی به سه‌ربازی بۆ قه‌ده‌ره‌كان ئارایشت ده‌دا
ئێره زه‌مه‌نه‌كانی زووی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه
كه هه‌وره‌كان نه‌یانده‌ویست باران به‌و ده‌ڤه‌ره‌دا گوزه‌ر بكات
ئێره ویسته‌كانی ئا‌زاد نه‌ده‌كرد
به‌ڵام فێری ئازادی ده‌كردن
ئێره ئه‌وێی له‌گه‌ڵ خۆ تێكه‌ڵ نه‌ده‌كرد
به‌ڵام ده‌یه‌ویست دوو چاو بۆ ژیانی ئه‌وێ
بكاته گه‌ردانه‌ی هه‌موو كۆڵانه بێكۆتاییه‌كانی ترس
ئێره
ترسنۆك نیه
تا ئه‌وان لێی بترسن
قه‌ڵه‌مه‌كانی ئێره ئه‌و ویژدانه‌ن
ترس ده‌هۆننه‌وه‌ و ترسی پێ ده‌ترسێنن
نزایه‌كان ده‌پێچنه‌و‌ه و كڕنوشه‌كان برسی ده‌كه‌ن
ئێره سه‌ره‌تای خه‌ونه‌كانه
بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ون ده‌خۆن
خه‌ون ده‌ڕنن
خه‌ون ده‌دورنه‌وه
خه‌ون په‌ڕاگه‌نده ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار ببێ
خه‌ون هه‌ڵناگرن بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به ئه‌ژدیها
خه‌ون ده‌كه‌ن به لاپه‌ڕه‌یه‌ك و له زه‌مه‌نی سبه‌ینێ هه‌ڕاجی ده‌كه‌ن
ئێره تا هه‌نوكه‌ش له‌گه‌ڵ جیاوازیدا ده‌ژیێ
جیاوازی ده‌هۆنێته‌وه
دڵۆپه خوێنه ڕژاوه‌كانی زه‌مه‌نه دوور و نزیكه‌كان
له ناو یه‌ك جیاوازیدا
فێری سه‌دان جیاوازی ده‌كات
نه‌ستی تۆڵه‌یان
ملی هه‌ورازه‌كانی ئێره ده‌گرێ و
نه به سبه‌ی ده‌گه‌ن و
نه دوێنێشیان بۆ دروست ده‌بێته‌وه
ئێره به دوای مه‌عریفه‌ی كوێره‌كاندا
چاو ساغه‌كان فێری ڕۆیشتن ده‌كات
ئێره هه‌موو ڕۆژێ ده‌یه‌وێ ئه‌وێش دروست كات
ئێره‌ش شێ بكاته‌وه
زه‌مه‌نه‌كانیش
به ڕوحه نه‌گریس و به ویسته دڕۆنگه‌كان
به‌ره‌و ئه‌وێیه‌كانی تر
په‌ڕاگه‌ند بكات
ئێره‌كان خه‌میان بۆ بێخه‌می بێخه‌مه‌كان
ده‌كرد به‌و سه‌ره‌تایه‌ی
كه ئه‌وێكان ده‌یانگوت كۆتایی نایه‌ت
ئێره ئه‌و مه‌رگه ساته‌ی ده‌ژیانده‌وه
كه له له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كانی لێك ده‌ترازان و
سه‌ره‌تایێكی بێ كۆتایی بۆ ئاكامی ڕوحه هه‌ڵاتوه‌كان داده‌نا
ئێره نه‌یده‌ویست ئه‌وێ بێ
ئه‌وانیش نایانه‌وێ ئێره بن،
به‌ڵام ئه‌و‌ێكانیان به‌سه‌ر ئه‌و به‌ردانه‌ی كه لێره دروست بووبوون هه‌ڵواسی بوو

(2)
ده‌نگێكی نزمیش له قوڵاییه‌كانی ئێره‌ و ئه‌وێدا
بڵقی ده‌دا
به ئاوزینگه پچڕپچڕه‌كان و
به پێ هه‌ڵاوساوه‌كانی
مۆدێلێكی تازه‌ی شه‌ڕی داده‌هێنا
به سووربوونه‌وه به‌ره‌‌و ڕووم ده‌بووه‌وه و
ده‌یگووت:
له نێوان ئێره‌ و ئه‌وێدا
شه‌وێك هه‌یه
مێژوه‌كان ده‌سڕێته‌وه و ئێستاكانیش نامۆ ده‌كات
شه‌وێك هه‌یه
قه‌ڵغانێكی مۆنه بۆ په‌ڕاگه‌نده‌كان
حه‌زێكی چڵێسه بۆ جارێكی تر به‌ندكردنه‌وه‌ی سه‌رابه‌كان
ڕۆژێك هه‌یه
نه‌ده‌بینێ و نه بۆنی ده‌ریاكان ده‌كات
نه ژووره تاریكه‌كان ده‌بڕێ و نه تۆنێڵه‌كان ده‌دۆزێته‌وه
ڕۆژێكی پشت كوڕ و له‌رزۆك
گه‌رمایی جاجمێك به په‌ڕاگه‌نده‌یه‌ك نابه‌خشێ

(3)
به‌بیرمه كه ده‌یانگووت ئه‌وان سێبه‌ری یه‌كترن
یه‌كێكیان نیشانه‌ی ئه‌ویتریانه
هه‌ردوكیشیان
ئێره‌ و ئه‌وێ
به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
بۆ ئێواره‌یه‌كی سووری سۆزانیه‌كان پیل به‌ست ده‌كه‌‌ن
ده‌یانه‌وێ ویسته ئازاده‌كان ده‌رچن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێره‌ مۆنه‌كان و ئه‌وێ خنسه‌كان
بۆ ئه‌و په‌ناگانه‌ی كه له هیچ كوێیه‌كدا ده‌ست ناكه‌ون

سه رچاوه :روانـــين

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

Peyamner
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی عه‌دنان كه‌ریم ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان

Peyamner PNA-:

 وا بڕیاره‌ له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا (نیسان)، به‌مه‌به‌ستی چه‌ند كارێكی په‌روه‌رده‌یی و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كانی كوردستان هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (عه‌دنان كه‌ریم) بگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان.    
 له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) به‌ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاندو گوتی "له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بكاته‌ رێكه‌وتی 14 یان 15ی ئه‌م مانگه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵ چه‌ند پسپۆرێكی شاره‌زایی بواری په‌روه‌رده‌ی له‌ولاَتی سوید سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی راگۆرینه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وانه‌ گوتنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌كردنی مندالاَن و قوتابیان له‌كوردستان و


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

هۆنراوه‌یه‌ک بۆ شه‌هیدانی سومبول و گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد :
‌ شه‌هید .. (  )

کام شاخی سه‌خت باوه‌ڕت بوو
چ هۆشمه‌ندێک له‌گه‌وره‌یی میوانی ئازاره‌کانت بوو
چ بڵێسه‌یه‌کی نیشتمان هاوسه‌فه‌ری هۆش و بیرت بوو  
چی بوو گه‌وره‌م وای لێکردی خۆت بۆ خاکێ بسوتێنی 
ڕێگه‌و پرد بیت بۆ نه‌ته‌وه‌ت بۆ نیشتمان پاسه‌وان بی
تابلۆیه‌ک بیت پڕ له‌ ئازارو ‌مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ت 
تفه‌نگێک بیت بۆ قه‌ندیل و خوڕه‌ی ئاوی مه‌ره‌زه‌بی 
زه‌رده‌خه‌نه‌ و ‌هه‌ناسه‌ جوانه‌کانی باوه‌ڕ بیت
ئاوازێکیش بۆ سرودی جه‌نگاوه‌ری

 

سه رچاوه:arankurd.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 


كێشه‌ی‌ كورد له‌ سووریه‌ تا ئه‌م ساته‌ش كه‌مترین قسه‌ی‌ له‌ سه‌ر ده‌كرێ‌، بێ‌ ده‌نگییه‌كی‌ گه‌وره‌ باڵی‌ كێشاوه‌ به‌ سه‌ر پرسی‌ كورد له‌و ولاته‌ كه‌ زۆرێك له‌ كورده‌كانیش له‌ قوولكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بێ‌ ده‌نگییه‌ به‌شدارن. له‌ هه‌مان كات له‌ یه‌ك دوو سالی‌ رابردوودا هه‌ستانێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ شاره‌ كوردنشینه‌كانی‌ ئه‌و ولاته‌ی‌ گرتوته‌وه‌ كه‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مسال ده‌توانێ‌ لووتكه‌ی‌ ئه‌و خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ بێ‌. ئێمه‌ له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌ چه‌ند پرسیارێك هۆزان خه‌لیل عه‌فرینی‌ رۆژنامه‌نووس‌و ره‌خنه‌گری‌ سیاسی‌ له‌ كوردستانی‌ سووریه‌مان له‌ سه‌ر ره‌وتی‌ رۆژنامه‌نوسی‌‌و پرسی‌ كورد له‌و ولاته‌ دواند كه‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ لێ‌ كه‌وته‌وه‌:

---

 سه رچاوه: دیدار


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

جه‌لالیزاده‌:"كوردایه‌تی‌ شتێك نیه‌ نیزام‌و حكومه‌تێك بتوانێ دایپۆشێت یان ئینكاری‌ بكات"

جه‌لالی‌ جه‌لالیزاده‌ له‌ سه‌رده‌می‌ خاته‌می دا‌و له‌ دوو خولی‌ هه‌ڵبژاردن دا بۆ ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه‌و وه‌ك نوێنه‌ری‌ كورد له‌ به‌ره‌ی‌ ریفۆرم دا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد بووه‌ له‌ تاران. جه‌لالی‌ جه‌لالیزاده‌ له‌ ئێستادا ئه‌ندامی‌ به‌ره‌ی‌ موشاره‌كه‌ی‌ ئێرانی‌ ئیسلامییه‌، كه‌ حیزبێكی‌ ئیسڵاحخوازی‌ سیاسی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی‌ ریفۆرمخوازه‌كانه‌، هه‌روه‌ها مامۆستای‌ زانكۆیه‌.
له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت به‌ گۆڤاری‌ (لڤین)دا، جه‌لالی‌ جه‌لالیزاده‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر مێژووی‌ كاره‌كانی‌ فراكسیۆن‌و بارودۆخی‌ ئێستای‌ كورد له‌ ئێران دا، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی‌ بیروڕای‌ به‌ره‌ی‌ ریفۆرم سه‌باره‌ت به‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ ئێران، به‌تایبه‌ت بۆچوونه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ خاته‌می‌ له‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ كورد...
 

له : ذیذاره وه (.endishe.blogfa.com)


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

نارین محمدی

عشق به کار به راه به بچه ها وحرکتی سيری ناپذير که هر روزم را طی می کند سردی وگرمی راه وتمام خشونت وعظمت کار ... ومن که زنانگی را لای خاطرات بچگی ام جا گذاشته ام و امروز که برای کاستن از غم نان کودکانم نقش عوض کرده ام وسنگينی حس نمی کنم مگر روزهای که نخندم.۷سال است اين مسير را ميپيمايم و هر روز که جثه ام از آن لطافت زنانگی اش می کاهد تا کم نياورمکه بی منت بتوانم زندگی کنم. من و منهایی که اين گونه زيستن را عشق می ورزيم وشبهارا  بی اين که خوابی ببينيم به صبح می رسانيم آری امروزه در شهر مرزی مريوان زنان غيور وشرافت مندی را می بينيم

که با تحمل هزازان سختی ومشقت از طريق کولبری زندگی شرافتمندانه ای را به کودکانشان می آموزند تا ياد بگيرند آزادگی را

سه رچاوه:zananm.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 ڕێنێسانس :

 پارێزه‌ری ئیتالیایی دیکتاتۆری پێشووی ئێڕاق سه‌دام حوسێن، ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشکرا کرد که‌ که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیاییان داوه‌ به‌ ڕژیمی سه‌دام. ناوبراو وێڕای ئاشکرا کردنی ناوی وڵاتانێکی وه‌ک ئینگلیز، ئه‌ڵمانیا،  فه‌ڕانسه‌، ئیتالیا، سوێد و هۆڵه‌ندا، که‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیایی ئێڕاقدا ده‌ستیان هه‌بووه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌ کرد به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی، که‌ ئه‌و چه‌کانه‌‌ له‌ کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌کار کراون، به‌ ده‌سته‌وه‌ن.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 سایتی ئاران:

تاڵه‌بانى به‌ڵێنى به‌ تورانیه‌کان داوه‌ دژى په‌که‌که‌ شه‌ر ِبکات !!!

به‌داخه‌وه‌ وه‌ک نه‌ریتى باوى له‌ مێژینه‌ى خۆى دژ به‌ میلله‌ته‌که‌ى خۆى خسته‌ گه‌ڕ!!!مامه‌ توخوا شه‌رمت نه‌کرد له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که‌ ته‌واوى سه‌رانى عه‌ره‌ب هه‌مویانت دى یه‌ک وشه‌، په‌یفێک ، ڕسته‌یه‌کت وه‌ک خۆت ئێژیت بۆ کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانت به‌ کارنه‌هێنا !!حه‌یف و هه‌زار حه‌یف
که‌ تۆیه‌کى نزیک به‌ مه‌رگ که‌مێک ئاوڕدانه‌وه‌ت نه‌بوو بۆ ئه‌و مێژووه‌ پڕشه‌رمه‌زاریه‌ت که‌ کردبوته‌ باو هه‌ر چه‌ند ساڵێک ده‌بوویته‌ هه‌وێنى گشت ئه‌و پیلان و نه‌خشه‌ جه‌هه‌نه‌میانه‌ى دوژمنان که‌ ده‌رهه‌ق به‌ کوردستانیان ئه‌نجامیان ده‌دا!! نه‌عم سه‌یدو ل ئه‌لقائید جه‌نابى مامه‌گیان ...به‌ڵىَ ئاغاى تاڵه‌بانى .....ئه‌فه‌ندم قارداش...... ئه‌وه‌نده‌ى من تۆم ناسیبێت هه‌ر ڕۆژه‌ى دارده‌ستى وڵاتێکى دزژمنکار بوویت به‌رامبه‌ر به‌ کوردان ...نامه‌وێت لاپه‌ڕه‌ شه‌رمه‌زاریه‌کانى ساڵانى شه‌سته‌کان تا شه‌ڕى ناو خۆ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵىَ گه‌وره‌ى تاوانکارانى مێژوو........نازانین!!
چۆن هه‌موان توشى سه‌دمه‌یه‌کى کاره‌بایى نه‌بین ، که‌ هه‌مووى هه‌فته‌یه‌ک نابێت که‌ به‌ قه‌ده‌ر ژماره‌ى خیانه‌ت و تاوانه‌کانت سه‌دان سه‌ر مه‌ڕت بۆ کوژرا به‌ بۆنه‌ى سه‌لامه‌تى ئێوه‌ى به‌ جه‌سته‌کورد به‌ بیر فارس به‌ ڕه‌فتار تورک به‌ سیما عه‌گاڵ به‌سه‌ر ...کوردستانیان بنواڕن که‌ : مام جه‌لال له‌ دانشتنێکى نهێنیدا له‌ گه‌ڵ ئه‌ردۆگانى تورک به‌ڵێنى داوه‌ بۆ خاترو ڕازى کردنى تورانیه‌کان شه‌ڕى په‌که‌که‌ بکات ...ئێمه‌ى کورد هێشتا خوێنى لاوه‌کانى یه‌کێتى و پارتى نه‌گیرساوه‌ته‌وه‌ و دایکان و خوشکانى شه‌هیدان به‌رگى ڕه‌ش پۆشیان فڕێنه‌داوه‌ که‌چى مامه‌ى پاشه‌ڵ پیسى و پیلانگێر ده‌یه‌وێت جارێکى دیکه‌ خه‌ونه‌ ئال َو ئه‌رخه‌وانیه‌کانى ڕۆڵه‌ى شه‌هیدان نه‌هێته‌دى و سه‌دان تێکۆشه‌رو خه‌باتگێرى باکورى کوردستان به‌ده‌ستى نه‌وه‌کانى باشورو عه‌ره‌به‌ شۆفینى و فاشته‌کانى سونه‌و شیعه‌ خڵتانى خوێن بکات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ له‌ نێو به‌ڵێنه‌کانى دیکه‌ى تاڵه‌بانى بۆ تورانیه‌کان هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ به‌رامبه‌ر ماده‌ى 140 تاکو جىَ به‌ جىَ نه‌کرێت به‌واتایه‌کى تر دژایه‌تى کردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى که‌رکوکه‌ بۆ نێو ئامێزى کوردستانه‌ حه‌یاته‌که‌ ؟؟؟؟؟
هه‌رئه‌وه‌نده‌ماوه‌ بڵێن که‌ پیرانى وڵاتانى ئه‌وروپى و ئه‌مریکى و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب و تورک و فارسیش له‌ کۆتایى ته‌مه‌نه‌کانیاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن مێژوى خۆیان گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیان کردبێت داواى لێبوردن بکه‌ن که‌چى مامه‌گیانى خۆمان  نه‌ک هه‌ر ئاخر شه‌ڕده‌رچوه‌ ، به‌ڵکو به‌ نیازه‌ وه‌ک شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان و هه‌شتاکان  خیانه‌ته‌کانى ده‌مه‌زه‌رد بکاته‌وه‌ ،،،،،،،ده‌ک ڕبى مووى لێبێت زمانت وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌ نیازیت دژى کوردو کوردستان پیلان بگێڕیت ،،،،،،


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 مانشێت نیوز؛ تایبه‌ت:

عه‌بدوڵا موهته‌دی، له وتووێژێک دا پ.ک.ک و پژاک به مافیا و عه‌شیره‌گه‌را ده‌زانێ

سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران "عه‌بدوڵا موهته‌دی" له‌ وتووێژێکدا، ڕاده‌گه‌یه‌نێ که‌ پژاک هه‌ر پ.ک.ک یه‌ و کاتێک له‌ سنووره‌کانی تورکیا ده‌رباز ده‌که‌ن، ناو ده‌گۆڕن و ده‌بنه پژاک.

موهته‌دی ده‌ڵێ: پ.ک.ک ڕێکخراوێکی باوه‌ڕ پێکراو و جێگای متمانه‌ نییه‌ ده‌ستنیشانی ده‌کا که‌ ئه‌وان نادێموکراتیکن و هیچ پره‌نسیبێکیان نییه‌ و له‌م ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌ کوردیه‌کان به‌شه‌ر هاتوون و له ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستانیش دا، تا هه‌موو حیزب و بزووتنه‌وه‌کانی تریان سه‌رکوت و بێده‌نگ نه‌کرد، دژ به تورکیا هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌نا.

موهته‌دی، سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی.ز.ش.ک، که له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ" Michael J. Totten " که‌ له‌ بنکه‌ی ئینته‌رنێتی "میدڵ ئیست ژوڕناڵ"دا ئه‌م وتووێژه‌ی کردووه و هه‌ر له‌م بنکه‌یه‌ش دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌  باسی زۆر دێنێته گۆڕ و ئێمه ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌مان ته‌رجومه کردۆته‌وه که سه‌باره‌ت به ڕوانگه‌کانی موته‌دی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پژاک و پ.ک.ک دایه.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 مانشێت نیوز:

227 په‌نابه‌ر له شاری وان پێش ڕه‌قهه‌ڵاتن دیترانه‌وه

 227 په‌نابه‌ر که ده‌یانه‌ویست به شێوه‌ی نایاسایی سنووری تورکیا و ئێران ده‌رباز بکه‌ن و خۆیان بگه‌یێێنه ئه‌وروپا له کاتێک دا که چی وای نه‌مابوو، ڕه‌قهه‌ڵێن، دیترانه‌وه.

ژاندرمه‌ی تورکیا له ئاکامی ڕاپۆرتێک دا له کوێستانه‌کانی نیزێک به گوندی "ئوغورلو"ی باشقه‌ڵای وان، 145 په‌نابه‌ری پاکستانی، 42 به‌نگڵاسێی، 4 ئه‌فغانی و ئێرانیه‌کیان دیته‌وه که له ناو به‌فر و سه‌رما دا نیزێک به مردن بوون و له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و ژاندرمه‌ی تورکیاوه نه‌جات دران.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

میدیا توركی‌‌و عه‌ربییه‌كان هه‌ریه‌كه‌‌و به‌جۆرێك باسی‌ ئه‌و دیداره‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌سعودیه‌ له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا ته‌یب ئۆردوغان‌و سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق تاڵه‌بانیدا سازكرا.
رۆژنامه‌ی توده‌ی‌ زه‌مان توركی به‌ زمانی ئینگلیزی به‌رواری 31/3/2007 به‌شێك له‌ گفتوگۆكانی تاڵه‌بانی‌و ئۆردۆغان له‌ زاری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه‌ به‌م جۆره‌ گێڕایه‌وه‌ "ئه‌و كاته‌ی ئۆردۆغان باسی له‌ نیگه‌رانی توركیا كرد له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركوك، تاڵه‌بانی له‌ وه‌ڵامدا گوتی ئایا عێراقییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردوه‌؟ لیژنه‌یه‌ك بنێره‌ بابێن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ كه‌ركوك. با بێن سه‌یر بكه‌ن بزانن ده‌سكاری تاپۆكان كراوه‌؟ با لێكۆڵینه‌وه‌ی دیمۆگرافی بكه‌ن. به‌ڵگه‌نامه‌ی تاپۆكان له‌ به‌غدان، قونسوڵی توركی له‌ موسڵ ده‌توانێ بێت‌و سه‌یری بكات".

سه رچاوه :awene.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

ئاوێنه‌، كه‌ركوك:

لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی‌ پۆلیس‌و شاره‌وانی‌‌و ته‌ندروستی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كی‌ نیسان ده‌ستیانكرد به‌ ناشتنی‌ ئه‌و ته‌رمه‌ بێ‌ ناسنامانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ رابردوودا ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ شاری‌ كه‌ركوك كراوه‌.

 سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ ته‌ندروستی‌ له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ناشتنیشیان كه‌س‌و كاری‌ ئه‌و ته‌رمه‌ نه‌ناسراوانه‌ سه‌ردانی‌ یه‌كه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ كه‌ركوكیان نه‌كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌ ته‌رمه‌كان به‌شێكیان له‌و چه‌كدارانه‌ پێكهاتوون كه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پۆلیس‌و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ كوژراون. هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان نه‌ناسراون‌و به‌بێ‌ ناسنامه‌ن‌و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری‌ كوشتنه‌كه‌شیان نه‌زانراوه‌.

هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌،له‌گۆرستانی‌ په‌نجا عه‌لی‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌ ته‌رمه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ نێژراون.

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سه‌نگه‌سه‌ر داخرا
له‌به‌ر نه‌بوونی‌ فه‌رمانبه‌ر كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سه‌نگه‌سه‌ر داخرا.
كتێبخانه‌كه‌ 2 ساڵه‌ كراوه‌ته‌وه‌‌و 8 كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش كاریان  كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی‌ ناوچه‌که‌، سه‌باح محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكدا وتی "له‌به‌ر نه‌بوونی‌ فه‌رمانبه‌ر كتێبخانه‌كه‌مان داخست‌و چه‌ندین جار به‌ نووسراو داوامان له‌ وه‌زاره‌ت‌ كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دابمه‌زرێنێت یان فه‌رمانبه‌رمان‌ بۆ دابنێن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه‌".

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

مرگ یک زندانی در اثر بی توجهی مسئولین زندان

خبرگزاری دیده بان حقوق بشر کردستان

سنندج: یک زندانی به نام حسن سدری به دلیل عارضه قلبی و عدم اعزام به مراکز درمانی در زندان مرکزی سنندج جان سپرد.

 یک زندانی اهل سنندج به نام حسن سدری به دلیل بیماری قلبی و عدم اعزام به مراکز درمانی جان سپرد. نامبرده 50 سال سن داشته و از 7 ماه پیش به همراه فرزند جوانش به دلیل بدهکاری زندانی شده بود. گفته می شود مرگ حسن سدری در اثر بی توجهی مسئولین درمانی زندان و  ناشی از اهمال مسئولان در اعزام بموقع به مراکز  سنندج اتفاق افتاده است.


 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

خبرگزاری دیده بان حقوق بشر کردستان

سنندج

 کاوه جوانمرد روزنامه نگار سنندجی که از 4 ماه پیش دستگیر و زندانی شده، به اتهام محاربه با نظام جمهوری اسلامی روز 16 فروردین ماه سال جاری دادگاهی می شود.

خبرگزاری دیده بان حقوق بشر کردستان(HCMMK): کاوه جوانمرد روزنامه نگار سنندجی که از چهارماه دستگیر و زندانی شده روز 16 فروردین ماه سال جاری در شعبه دوم دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به اتهام محاربه با نظام جمهوری اسلامی دادگاهی می شود. کاوه جوانمرد با نشریه کرفتو همکاری داشته و پیش از این نیز و در پرونده ای دیگر به 5 سال حبس و پس از تایید دیوان عالی به 2 سال حبس محکوم شده و هم اکنون در سنندج زندانی است.


 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

  به‌ریتانیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

Peyamner PNA :

 وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان به‌ هاوكاری كۆنسولخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ كوردستان و به‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ چه‌ند ئامارێك، پرۆژه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵی رابردوو به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2005 رێژه‌ی خۆكوشتنی ئافره‌تان به‌رزبۆته‌وه‌.    
له‌مباره‌یه‌وه‌ خاتوو تاڤگه‌ عومه‌ر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مافی مرۆڤ له‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ په‌یامنێری رایگه‌یاند كه‌ ئامارێك سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان خراوه‌ته‌ به‌رده‌م كۆنسولخانه‌ی به‌ریتانیا ، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌كردنی ئاماره‌كه‌یان به‌هه‌نگاوێكی گرنگ به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌كردنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان دانا.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

  حوسام ره‌سام له‌سه‌ر ئالاَی عێڕاقی هاوڵاتییه‌كی كوێتی كوشت

 PNA-

Peyamner هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی عێڕاقی (حوسام ره‌سام) له‌كاتی سازدانی ئاهه‌نگێك له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر، هاوڵاتییه‌كی كوێتی كوشت، دوای سوكایه‌تیكردن به‌ ئاڵای عێڕاق له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه‌.    
حوسام ڕه‌سامی گۆرانیبێژی عێڕاقی له‌میانه‌ ئاهه‌نگێكی گۆرانیدا له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ، هێرشی كرده‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوێتی و كوشتی، هۆكاری ئه‌م ڕوداوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هاوڵاتیه‌ كوێتیه‌ سوكایه‌تی به‌ئاڵای عێڕاق كردووه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ حوسام ره‌سام له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند "ئه‌و هاوڵاتیه‌ كوێتییه‌ ئاڵای عێڕاقی له‌ كه‌مه‌ری ئافره‌تێكی سه‌ماكار به‌ستابوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی توڕه‌بوونی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و له‌ شوێنی گۆرانی گوتن هاته‌ خواره‌وه‌و هێرشی كرده‌ سه‌ر هاوڵاتیه‌ كوێتیه‌كه‌و كوشتی".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی" حوسام ره‌سام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستگیر كراو پاشان هونه‌رمه‌ند (كازم ساهیر) پارێزه‌ری بۆ گرت و له‌ به‌ندیخانه‌ رزگاری كرد".
جێگای ئاماژه‌ بۆكردنه‌ حوسام ڕه‌سام به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی شیعه‌یه‌و له‌ساڵی (1976) له‌دایك بووه‌و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی شێوه‌كاری شاری به‌غدایه‌، ئێستا له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 شاعیرێكی كورد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شیعری په‌یامنێرانی ئێران كاندید كراوه

Peyamner PNA-  له‌ رێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین خولی خه‌ڵاتی شیعری په‌یامنێرانی وڵاتی ئێران كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكی شاعیری لاوی كورد "فه‌ریاد شیری" كاندیدی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ كراوه‌ كه‌ له‌ كافه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سالیس "نشر ثالث" له‌ شاری تاران به‌رێوه‌چوو.    
له‌ رێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین خولی خه‌ڵاتی شیعری په‌یامنێرانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ شیعری "امضاى تازه مى خواهد این نام" واته‌ "ئیمزای نوێی ده‌وێت ئه‌م ناوه‌" به‌رهه‌می "فه‌ریاد شیری" یه‌كێك بوو له‌ كاندیده‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌.
زیاتر له‌ 60 كۆمه‌ڵه‌ شیعری شاعیران له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی ئێرانه‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م خه‌ڵاته‌. به‌رهه‌مه‌كان له‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێندران و ناوبژیوانان هه‌مووی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ شیعرییانه‌یان به‌ وردی خوێنده‌وه‌.
لیژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ پێكهاتبوو له‌: "محه‌مه‌د هاشم ئه‌كبه‌ریانی" ، "عه‌لیڕه‌زا به‌هرامی" ، "سپێده‌ جه‌دیری" ، "محه‌مه‌د حوسێن عابیدی" و "پووریا گوڵ محه‌مه‌دی".


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

هۆکاری خۆ کوژی ژنان چیه‌؟

گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی

 

به پێی  لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه  که 88 له‌سه‌دی ژنان به  هۆی خۆسوتاندن  گیانیان  له ده‌ست  ده‌‌ده‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا خۆ سوتاندن بۆته‌دیارده‌یه‌ک له‌ناو ژنانی کورد  یان بێده‌سه‌ڵاتی وایان لێ ده‌کات که‌په‌نا بۆ مه‌رگ به‌رن؟  هۆکاره‌کانی خۆ کۆژی یان خۆ سوتاندنی ده‌توانێ چه‌ندین هۆکاری گرینگی هه‌بێت بۆ وێنه‌ ژن به‌ژنه‌، مامه‌ڵه کردنی کچان و ژنان  ، به زۆر به شو دان، تۆمه‌تی ناموسی وه‌پاڵ دان و هتد...‌. ده‌توانێ هۆکاری گرینگی ئه‌و بابه‌ته‌بن.
 له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کانی دونیا دا ، ژنانی ئه‌و وڵاتانه بۆ بردنه سه‌ری پله‌ی زانیاری و گه‌یشتن به ئاسته به‌رزه حوکومیه‌کان بۆ وێنه ئه‌ندامه‌تی له پارلمان و بۆ گه‌یشتن به پۆستی گرینگی سه‌رۆک وه‌زیران خه‌بات ده‌که‌ن و ده‌یان هه‌وێ بی سه‌لمێنن که ژنانیش توانای به‌ڕێوه بردنی کارو باری وڵاته‌که‌یان هه‌یه.

سه رچاوه:/tewar2.blogfa.com


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

Imageچیو خه‌مت نه‌خوه‌م، خه‌مبارت نه‌وم
چیو شینت نه‌که‌م، داخدارت نه‌وم
چیو هه‌ڵ نه‌کیشم، هه‌ناسه‌ێل سه‌رد
ده‌س(ه)زۆرداری، تو له‌ ئیمه‌ سه‌ند

ئه‌و په‌ت و داره‌، ئه‌ڕات دانریا
لاشه‌ێ پیروزت، پێا هه‌ڵکریا
ئه‌و ڕۆحه‌پاکه‌ی، که‌ له‌ تو سه‌نیا
کوردستانه‌که‌ت، وه‌پێ نه‌چه‌میا

ئه‌و چرکه‌ ساته‌، دڵت له‌ کار که‌فت
پێڵه‌ێ چه‌وه‌ێڵت، له‌ بان یه‌ک خه‌فت
هه‌ناسه‌ێ سوارت، یه‌ک له‌ بان یه‌ک
دڵ دۆژمنه‌ێلت، وه‌پێ کریا له‌ت.

 

له :  یارسان - ه و ه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

ـ بيل گيتس در هر ثانيه 250 دلار آمريكا درآمد دارد، يعنی 20 ميليون دلار در روز و 8/7 ميليارد دلار در سال
 

ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

  • راسته‌ ئێوە سه‌به‌بن
  • كوردلاند
  • قولتر كردنه‌وەی دیموكراسی
  • نه‌خۆشی رۆشنبیری
  • وەللا و قه‌شتینی مۆدێرن!!!
  • له :klawrojna.com

ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 شاعیرێكی میللی عێراقی له‌ كه‌ربه‌لا كوژرا

Peyamner PNA- چه‌ند شایه‌ت حاڵێك رایانگه‌یاند كه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرِۆ پێنچشه‌ممه‌ 29/3 دوو چه‌كدار هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی یه‌كێك له‌ شاعێرانی میللی عێراقی له‌ باشوری شاری كه‌ربه‌لا و هه‌ر له‌وێش كوشتیان و خۆیان ده‌رباز كرد.    
یه‌كێك له‌و شایه‌ت حاڵانه‌ له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند "دوو چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی عادل جیاد سه‌عیدی شاعیری میللی له‌ گه‌رِه‌كی غه‌دیر له‌ كه‌ربه‌لا".
هه‌روه‌ها گوتی "گوێمان له‌ ده‌نگی رێژنه‌ی گوله‌ بوو، دواتریش بۆمان ده‌ركه‌وت شاعیری ناوبراوی ته‌مه‌ن (60) ساڵیان كوشتووه‌".

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

له كۆیه‌‌ یادی‌ 60 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدكردنی‌ قازی‌ محه‌مه‌د كرایه‌وه‌

Peyamner PNA- به‌ مه‌به‌ستی‌ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان‌ و به‌بۆنه‌ی‌ 60 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدبوونی‌ قازی‌ محه‌مه‌د‌ و هه‌ڤاڵانی،‌ دوێنێ پێنچشه‌ممه‌ 29/3‌ له‌ هۆڵی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشیی‌ زانكۆی‌ كۆیه‌ رێوره‌سمێكی له‌لایه‌ن حیزبی‌ دیموكراتی‌ كورستانه‌وه‌ سازكرا.    
له‌و رێوره‌سمه‌ نزیكه‌ی 700 كه‌س ئاماده‌ببون، كه‌ بریتی بوون‌ له‌ نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نوێنه‌رانی‌ ژماره‌ییه‌كی‌ زۆر له‌ حیزب‌ و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان، سه‌دان كه‌سایه‌تیی‌ سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و فه‌رهه‌نگی‌، مامۆستایان‌ و خوێندكارانی‌ زانكۆ ژماره‌ییه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان، په‌یامنێران ‌و


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

له بۆکان ده‌ستدرێژیی کرایه ‌ سه‌ر کچێک و فیلمه‌که‌ی بڵاو کرایه وه

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌شاری بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند که‌سێک کچێکی که‌مته‌مه‌نی بۆکانییان به‌ زۆر ڕاکێشی ماڵێک کرد و ده‌ستدرێژییان کرده‌ سه‌ر و هه‌موو ڕووداوه‌که‌یان به‌ کامێرای ته‌له‌فۆن فیلم لێ هه‌ڵگرت و بڵاویان کرده‌وه‌.

 په‌یامنێری ڕێنێسانس له‌ بۆکان ڕایگه‌یاند: کچێکی لاوی بۆکانی که‌وته‌ به‌ر هێرشی گرووپێک که‌سی سه‌رسه‌ری و به‌زۆرداری ڕاپێچی حه‌شاره‌گه‌یه‌ک کرا. ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ژێر گوشاری هه‌ڕه‌شه‌دا و له‌ حه‌شارگه‌یه‌ک که‌ پێده‌چێ ماڵی یه‌کێک له‌ ده‌ستدرێژیکه‌ران بێ، ده‌ستدرێژییان کرده‌ سه‌ر کچه‌ فڕێندراوه‌که‌. وه‌ک له‌ ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌دا‌ ده‌رده‌که‌وێ، ته‌مه‌نی کچه‌که‌ ژێری هه‌ژده‌ ساڵه‌ و دوو که‌س له‌ ده‌ستدرێژیکه‌ران که‌ له‌ فیلمه‌که‌دا به‌ ڕوونی ده‌بیندرێن به‌ زۆرداری و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ له‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بن.

هه روه ها...

تاوانباران فیلمی ده‌ستدرێژییه‌که‌یان به‌ ناو خه‌ڵکدا بڵاو کردۆته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که‌ ئاشکرا بێت

  سه رچاوه : ڕێنێساس

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

Trump Baja, Mexico
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |


ڕۆژێک پڕ له‌ بێده‌نگی، کپ بوون. بیره‌وه‌ری بێده‌نگبوونی شارێک به‌ بێده‌نگی. شارێک له‌ چاوه‌ڕوانی نه‌ورۆز دا به‌ زۆر به‌ره‌وپیر مه‌رگ ده‌بردرێ، به‌ره‌وپیر مه‌رگێکی بێده‌نگ . . .
نۆزده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نه‌ من ‌هێنده‌ گه‌وره‌ بووم که‌ ببم به‌ خه‌مڕه‌وینی ئازارێکی بێده‌نگی له‌ ناو دڵ و گه‌رووی قه‌تیس ماوی ئه‌ودا، نه‌ ئه‌و هێنده‌ گه‌وره‌ بوو، هه‌ست به‌ ئازاری بێده‌نگبوونی خه‌ڵکی شاره‌که‌ی بکا . . .
نۆزده‌ ساڵه‌ بێده‌نگیه‌کان ڕاو ده‌نێ، نۆزده‌ ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ ئازاری بێده‌نگبوونی چرکه‌ ساتێک، ڕۆژ و مانگ و ساڵ تێده‌په‌ڕێنێ. نۆزده‌ ساڵه‌ ئه‌و بێده‌نگیه‌ی بۆنی مه‌رگی هێنا، بێده‌نگی شه‌وانی تێک ده‌شکێنێ . . .
نۆزده‌ ساڵه‌ ده‌مه‌و به‌هار یادی منداڵانی شاره‌که‌ی به‌ بێده‌نگی ده‌کاته‌وه‌ . . .

له : ره شمال -ه وه


نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

  
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ره‌وانه‌ی سنووری باشماخ ده‌كرێ

Peyamner PNA - به‌ختیار مه‌لا ..: گوته‌بێژی ره‌سمی به‌ناوی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی (په‌یامنێر) دا روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی پۆلیسی گومرگ و ئاسایش و پاسه‌وانانی سنوور له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێم، چه‌ند بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان له‌و ناوچانه‌ داناوه‌، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ كاره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان له‌ ناوچه‌ی باشماخ هیچ كاری نه‌كردۆته‌ سه‌ر ره‌وشی ئاسایش له‌ كوردستان و ره‌وشی ئاسایش له‌ كوردستان وه‌ك جاران به‌هێزه‌ و تیرۆریستان ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ترس و دڵه‌ڕاوكێ بخه‌نه‌ ناودڵی هاوڵاتیانی كوردستان.    


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

PNA :

 باڵه‌خانه‌ی كۆشكی هونه‌ری له‌ زاخۆ ده‌كریَته‌وه

  به‌ گوژمه‌ی هه‌شت ملیار و500 ملیون دینار له‌ بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌ردوو كومپانیای (راز وسلیفان)ی خۆماڵی ده‌ست به‌ پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆشكی هونه‌ری له‌ شاری زاخۆ ده‌كه‌ن.    
له‌م باره‌یه‌وه‌ (فه‌رمان شوكر) به‌ریَوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری به‌ ئاژانسی (په‌یامنیَر)ی  راگه‌یاند:" ئه‌م باله‌خانه‌یه‌ له‌ زاخو دروست ده‌كریَت و له‌ سی نهوم و ده‌یان ژۆر و هۆڵ پیَكدیَت و هه‌روه‌ها  هۆڵیَكی 800 كه‌سی بۆ كاری هونه‌ری و سمیناری رۆشنبیری ده‌گریَته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی : دویَنی (دووشه‌ممه‌) 26/3 له‌رێوره‌سمیَكی تایبه‌ت دا حوسیَن چه‌لكی قایمقامی قه‌زای زاخو به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ی دانا و چاوه‌رِوان ده‌كریَت له‌ ماوه‌ی 18 مانگ دا كوتای پێ بیَت. 

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 

 له : farh.blogfa.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

له پیشه کی چاپی دیمی ئه نجیل دا

مه سیح نوسیبووی،مه سیح

کی ئه نفالم بو ئه خاته رسته وه

له خاچه که م دیمه خواره وه

سه ری خومی پی ئه بخشم

هه ر چی مینای ده له کان هه بوو هه لیان وه رانَ

ئه و هه مو گوزه جوانه یان شه کان

ئه و هه مو کانی و ئاوه یان گویزایه وه

هه رچی که له کی ژنان هه بو

سه کوی ئه وارانی به رمالان و

هه رچی قیبله هه بو

،قیبله ی نویژو،

قیبله ی عیشق و،

قیبله ی  شورش

هه ر هه مویان وه ردو خاش که رد

که هاتن مه وسه می گورانی و

شه وقی ئه و هه مو ساله یان

خه سته چاله ئا گه ره وه

ئه و هه مو در گایه یان

له سه ر تنیایی روحه کان داخست

ئه و هه مو خه ونانه یان

له سه ر چه لیکی وه حشه ته وه چی هیشت

به ر تیله کانی منالی و چه روکانی برائتیان

هه ر به سه وزی بو سه ره نیوه فه ریدا

ئه وان له ئه زه له وه هه ر وا بوون

جوان ترین گه مه یان کوشتن بوو

ناسک ترین وه شه یان خوین بوو

ئه وان که هاتن هه ر چی مالی سپی

که چه عازه به کانیان هه بو روخاندیان

هه ر چی هیلانه ی هاوریشمی عیشق هه بو سوتاندیان

له:farh.blogfa.com

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

رینیسانس

ن: مه‌هدى عاتفى راد                                                                                           و: هیوا سه‌لیمى
داستایۆفسکى رۆمانى وه‌ک په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌ناسی، په‌نجه‌ره‌یه‌ک روو له‌ روناکى راسته‌قینه‌ و پشت له‌ تاریکایی دڕدۆنگ بوون و له‌م ده‌لاقه‌وه‌ رۆشنایی راستى ده‌چۆڕێته‌ ده‌ره‌وه‌ و تاریکستانى دڕدۆنگ بوون روون ده‌کاته‌وه‌.

تۆلستۆى رێک به‌ پێچه‌وانه‌ى داستایۆفسکى رۆمانى وه‌ک ده‌لاقه‌یه‌ک وێنا ده‌کرد کراوه‌ له‌ سه‌ر رووناکى خه‌یاڵ و پشت له‌ تاریکایی راسته‌کى که‌ گزنگه‌کانى خۆى به‌ سه‌ریدا ده‌دره‌وشێنێته‌وه‌ و تاریکییه‌ راسته‌قینه‌کان له‌ خێر و به‌ره‌که‌تى گزنگه‌ دره‌وشاوه‌کان روون ده‌بنه‌وه‌. له‌ گه‌ڵهه‌رکام له‌ داستایۆفسکى یان تولستۆى هاوده‌نگ بین ناچارین رۆمان وه‌ک ده‌لاقه‌ یان کڵاو رۆچنه‌یه‌ک بناسین، ده‌لاقه‌یه‌کى کراوه‌ له‌ تاریکایی به‌ره‌رو رووناهى یان کراوه‌ له‌ رووناکایی به‌ره‌و تاریکى که‌ گزنگ له‌و ناوه‌وه‌ به‌ره‌ و ده‌ره‌وه‌ ده‌چۆڕێت و یان به‌ پێچه‌وانه‌.
له‌ ره‌وتى دره‌وشانه‌وه‌کان و تیشکدانه‌ په‌یتا په‌یتاکان له‌ سه‌ر شتێک یان گۆشه‌یه‌کى تاریک له‌ سه‌ر زه‌ین یان سووچێکى تار له‌ داڵانه‌کانى له‌ تاریکى رۆچوو و له‌ سه‌ر خه‌یاڵو بیره‌وه‌رى و ئاوات و مۆته‌که‌ و وه‌هم و گومان، یان هه‌ر شتێکى له‌و چه‌شنه‌ تیشک په‌خش ده‌کاته‌وه‌ و به‌ تیشک هاویشتنى راسته‌قینه‌ یان درۆیینه‌ى خۆى حه‌قیقه‌تى پێ ده‌به‌خشێـت: حه‌قیقه‌تێکى رواڵه‌تى یان راسته‌قینه‌، حه‌قیقه‌تێکى ناوه‌کى یان ده‌ره‌کى، حه‌قیقه‌تێکى سیمبۆلیک یان بنه‌ڕه‌تى.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

رینیسانس:

دیمانه‌: میرهاج مسته‌فا
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌ دریژایی سالاَنی شۆڕشی گه‌لی كوردستان خۆیان ده‌گه‌یانده‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان رۆڵیكی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌رووی گه‌یاندنی راستییه‌كان و ده‌نگی میلله‌تیكی زوڵم لیكراو به‌جیهان و رای گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار، زۆر له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌پیناو پیشه‌ی خۆیان و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان گیانیان به‌خت كرد وه‌كو گاد گرۆس و لیسی شمیدت.

له‌ زیندووانیش كه‌ تا ئیستا خزمه‌ت به‌ گه‌لی كورد ده‌كه‌ن كریس كۆچیرای فه‌ره‌نسییه‌. له ‌سه‌رووبه‌ندی ئه‌نفاله‌كان و رۆژانی كۆڕه‌وی گه‌لی كوردستانیش رۆژنامه‌نووسانی كورد (عیرفان شه‌مزینی) رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ بۆ گه‌یاندنی مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان.

كه‌ نامه‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی ده‌گه‌ینیته‌ تۆركۆت ئۆزال و ئه‌و كاره‌ی عیرفان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی ده‌بی به‌سه‌ر میدیاكانی توركیای ئه‌و كاته‌و ده‌بیته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریش بگاته‌ ئاواره‌كانی سه‌ر سنوور كه‌ له‌ ره‌وشیكی خراپدا بوون.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

شهر ماکو 
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

مانشێت نیوز:

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مێڵبۆڕن کۆتایی هات و فیلمه براوه‌کان ئاشکرا بوون

 شه‌وی ڕابردوو، پاش سێ ڕۆژ، یه‌که‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مێڵبۆڕن کۆتایی هات و هه‌یئه‌تی داوه‌ران له به‌شی دڕاما، "ئاوی ڕه‌ش"، به‌شی "دراما و دۆکیۆمه‌نتار"، "خه‌یاڵی ون بوو" و له به‌شی دۆکیۆمه‌نتار دا "تۆران له خودا"، باشترین خه‌لاته‌کانیان وه‌رگرت.

له شه‌وی کۆتایی فێستیڤاڵه‌که‌دا، فیلمه‌کانی "ژیان" به‌رهه‌می "زانا غه‌ریب"، "ئاوی ڕه‌ش" به‌رهه‌می "سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه"، "دووچه‌رخه"، به‌رهه‌می "هۆره‌ن غه‌ریب"، خه‌یاڵی ون بوو"، به‌رهه‌می "که‌یوان فه‌هیمی و شیلان سه‌عدی"، "تۆران له خودا"، "ئیبڕاهیم ڕه‌حمانی"، "کل"، به‌رهه‌می "ئیسماعیل عومه‌ر و مام پۆڵا"، "دونیایی به‌رهه‌ڵست" به‌رهه‌می "هوشیار نه‌روه‌یی"، چه‌ند کورته فیلمی تر به ناوه‌کانی "هه‌ناسه کێشان"، "دامی خاک"، له ته‌لار موحه‌ممه‌د"، نمایش کران.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

مانشێت نیوز:

120 گیراوی دۆزی پ.ک.ک، بۆ پشتیوانی له ئۆجه‌لان، مانگرتن له خواردنیان ده‌ستپێکرد

 120 گیراوی دۆزی پ.ک.ک له گرتووخانه‌ی تیپی "ف"ی سه‌نجان، به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی هه‌وڵی ژه‌هرخواردکردنی ئۆجه‌لان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی دادی تورکیا، مانگرتن له خواردنیان ده‌ستپێکرد.

به مه‌به‌ستی پرۆتیستۆ کردنی وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له‌مه‌ر ڕانه‌گه‌‌یاندنی به‌ڵگه‌ و زانیاری ڕاسته‌قینه‌ سه‌باره‌ت به ژه‌هرخوارد کردنی عه‌بدولا ئۆجه‌لان، 120 گیراوی دۆزی پ.ک.ک، له لقی دووی گرتووخانه‌ی تیپی‌"ف"ی سینجان، له ڕێکه‌وتی 15ی مارته‌وه، مانگرتن له خواردنیان ده‌ستپێکردووه و هه‌روه‌ها له‌م ڕێکه‌وته‌وه، زانرا که گیراوان، خواردنی ده‌رمانیشیان ڕاگرتووه.

گیراوانی دۆزی پ.ک.ک له‌م گرتووخانه‌یه‌ له کاتی دیتنی پارێزه‌رانیان دا، وێرای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌اڵه، ده‌ڵێن که له گرووپی 6 که‌سی دا و هه‌ر گرووپه‌ی به نۆبه، 3 ڕۆژ مان له خواردن ده‌گرن و تا کاتی ڕاگه‌یاندنی ڕوونکراوه‌یه‌کی ئاشکرا و ڕاسته‌قینه‌ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان، ده‌ست له‌م چالاکیه‌ی خۆیان هه‌ڵناگرن و ئه‌گه‌ر کێشه‌که ڕوون نه‌بێته‌وه، به گشتی ده‌چنه ناو پۆزیسیۆنی مانگرتن له خواردنی بێ کۆتایی.

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

روانین ناوه‌ندی هه‌واڵ:

مانشێت نیوز، 

109مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له پارله‌مانی ئه‌ورووپاش، یادی ده‌کرێته‌وه

 زانرا که ڕۆژانی 16 هه‌تا 20 ی ئاڤریلی ئه‌مساڵ، پێشانگایه‌ک به بۆنه‌ی 109مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له ته‌لارێکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌کرێته‌وه.

ئه‌م پێشانگایه که سه‌باره‌ت به مێژووی رۆژنامه‌وانی کوردی، به به‌شداری نووسه‌ری کورد "ڕێناس نه‌ورووزی"و له‌ ژێر چاوه‌دێری ئه‌ندامی پارلمان، خاتوو "ئان ڤان لانکه‌ر" به‌ڕیوه‌ده‌چێ، وێنه‌ی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردستانیشی لێ بڵاو ده‌کرێته‌وه.

په‌یامنێر ده‌ڵێ که له‌م پێشانگایه‌ دا، نه‌خشه‌ مێژوویه‌کانی کوردستان، له‌وانه‌،نه‌خشه‌ی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 1945 دا پێشکه‌شی کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ کرابوو، له‌ پیشانگاکه‌ نیشان ده‌درێن و چه‌ند وتارێکیش سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ڕۆژنامه‌وانی کورد و بارودۆخی ئێستای ڕۆژنامه‌وانی کورد به مه‌بنه‌ستی ناساندی خه‌باتی ڕۆژنامه‌وانی کورد ، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی له‌ کوردستان، پێشکه‌ش ده‌کرێت.

شایانی باسه که مێژووی رۆژنامه‌وانی له کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی به‌ناوی "کوردستان" که له‌ لایه‌ن برایانی "به‌درخان"ه‌وه‌، له‌ قاهیره‌، پێته‌ختی میسر، له 109 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، بڵاوه‌ کراوه‌ته‌وه‌.

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

مانشێت نیوز:

مام جه‌لال به‌ره‌و ڕیاز وه‌رێکه‌وت و بڕایاره له‌وێ دیدار له‌گه‌ل ئه‌ردۆغان بکات

  پاش نیزێک به مانگێک دووری له سیاسه‌تی ئه‌کتیڤ و ئه‌رکه‌کانی، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراق، به نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌ره‌وه، کۆنگره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له ڕیازی عه‌ره‌بستانی سعودی وه‌رێکه‌وت.

مام جه‌لال به‌ر له ده‌سپێکی سه‌فه‌ره‌که‌ی به یاوه‌ری شاندێکی پێکهاتوو له نوێنه‌رانی پارله‌مان، هومام حه‌موودی، وه‌زیری زانستی باڵا، وه‌زیرانی بازرگانی و ده‌ره‌وه، به مه‌به‌ستی گوتووبێژ له‌سه‌ر باری ئاسایشی عێراق، کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و ئاڵۆگۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان به‌ره‌وه، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا هیوایی خواست که ئه‌م کۆنگره ده‌سکه‌وتی باشی بۆ عێراقیه‌کان لێبکه‌وێته‌وه و وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌ب پشتیوانی له  شه‌ری دژه تیرۆریسمی عێراق بکه‌ن و پاشان به‌ره‌و ڕیازی عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌رێکه‌وت.


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

له‌ نه‌ورۆزدا له‌ هه‌ولێر تا ئێستا 10 که‌س به‌ رووداوی هاتووچۆ بریندار بووه‌

KOnline :

  سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی هاتووچۆ به‌ کوردستان ئۆنلاینی راگه‌یاند ، تا ئێستا 10 که‌س به‌ هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ بریندار بووه‌ .

سه‌رچاوه‌که‌ وتی " له‌ دێنێوه‌ که‌ سه‌یرانی نه‌ورۆز ده‌ستی پێکردووه‌و به‌ هه‌زاران ئۆتۆمۆبێل رووی کردووه‌ته‌ ده‌شت و ده‌ر ، تا ئێستا 11 روداوی هاتوچۆ روویداوه‌و 10 که‌س بریندار بووه‌

نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

 ئاماده ردنی: باران

کوتووێژ له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی نیگارکێش و په‌یکه‌رتاش کاک هادی زیائه‌دینی


ئاماژه‌: که‌ ڕوومان کرده‌ خسروئاباد و به‌ حه‌وشه‌ دوور و درێژه‌که‌ی دا تێپه‌ڕین، گه‌یشتن به‌ چه‌ند هۆده‌ی بچووک که‌ به‌ دوای یه‌که‌وه‌ بوون. له‌ ناو ئه‌م هۆدانه‌دا و له‌ نێوان سه‌دان په‌یکه‌ره‌ی ورد و درشت که‌ هه‌ر یه‌که‌ی هه‌زاران قسه‌یان بۆ گوتن پێیه‌، کاک هادی ده‌بینینه‌وه‌ که‌ چه‌ن که‌س له‌ شاگرده‌کانی به‌ ده‌وره‌وه‌یه‌ و جار نا جارێ یه‌کیان بانگی لێ ده‌کا. کاک هادی له‌ نێو ئه‌و هه‌مووه‌ کار و ماندوو بوونه‌دا داخوازیه‌که‌مان په‌سند ده‌کا و پێمان ده‌ڵێ که‌ ئه‌گه‌ر ده‌کرێ دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی بده‌ین. دوای نیوه‌ڕۆ ئێمه‌ پێنج خوله‌ک زووتر دێینه‌وه‌ و ئه‌ویش ڕاست له‌ کاتی دیاری کراودا. سه‌ره‌تا جل و به‌رگه‌که‌ی ده‌گۆڕێ، جل و به‌رگی کار کردن له‌ به‌رده‌کاته‌وه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ به‌رده‌می داده‌نیشین و ئه‌م پرسیارانه‌ی ئاڕاسته‌ ده‌که‌ین:

له: رینیسانس - ه وه


ادامه مطلب
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |

 

له:.zagros-tolheldan
نوشته شده توسط عه‌بدوڵا ئازه‌رمیدۆخت  | لینک ثابت |